هەڵوێستی درەنگ وەخت بەرامبەر هێرۆ!
Tuesday, 02/07/2013, 12:00
2262 بینراوە
دیاردەی کۆنترۆڵکردنی یەکێتی نیشیمانی لەلایەن هێرۆ دیاردەیەکی کتوپرنیە، سەرەتایەکانی دەگەرێتەوە بۆ کاتو ساتەکانی شاخ. هەرلەو کاتەوە هێرۆ گرنگترین جەمسەری یەکێتی کۆنترۆلکردبو کە ئەویش داهاتو دەرامەتی یەکێتی بو کە لە رێگای گومرکی خاڵی سەرسنورەکانو، پیتاکی ناوشارو ئابونەی ئەندامانو یارمەتی ماڵی دەوڵەتەکانی دوروبەر بو بە تایبەتی ئێران، سوریا، عیراق. لەدرەوەی وڵاتێش هەمو دەرامەتەکانی یەکێتی نیشتمانی کۆنترۆڵکرابو لەلایەن خوشکەکەی لە لەنندن.
ئەو دیاردەیە لەلایەن کەوادیری وەسەتی ناو ئەو هێزە بەتایبەتی کەوادیری وەسەتی کۆمەڵەی رەنجدەران بە شێوەیەکی گشتی هەستپێکراو نەبو، بەهۆی ئەوەی ئەو کەوادیرانە پەرشو بڵاوبون لە هەمو ناوچە ئازادیکراوەکان، وە ئەو کات کێشەی زۆر لەوە گرنگترهەبو کە ئەو کەوادیرانە هیزو توانای خۆیانیان بۆ تەرخان کردبو، بۆیەش کەمیان هەبون کە هەستیان بەو دیاردەیە کردبو.
پێشمەرگەی سادەی مەڵبەندەکانو مەفرەزەکان کە دایم سەرقاڵی شەرو پێکدادانو روبەرو بونەوە بون لەگەڵ سوپای عیراقو هەر رۆژی لە گوندێکو ناوچەیەک بون، هۆشوبیریان تەنیا لای ئەوەبو کە چۆن سەرکوتوبن لە شەرەکانو گورزی خۆیان بوەشێننو گەورەترین زیانی گیانی لە سوپای عیراق بدەن، تەنیا خەونێکیان ئەوەبو ئەگەر شەهید بون ناویان لە ئێزگە بخوێنرێتەوە، وە لەکاتی تەوزیع بون بۆ نانخواردن لە گوندەکان هیوایان وابو پێیان بکەوێتە ماڵێک جەمێک خواردنی باشیان لە پێشدابنین، بەهیچ شێوەیەک ئاگایان لێنەبو وە نەیاندەزانی چی دەگوزەرێ لە بێئاگای ئەوان وە چۆن سادەییو پاکی ئەوان بەکاردەهێنرێوبە هەزاران دیاردەی ناشرین جاوەرێێ فرسەتێکە بۆ ئەوی سەر هەڵبداو گەشە باکا.
بەڵام بۆ کادیرەکانی سەرکردایەتو هاندێكی زۆرکەم لە کەوادیری وەسەتی ئەو لایەنە سیاسیە ئاماژەکانی زۆر رونو ئاشکرابون.بێگومان هیرۆ وەکو جەمسەرێکی رۆشەنبیری یان ئافرەتێکی بە توانا لە سیاسەتو بەرێوەبردنی تەنزیمات نەناسرابو، بەڵکو وەکو جەمسەرێک ناسرابو کە خێزانی تاڵەبانی بو وە ئەو کات تاڵەبانی بە رەحمەت بێت سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی بو بۆیەش هێرۆ لەو رێگایەوە دەسەڵاتی خۆی پێشاندەدا.
ئەو جۆر خۆ نواندنە، وای کردبو کە ئاماژەیێ بی بۆ ئەو کەسانە کە دەیانەوێ لە تاڵەبانی نزیک ببنەوە بۆ بەدەستهێناننی هەندێ بەرژەوەندی وەکو بەرژەوەندی مادیو وەرگرتنی لێپرسراوەتی بۆ ئەو مەبەستانە هەوڵبدەن سود لەو کەناڵە وەربگرن بۆ راکێشانی سۆزی تاڵەبانی، بێگومان ئەو کاتەش هێرۆ هەر بەتەنیا نەبو دەورە درابو بە کۆمەڵی کەوادیری سەرکردایەتی کۆمەڵەی رەنجدەران یەکێ لەوان سەرۆکی پەرلەمانی ئێستای هەرێم و هەندێ کەسی بێلایەن لە هەمو باڵەکانی یەکێتی بەڵام جەلالی، لە پاڵ ئەوەش سەرکردایەتی هێلێ گشتیش لەو کەناڵەوە زۆر نزیک بون. ئەمانە بون بە بنچینەیە بۆ پشتیوانی هێرۆ و هێنانە پێشەوەی لەناو یەکیتی نیشتمانیو زەقکردنەوەوی.
ئەم دیاردەیە بۆ هەندێ کەوادیرەکانی تری کە لە سەرکردایەتی دابون لە باڵی کۆمەڵەی رەنجدەران شتێکی نامو نەبو، هەرچەندە ئەوان لە دەوری بازنەی هێرۆ نەدەخولانەوە وە پێویستیان بەو نەبو بۆنزیک بونەوە لە تاڵەبانیو یان پاراستنی پێگەی خۆیانو مەوقیعی لێپرسراوەتیان، بەڵام ئەوە ناگەیەنێ کە هەستیان بە بونی ئەو دیاردەیە نەکردبو بەڵام لەهەمانکاتدا هیچ هەڵوێستێکیان بەرامبەر نەبو. ئەو سێ فاکتەرە لە شاخەوە بون بە بیناغەی گەشەکردنو چەسپاندنی دەسەڵاتی هێرو گواستنەوەی لە شاخەوە بۆ شار.
دوای سەرکەوتنی راپەرینەکانی کوردستانو رزگارکردنی زۆربەی ناوچەکان لە ژێر دەسەڵاتی سەدام کە ئەو کات هێرۆ زیاتر لە دو ساڵ بو لە لەندەن بو ئینجا گەرایەوە بۆ کوردستان بە خۆیو تاڵەبانیو خوشکەکەیو مێردی خوشکەکەیو کورەکانی. بە پشتبەستن لەوەی لە شاخەوە بینا کرابو بۆی دەستی بە جێبەجێکردنی پیلانەکانی کرد.
یاریەکە بۆ هێرۆ چەورتربو، دەرامەتی یەکێتی بە بەراورد کردن لەگەڵ دەرامەتی شاخ بە هەزاران هەزار جار زیادی کرد. گومرگەکانی سنوری ئیران سەد بە قد زەمانی شاخ دەرامەتی دەهێنا، بیرەنەوتەکان، سامانە سورشتیەکانی تر، پشک لە بەشە ١٧%ی بودجەیەی هەرێم، بودجەی حیزبی یەکێتی، دەرامەتی کۆمپانیای ئیتیسالات، بەش لە بازرگانیەتی وڵات، دەستبەسەرا گرتنی زۆربەی ئەرزە تیجاریەکان لە هەولێرو سلێمانی ئەمە زایدەن موچەی شەرعی مانگانەی خۆیو تاڵەبانیو کورەکانی.
بۆ پاراستنی ئەو بەرژەوەندیە ئابوریانە هێرۆ پێویستی بەوەبو کە دەسەڵاتێکی سیاسیش لە دەستەوە بگرێ بۆیەش لەناو یەکێتی هەلی زێرینی بۆ رەخسا بە تایبەتی دوای نەمانو حەلکردنی کۆمەڵەی رەنجدەران لەناو یەکێتی. بەم جۆرە هیرۆ سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێنان توانی چنگ لە دەسەڵات گیربکاو پێگەی سایسی و ئابوری بەهێزدابین بکا لە ناو یەکێتی نیشتمانیو لە دەرەوەی یەکێتی، کە بو بە کارئاسانکردن بۆی بۆ ئەوەی بە ئارەزوی خۆی قسەی هەبێ لە دیاریکردنی چارەی یەکێتی نیشتمانی بە گوێرەی بەرژەوەندیەکانی، بەم شێوەیە هێرۆ توانی ئەو پۆزشانانە بۆخۆی بەدەستبهێنێ:ئەندامی مەکتەبی سیاسی، لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی یەکێتی، لێپرسراوی دەرامەتەکانی یەکێتی ،لێپرسراوی میدیای یەکێتی،خانمی یەکەمی عیراق.
ئەم پێگەیە وای لە هێرۆ کرد دەسەڵاتی رەهای هەبێ لە ناو یەکێتی نیشتمانیو وە توانای ئەوەی هەبێ جگە لە پارە پۆستو لێپرسراوەتی پۆزشنە حیزبویو حکومیەکان لە سەر ئاستی هەرێمو حکومەتی ناوەند بە ئارەزوی خۆی ببەخشێتەوە. دەر ئەنجامی ئەوانە هەموی بو بە هۆی کۆکردنەوەی لەشکرێک لەدەوری خۆی کە پێکهاتبون لە خەڵکی ماستاوچی نەفسنزمو بەرژەوەندی پەرست. بەم جۆرە هێرۆ هەم بوبە خاوەن لەشکرێکی لەو جۆرە کە بتوانێ دەنگەکانیان بەکاربهێنێ بۆ هەڵبژاردن لە کاتی پێوێست وە بتوانێ بچێتە مونافەسەی سەرکردەکانی تری یەکێتی کە ئیمرۆ بە یەکێ لە جەمسەرە بە هێزەکانی ناو مەکتەبی سیاسی یەکێتی هەژماردەکرێ و دەسەڵاتو گوتەی هیرۆ لەسەروی دەسەڵاتو دەستورو یاسایا لە باشوری کوردستان.