په‌یامێکی کورت بۆ مێژووه ساخته‌کارییه‌که‌ی مه‌لابه‌ختیار
Monday, 29/07/2013, 12:00
1164 بینراوە
به‌پێی ئه‌و نوسراوه‌ی نوسینگه‌که‌ی مه‌لا به‌ختیار بلاویان کردووه‌ته‌وه مه‌لایان وه‌ک فریشته‌ی دیموکراسی ناساندووه ! گوایه زۆر له‌خه‌می ئه‌وڕۆژنامه نوس و که‌سایه‌تیانه‌دا بووه به‌ده‌ستی جه‌لاده‌کانی حیزب تێهه‌ڵدانیان خواردووه . منیش خاڵ دائه‌نیم و له‌سه‌ری دێڕدا به‌کاک به‌ختیار ئه‌ڵێم هێشتا خوێندکار بووم و هیچم له‌دنیای سیاسی نه‌ئه‌زانی به‌زۆری شه‌قی حیزبه‌که‌ی تۆ بردینیان له‌سه‌ر جاده‌یه‌کی گشتی بوه‌ستین بۆ پێشوازی کردن له‌به‌ڕێز مام جلال پێم وایه له‌وڵاتانی ئه‌وروپا گه‌ڕابووه‌یه له‌ڕێگایی ئێرانه‌وه گوایه ده‌سکه‌وتێکی گرنگی بۆ گه‌لی کورد پێ یه! . ئێمه‌ش 4سه‌عات به‌پێوه بووین و مام جلال نه‌هات و منیش پێداویستی ته‌والێتم هه‌بوو ڕۆشتمه مزگه‌وتێکی ئه‌و نزیکانه بۆ ته‌والێت به‌ڵام له به‌دبه‌ختی مندا جه‌نابی مام له‌وکاته‌دا تێپه‌ڕیبوو ! دیاربوو له‌ناو خوێنکاره‌کاندا شانه‌ی سیخوڕی هه‌بوو هه‌ر ئه‌و ڕۆژه دوا نیوه‌ڕۆکه‌ی منیان گرت و توره‌که‌یان کرد به‌سه‌رماو له‌مه‌قه‌ڕێکی (ی.ن.ک) تا شه‌و تێان هه‌ڵدام و پێان وتم تۆ سه‌گی کوێت ڕێز له مام جلال ناگریت!
دواتر من له دادگای سلێمانی شکاتم کرد له‌به‌رپرسی مه‌قه‌ڕه‌که چونکه جه‌لاده‌کانم باش نه ئه‌ناسیه‌وه له‌یه‌که‌م جه‌لسه‌ی دادگادا به‌رپرسی مه‌قه‌ڕه‌که وتی جنیوی به مامه گیان داوه حاکم نه‌هێشت من بڵێم وانیه حاکم وتی جا جه‌نابی مام خۆی خه‌ڵکی ئازاد کردووه جنێوی پێبده‌ن ئیتر ئێوه گوناح نیه وا له‌منداڵه‌تان داوه به‌رپرسه‌که‌ش ووتی وه‌ڵا جه‌نابی حاکم ئێمه ئه‌مری سه‌روی خۆمان جێبه‌جێ ئه‌که‌ین کاک مه‌لابه‌ختیار پێی وتوین ئه‌وه‌ی پێشوازی نه‌کرد له مام و نه‌وه‌ستا له‌سه‌ر جاده بۆم ئاقڵ بکه‌ن !
ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی حکومه‌ت بین ئه‌بێ ئه‌و که‌یسه له‌دادگای سلێمانی مابێت ! دواتر دادوه‌ره‌که منی بانگکرد بۆ ژوره تایبه‌ته‌که‌یی و پێێ وتم کوڕم واز له‌داوه‌که‌ت بێنه تۆ ده‌ستی ئه‌م زاڵمانه‌ت پێناشکێ با سه‌رنگومت نه‌که‌ن !
کاک به‌ختیار تۆ ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێ خۆت پاکبکه‌یته‌وه وه‌ره با له‌دادگایه‌کی کراوه‌دا من و تۆ ڕووبه‌ڕووبینه‌وه با که‌ناڵێکی ڕاگه‌یاندنیش وێنه‌که‌ی بۆ خه‌ڵک بگوێزێته‌وه من هه‌موو به‌ڵگه‌کان ئه‌خه‌مه ڕوو هه‌موو ئه‌وکه‌سانه‌ی ئه‌وکاته تێهه‌ڵدانی منیان کرد ماون زۆربه‌یان له حیزبه‌که‌ی خۆتدان و هه‌ندێکی تریشیان له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانن !
ئه‌گه‌ر تۆ بردته‌وه ئاماده‌ی سزای دادگام و له پێش چاوی خه‌ڵک دانی پیا ئه‌نێم که‌تۆ فریشه‌ته‌ی دیموکراسیت . به‌مه‌رجێ دادوه‌رێک بێت لیت نه‌ترسێ چونکه ببوره تۆ ترسناکی ! به‌پاره شاهید نه‌کڕێت به‌هه‌ڕه‌شه ده‌می که‌س نه‌به‌ستی !
ئه‌گه‌ر دۆڕاندیشت ئه‌وا تۆ هه‌ر وه‌ک و خۆتی وه‌ک ئه‌وه‌ی من ناسیومی بکوژی دیموکراسی و ئازادیت !