کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وون بونی شا ئەستێرەیەك

Monday, 03/11/2014, 12:00



/ ئەم هۆنراوەیە تایبەتە بە بەڕێز سەرۆك ئۆجەلان شێری کوردستان . وە سڵاوو ڕێزم بۆئەوکچ وکوڕانەی کەبەرامبەر دوژمن وەك شێر وەستاون وچۆکیان بە دوژمن داناو شەڕی هەموو کوردستان دەکەن/

شەوێك کە چاوم ڕو لە ئاسمان بوو
لە هاوینە خەوی سەربانی لادێ
سەرسامی هەموو ئەستێرەکان بوم
ڕوناك وجوانن بریسکەیان دێ
بۆ هەرکوێ چاوم هەڵئەسوڕێنم
شا ئەستێرەیەك لەبەرچاومایە
ناتوانم چاوی لە سەر هەڵگرم
ئاڵۆدەی بوم و لە ناو دڵمایە
نەمتوانی ساتێك خۆم خافڵ بکەم
نەوەك لێم وون بێ ولە دەستم بچێ
لە پڕهەوری ڕەش لەناکاو هات و
ئەستێرەی بردم خێرا دەست بەجێ
ئیتر ئەستێرەم هەر نەبینیەوە
لە بەر تاریکی و ڕەشەباو باران
بە درێژای شەوهەرچاوەڕوان بوم
چاوم لێك نەنا لە خەوی سەربان
بە دڵی پڕ حەسرەت تەنها مامەوە
تا دەنگی جریوە شەوگاریان شکاند
چۆلەکەو بولبول بەلاوانەوە
هاوخەمی خۆیان بۆ من ڕاگەیاند
لەشەوێ مانگێ لەوەرزێکی تر
تا تەمەن مابێ چاوەڕێ ئەکەم
هەر ئەبێ ڕۆژێك بگەڕێتەوە
بروسکەو جوانی شا ئەستێرەکەم






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە