کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


حوشتر مژدە کوڕت بوو!

Monday, 06/01/2014, 12:00

1507 بینراوە




زۆر جار و لە گەلێك شوێن و نو کۆڕو کۆمەڵدا گوێم لەم قسەیە بووە .. ووتیان حوشتر مژدە کوڕت بوو ؟! ووتی ؛ ئینجا بەمن چی خۆ باری خۆم هەر بەکۆڵی خۆمەوەیە !!!

دیارە هەموو بستێك لەم خاکی کوردستانە و شارو شارۆچکەیەکی ، لەبوونیەوە هەتا ئەمڕۆشی لەسەر بێت و لەوەتەی کورد کردوویەتی یە لانەی خۆی وتیا ژیاوە وەك خاوەنەکەی لەژیر نەهامەتی و دەردەسەری ولەبەر هێرشی داگیرکەر وزەبروو زەنگی دوژمنانەوە بووە ئەوەندەی ژمارەی شەهیدانی خاوەنەکەی بگرە زیاتریش سووتێنراو تاڵانکراو بەمین وبەتۆپ و تەیارە بێژراوە و جەرگ ودڵی هەڵقرچاوە ، جائێستا هەر هەنگاوێك بنرێت لە ئاوەدان کردنەوە و بەپیت کردنەوەی خاك و ژیاندنەوەی، بە ناحیەکردنی گووند و بەپارێزگا کردنی شارۆچکەکانی جگە لەئەرکی سەرشانی کەئەمە کەمترین پاداشتە کە دەسڵاتداران ولێپرسراون ئەمڕۆ بۆ ئەم خاك ونیشتمانەی بکەن تەنها تۆزێك منەتی تیانیە تا ڕۆژانە بیکەن بە بنێشتە خۆشەی سەر زمانیان وڕۆژانە بەڕووی ئەم میللەتەی دا بەنەوە ... هەرکەسێکیش چاوی بەم کارە هەڵنەیەت ! ئەوا حاشا نەوەی ئەم خاکە نیەو نیین .. بەڵام لێرەدا پرسیار ئەورژێێت .. گومان سەر هەڵئەدات .. بارو دۆخەکان و ئامانج و ئاواتەکان .. مەبەستکان دەرئەنجامەکان ئەکەونە ئاقاری شك وتێڕوانینەوە .. بۆ لە ئێستادا جاڕی بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە ؟ ئایا هەڵەبجە بە بوونی بەپارێزگا کەیسەکانی نێو دەوڵەتی بۆ قەیرانی کیمیا بارانەکەی لەوە زیاتر ئەناسێنرێت؟ ئایا هەڵەبجە کەبوو بەپارێزگا گەندەڵی تیا بن بڕدەکرێت ؟ ئایا هەڵەبجە بە بوونی بە پارێزگا خەڵکەکەی قوربانیەکانی بیر ئەچێتەوە وقەرەبووەکانی وەک مووچە بۆ ئەبڕێتەوە..؟؟ زۆر پرسیاری تریش . ئەوەی کەمن لام جێی سەر سووڕمانە! نازانم ئەم بانگێشەیە لە لایەن حکومەتی مەرکەزیەوە چ کاردانەوەی هەیەو باوەڕی پێ هەیە ؟ ئایا سیاسەت مەدارو پەرلەمانتارەکانم چۆن داخوازی ئەم کەیسەیان کردوە؟ وەک بەزەیی ! وەك داخوازی ! یاخوود فەرمان؟! بەعەرەبی (واجب) ..بائەمەیان لێگەڕێین بۆ ئەو بلیمەتانە !

ئەوەی کەسەرنجی من ڕائەکێشێت .. و ئەمەوێت بۆ چوونی خۆمی لەسە بڵێم کە هەڵەبجە دووای ململانێ یەکی دوور ودریژ و دوایش کیمیا باران ومەسەلەی ئەنێار و شەڕە خوێناویەکەی پارت وحیزبەکان و بە سووڵتە بوونی چەنجارەی لایەنەکان ؟؟!!

ئێستاش ئەمە هەنگاوێك بێت بۆ زیندووبوونەوەی ئەم بە سووڵتە بوونە بەتایبەتیش کە قەیرانەکان وبارو دۆخی زۆر لەلایەنە حیزبیەکان وا ئیجاب دەکات کە ئەم هەنگاوە بنرێت بۆ لایەك بۆ زیندووبوونەوەی ئەو قەیرانەی کەلەم ناوچەیەدا لەدەستی داوە لەکاتێکدا خۆی سەردەمێك حوکمی موتڵەق بوو تیایدا!!! لەلایەکیش زیندوو کردنەوەی هێزێکی نزیکتر کەلەدەستی چووبوو لەم ناوچەیەدا لە نەیار و ناحەزەکانی وڕۆحکردنەوە بەبەری مردوودا... بۆ لایەکی تریش خۆ هەستانەوەو بە گووڕ خستنەوە خۆی ئێستای قەیرانە نوێکان کە ماوەیەکی زۆرە بێ سێو دوو لە م ناوچەیەدا و بەم ناوەوە گەورەترین پارە وسەروەت و سامەن بە فیڕۆ بەگەندەڵی ڕۆیشتوە و ڕووبە ڕوو بوونەوە لەگەڵ واقعیەتدا و هەنگاو نان بۆ لەبیربردنەوە و بەلەچاڵکردنی دوێنێ! و(نان ئەو نانەیە ئەمڕۆ لەخوانە) .. ئیتر کارەکان تێبپەنڕێت و پەڕەیەکی نوێ بۆ گەندەڵی داهاتوو دابڕیژرێت... هیوادارم خەڵکی بەئەمەك و بەرپرس و خەمخۆری دەڤەرەکە بەتایبەتی و کوردستان بەگشتی لە ئاستی ئەم داخوازیەدابن دوور لە هەموو بەرژەوەندیە خۆیی یەکان !!!

دەناخەڵکی هەڵەبجە بەتایبەتی و کوردستانیش بەگشتی کۆڵیان هەر بەکۆڵی خۆیانەوە ئەبێت مژدەی بە پارێزگا بوون شەو چەەرەی ناوێت !!!!!

لەگەڵ ڕێز و حورمەتم بۆ هەموو کورد

ئومێد

ئەڵمانیا


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)