هه‌ره‌شه‌ى هێنانى پێشمه‌رگه له قوتابیانى رِێكخراوى گه‌شه‌پێدان ده‌كرێت له‌زانكۆى سه‌لاحه‌دینى شارى هه‌ولێر
Sunday, 24/01/2010, 12:00
ئه‌م جاره‌ش وه‌كو هه‌مو جارانى پێشووتر له كاتى دابه‌شكردنى رِۆژنامهى داهێنانى رِێكخراوى گه‌شه‌پێدان , رێگرى له بڵاوكردنه‌وه‌ى ده‌كرێت و له‌هه‌مان كاتدا هه‌ره‌شه‌ش له ئه‌ندامانى رێكخراوى گه‌شه‌پێدان ده‌كرێت.
به‌روارى 21/1/2009 له كۆلیژى بهرِێوهبردن و ئابوورى و كۆلیژى شه‌ریعه‌ى زانكۆى سه‌لاحه‌دینى شارى هه‌ولێر به پێچه‌وانه‌ى رِێنماییهكانى فیدراسیۆنى رِێكخراوه قوتابى و خوێندكاریه‌كان و پێچه‌وانه‌ى یاساى رِۆژنامهگهرى و ئازادى رِێگرى له بڵاَوكردنهوهى رِۆژنامهى داهێنان كرا.
شایه‌نى باسه ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى مانشێتى رِۆژنامهكه به‌پێچه‌وانه‌ى ویست‌و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌كیه‌تى قوتابیان بوو نه‌هێڵدرا له كۆلێژى بهرِێوهبردنو ئابورى ته‌نانه‌ت له‌به‌رده‌رگاى كۆلێژیش رۆژنامه‌ى داهێنان بڵاوبكرێته‌وه.
قوتابیه‌كى ئاگادر له‌م كێشه‌یه به سایتى یه‌كگرتووى رایگه‌یاند : له رِێگهى به‌رپرسى رێكخستنى حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار له ناو كۆلیژ هه‌ره‌شه‌ى هێنانى پێشمه‌رگه له قوتابیانى سه‌ر به رێكخراوى گه‌شه‌پێدان كردوه كه ئه‌گه‌ر بێت و پیش ده‌رگاى كۆلیژ چوڵ نه‌كه‌ن و وازنه‌هێنن له دابه‌شكردنى رۆژنامه‌ى داهێنان ئه‌وه به‌شه‌ق له رێگه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌وه ده‌رده‌كرێن، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگاى سه‌رنجه هه‌موو ئه‌و رێگریانه‌ش پاش ئه‌وه دێت كه یه‌كیه‌تى قوتابیانى سه‌ر به پارتى دیموكاراتى كوردستان له رِۆژانى داهاتوو كۆنگره‌ى 13یه‌مى خۆى سازده‌داو هه‌موو كاتیش گوتافى ئازادى و به‌ره‌و دیموكراسى لێدهدهات له ناوه‌نده‌كانى راگه‌یاندن و كۆلیژهكاندا كه چى رِێگرى ده‌كه‌ن له بڵاوكردنه‌وه‌ى رۆژنامه‌ى رێكخراوى گه‌شه‌پێدان كه ئه‌ندامه له فیدراسۆنه قوتابى و خوێندكاریه‌كان.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه قوتابیانى رێكخراوى گه‌شه‌پێدان ووتيان په‌یوه‌ندیمان به راگرى كۆلیژه‌وه كردوه به‌ڵام ئه‌و ئاماده نه‌بوه كه بیانبینێت و ناردوونى بۆ لاى به‌رپرسى راگه‌یاندنى كۆلیژ به ڵام ئه‌ویش رێگر بووه له بلاوكردنه‌وه‌ى، دواتر ئه‌و كێشه‌یه‌ى لێكه‌وتۆته‌وه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست