کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەیوەندییەكەى كاك فاروق بۆنى بەهارى لێدێت

Monday, 11/02/2013, 12:00


كاك فاروق ئەو هاوڵاتیە بوو، كە به‌و ناوه‌وه‌ خۆی ناساندن و لە بەرنامەیەكى راستەوخۆى كەناڵى نالیادا، لە داخى هەژارى و نەداریى و گەندەڵى و پاوانخوازى دەسەڵات، هێرشى كردە سەر بنەماڵەى بارزانى و جنێوی پێدان، بەو هۆیەشەوە دەربارەكانى پارتى و بنەماڵە، وەكو پیشەى هەمیشەیان ، لەبرى رێكارى یاسایى و وەڵامدانەوە بەبۆمب هێرشیان كردە سەر ئەو كەناڵە.

من بۆخۆم نەك هەر رقم لە پارتیە، بەڵكو پێشم خۆش نییە، هاوڕێى و خزم و ناسیاوی پارتیشم هەبێت.لەبەر ئەوەى لەوەتەى راست و چەپى خۆم ناسیوە، بەهه‌ستی خۆشه‌ویستیم بۆ نه‌ته‌وه‌که‌م مێشکم پژاوه‌، له‌ چاو هه‌ندێک بنه‌ماڵه‌ و که‌سی تردا که‌ مناڵه‌کانیان به‌ شێوه‌یه‌کی خراپ په‌روه‌رده‌ ده‌که‌ن و له‌ ئیستاوه‌ به‌لایانه‌وه‌ ئاساییه‌ منداڵه‌کانیان بچێت له‌ قوتابخانه‌ی تورکی بخونێت و کوردی له‌ بیرخۆی بباته‌وه‌ و بایه‌خی پێنه‌دات، من وا په‌روه‌رده‌ نه‌کراووم، بۆیه‌ ئه‌و ره‌گه‌ی که‌ له‌ ناو خۆشه‌ویستی کورددا بۆم چاندراوه‌ وه‌کو پارتییه‌ک شایانی له‌قین و ترازاندن نییه‌، په‌روه‌رده‌ی من وی خواستووه‌ که‌ به‌و هه‌سته‌ ئاشنا و وه‌فاداربم، هەمیشە و بەردەوام پارتیم وەكو هێڵێكى درێژكراوەى خیانەت و ناپاكى و سەرشۆڕى ، خزمەتكارى دوژمنان ناسیوە. زۆریشم لاسەیرە كە كەسانى رۆشنبیر، دكتۆر و مامۆستاى زانكۆ و بیرمەند، هەوادارى ئەو پارتەن، خۆیان خزاندۆتە ناویەوە و لەهەمبەر ئه‌و هه‌موو خیانەت و سوكایەتیە بێدەنگن و ورتە ناكەن؟!

بەدرێژایى نیوسەدە لە دروستبوونى پارتى، تا ئەمڕۆ، چ دەستكەوت و خێرو خۆشیەكى، نەك بۆ كورد و كوردستان،ب ەڵكو بۆ كوێرە دێیەك پێ بووە؟ پارتى تا ئێستا چى كردووە؟چ خزمەت و كاروبەرهەم و، ئینجازێكى بۆفەراهەكردوین؟ تائێمەش شایەتومان بەدینى بارزانى بهێنین؟!،تۆبڵێیت لەناو كورددا جگە لەمەلامستەفا و ،مەسعود و ئیدریس و نێچیر و مەسرور و تاقمەكەى،كەسى لێهاتو و لێوەشاوە و ،خاوەن بیرو بۆچونى حەكیمانە نەبن،وا پەنجا و حەوت دانە ساڵى رەبەقە، كوردایەتى و پارتى گیرۆدەى دەستى، كەسانێكى نەزان و خێڵەكى هاوشێوەى ئەوان بوون؟

ئەرێ برادەرینە،كەستان ئەزانن ئایدیۆلۆژیا و بەرنامەو رێبازى پارتى چى یە؟یان هیچتان لەبارەیەوە خوێندۆتەوە، جگە لەوقسە كۆن وسواو ژەنگ گرتوانەى دەڵێن(رێبازى بارزانى) بارزانى ورێبازەكەى ،لەتەسلیم بوون و جاسوسى وخیانەت و نۆكەرى بۆ بێگانە، چى ترى لەگەڵ خۆی هێناوە؟ئەبێت زاتەكانى وەكو(فازیل میرانى و تەهاى ئەحە سمێڵ و عەبدولوەهاب و فازیل بەشارەتى، و كۆیلەكانى مەكتەب سیاسى و سەركردایەتیەكەى ،چ زانست و زانیارى و ئایدیایەكى نوێیان، لەو رێبازە هەڵێنجاوە،وائێستا بونەتە عەبدو موتیع و ،دەرویش ونەفام و فریودراوى ئەو بنەماڵەیە؟؟

پارتى و لایەنگرانى هەمیشەو بەردەوام پێیان خۆشە ،لەئاست مەسعود و بنەماڵەكەى سوك چروك و بچوك و، كەم بایەخ بێنە بەرچاو،تۆتەماشا بكە هەر لەئێستاوە، ئیدرسى كوڕى نێچیر و، بابۆى مەسعود و، وردیلەكانى بارزانى، كە تا ئێستا بۆنى شیرى خاو لەدەمیان دێت،بەگەورەو مەزن و پیرۆز سەیردەكرێن و، دەست لەسەرسنگ لەحزوران و،كەوشیان بۆ ریز دەكەن. لەئێستاوە ئەوەیان بێ قبوڵە، ئەو گزگل و چەورە و چەكلانە، ببنە رابەر وئاغا و گەورەی ئایندەیان،ئەوانیش وەكو ئەندامانى بنەماڵە ،بۆ سەدانى ساڵى دیكە، ببنە سیمبول و كاریزما و ،بۆهەتا هەتایە هەیمەنەو دەسەڵاتی پارتى بەسەر كوردا بمێنێتەوە.

ئەوەى كەواى لەپارتى كردوە تا ببێتە كوێخاو، دەمڕاست وخۆسەپێنەر بەسەر دەسەڵاتدا،بەر لەهەموو شتێك بوونى هەزاران، كۆیلەو ماستاو چى و نەفام وگەمژەیە، كەبوونە تە شوراو قەڵغانى پارتى,هەروەها بێدەنگى ونەبوونى هەڵوێستى روون و جدى و،دیارى میللەتیش و نەهاتنە جوابیش لەسەر پاوان خوازى و زیادەڕەوى و خیانەت و، دزى و قۆرخكردنى دەسەلات،هۆكارێكى دیكەیە بۆ مانەوەى پارتى لەو ئاستە باڵایەدا

پارتى هەمیشە لەترس و دڵە راوكێدا دەژى، هەموو دەمو كاتێك سڵ لە وشە وپێنوس و، راگەیاندن و میدیا دەكاتەوە،،لەبەر ئەوەى بۆخۆیان كەسانى نەخوێنەوار و ،ساویلكە و هەرزە بیرن ،هەر ئەوەش بەرهەم دێنن،لایان قورس و گران وزەحمەتە، یان چاكتر بڵێن پێیان سەیر و عەجیبە،كەكەسێك بیەوێت لەبارەیانەوە شتێك بڵێت ،یان راستى و رووى دزێویان بخاتە روو، یان بەشێوەیەكى سلبى باسیان بكات، ئەوە لاى ئەوان بەگەورەترین سوكایەتى و سەرشۆڕى ئەژماردەكرێت و، وادەزانن كەعبە كەچ دەبێت و دونیا ژێرراو ژوور دەبێت. گەورەترین تاوان و بەزاندنى هێڵى سوورە.

باشە دەبێت بەڕیشى كام ئاغاى بارزانى، قەبرى كام سەكردەیان رەوابێت، كە پێشمەرگەیەكى پارتى، شەو و رۆژ لە ئەرك و دەوام پاسەوانى ، پاراستنى ئەو كڵاو سورانەدایە، موچەكەى ناگاتە پێنج سەد هەزار دینار، كرێچیە و دووسێ دانەمناڵى نەخۆش، سەرەپێچكەى هەیە،هەرچى پێى بڵى، خۆشى و شادى ئەو نایناسێت ولاى نامۆیە،بەكوللە مەرگى و سواڵ و سەدەقە ،ئەوجا دەتوانێت تا سەرى مانگ بڕبكات و ،ژیان بگوزەرێنێت، لەولاشەوە بۆدەرگاكەى جەنابى سەرۆك و، قەبرێكى سێ چوار چڵ ئێسقانى و، جۆرەها كارى ناڕەواو پڕشورەیى تر، هەموو قاسە و بانك و بودجەى هەرێمى لەخزمەتیاندا بێت؟

من بەدڵنیاییەوە دەیلێم، كە پارتى لێبۆتەوە و نەماوەو، رۆژ بە رۆژ كزو لەڕو لاوازدەبێت، ئەوكۆمەڵە پارتیەى لەبەردەم كەناڵى نالیا بینیمان،ئەوە هەموو هێز وقوەت و، ئەندام لایەنگر و دۆستانى پارتى یە لەسلێماتى، بەچ مەعلوم نیوەى زۆریشیان بەپارەو دەعوەت و موچە و بەڵێنى لابەلا فریونەدراون، بۆ ئەوەى بەشدارى ئەو گردبونەوە چەند كەسیە بكەن.؟!

ئەوكۆبونەوە چەند كەسیەى پارتى و لایەنگرانى ،لاى من جوانترین گوزارشت و خۆدەرخستن بوو، چونكە بەعالەمى ئاشكرا پێمان دەڵێت لەشارێكى گەورە و، پتر لەیەك ملیۆن نفوسى وەكو سلێمانى،تەنها ئەوەندە خەڵك هەیە كە دڵیان بەپەڕۆى زەرد وجامانەى سور دەگەشێتەوە،ئەمەش بۆخۆى هیچ گومان و دوو دلێیەك ناهێڵێت ،كەپارتى ئیفلاسى كردوە و،بەرەو پوكانەوە،و هەڵدێر مل دەنێت،ئەمەش ئەوە مان بەبیر دێنێتەوە ، كە ئەوەى لەدەنگدان و هەڵبژاردندا پارتى بەدەستى هێناوە، ساختەو تەزویرەو ، هەرگیز پارتى ئەو دەسەڵاتە نیە، كەبتوانێت حوكمى كوردستان بكات، ئەو هەموو پارەو موڵك وسامانەش بەناشەرعى بۆخۆى وەلا بنێت، توڕەیى و جنێو غەزەبى كاك فاروق و هەزرارانى وەكو ئەویش بۆئەوەیە،هیوادارم لەخودا داواكارم كە قسەى ئەو بەڕێزە ببێتە سەرەتایەك بۆبەهارى كوردى و راماڵینى كۆیلە و غولامەكانیان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە