کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


داخوازیەكانی قوتابیان داخوازی سیاسی نین

Wednesday, 27/04/2011, 12:00


هەموو رووداوە یەك لە دوای یەكەكانی دوای 17 ی شوبات و بەر لەو بەروارەیش، بەشدار دەبن لە هەر گۆرانكاریەكی فیكری و واقیعی داهاتوودا، ئیتر ئەمە لە هەر سەریكی دەسەلات یان ئۆپۆزیسیۆن یان جەماوەرەوە بیت.
ئەوەی لیرەدا مەبەستە بووتریت، ئەوەیە كە هەر لە سەرەتاوە، داواو خواستی جەماوەر لە گۆرنرا، ئەمەیش بەهۆی ئەفەنی و سیاسیەكانەوە. ئاواتی خەلكی راپەریو، كرایە قوربانی سیاسەتی فروفیلاوی حیزبەكان لە هەردوو بەرەی دەسەلات و ئۆپۆزیسیۆندا.
ئەنجوومەنەكانی سەرا كە لەسەرەتاوە بەشداربووین تیایاو تا رادەیەك دەستی ئۆپۆزیسیۆنی بەسەرا نەسەپینرابوو بە تەواوی، هیوایەكی گەورەی پێ بەخشی بووین. بەلام ئەمە تا ئەوكاتەی خایاند كە ئۆپۆزیسیۆن و بالە شارراوەكەی، دەسەلاتیان سەپاند بەسەریداو هەموو رۆحیكی شۆرشگیریان لەبەر بڕی. ئەنجوومەنی سەرا تا ئەو كاتە شۆرشگیر بوو كە سەرانی گۆران جەماوەریان بە گیرەشیوین ناوزەند دەكرد. وە هەر ئەوەندەی ئەو ئەنجوومەنە خۆی گرت، ئیتر بووە جیگای ململانێی سیاسی و خەلكی بە ناچاریی دەستە بە دەستە پشتیان تیدەكردو جییان دەهیشت. حیزب جلەوی هەموو شتیكی گرتە دەست، كەس بۆی نەبوو هیچ بلیت ئەگەر لەبەرژەوەندیی سیاسی حیزب نەبیت. ئەنجوومەن بووە بالیكی ئۆپۆزیسیۆن، بەتایبەت دوای ئەوەی ئیسلامیەكانیش بوونە بەشیكی چالاك لە ئەنجوومەن. وە ئیتر لەوە بەدوا ئەنجوومەن ئەجیندای ئەو حیزبانەی پراكتیزە دەكرد، ئیتر هەر لە كۆبووەنەوە ئاساییەكانیانەوە تا بە بەرنامەی سیاسی دەگات. بە ئاستیك كە ئەنجوومەن كرایە هیزیكی جوولینەر بۆ كردنەوەی دەرگای دانووستان لە نیوان ئۆپۆزیسیۆن و دەسەلاتدا. وە هەر لەویشەوە، ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرا، ئەنجوومەنیكی هەلنەبژیردراوی حیزبی، بوونە ئەستیرەی شاشەی كەنالی ئاسمانی (KNN) و تەلەفزینە ئیسلامیەكان. ئیتر بە چەپ و بەراستدا، هەموویان كەوتنە كار بۆ یەك ئامانج، چونكە گوایە هەموومان ئەندامی یەك كۆمەلگاین، ئەمە وەك ئەوەی ئەم كۆمەلگایە بەرژەوەندیی چینایەتی جیاوازی تیا نەبیت و شەری سەرشەقامەكانیش بەدەربن لە كیشەی ئەو چینانە.
بەڵێ! ئەو ئەندامانەی پییان دەوترا ئەنجوومەنی كاتی سەرا كە هەرگیز ئەنجوومەنی خەلكی راپەریو نەبوو، هیچ نەبوون كۆمەلێ خەلكی هەلپەرست نەبیت كە خۆیان بۆ كورسیەكانی دەسەلات ئامادە كرد بوو. وە ئیتر بەلای ئەوانەوە هیچ گرنگ نەبوو خەلكی بەدەستی بەتال دەرۆنەوە مالەوە یاننا.
لەم دواییەدا كاری ئەو ئەنجوومەنە، بووە وەرگرتنی بەخشیش و نۆتی شجاعە لە بری كەسوكاری شەهیدان، وە كردنی قوتابیان بە سەرچاوەیەكی تر بۆ مانەوەی ئەنجوومەن، وە دووبارە راكیشانی قوتابیان بۆ لایەنگری دروشمە بیماناكانی ئۆپۆزیسیۆن. ئەمجارەیان لە بری (بەئاشتی بەئاشتی)، دەیانەویت بە هەموو لایەكیان دروشمی (بۆ دەرەوە) ی هیزە عەسكەریەكان بخەنە دەم خەلكی، ئەمە هەروەك ئەوەی بەدەرچوونیان، ئیتر ئەو هیزانە نەتوانن بگەرینەوە سلیمانی.
بەلای ئیمەوە دەبوایە قوتابیان دروشمی تەواو پیچەوانە بە ئۆپۆزیسیۆن بەرز بكەنەوە ئەگەر ئامرازیك نین بە دەست حیزبەوە. دەبوایە دروشمی قوتابیان بریتی بیت لە: بەرزكردنەوەی ئاستی خویندن، زیاد كردنی كتیب لە كتیبخانەكانی زانكۆدا، زیادكردنی تاقیگە، زیاد كردنی مەنحەی قوتابی، رامالینی واستەو مەحسوبیەت و قبولی تایبەتی .. هتد.
ئەوەیشی سەیرە ئەوەیە ئەم ئۆپۆزیسیۆنە لەلایەك داوای دوورخستنەوەی سیاسەت دەكات لە زانكۆكان لەلایەكی تریشەوە هەموو داخوازیەكانی قوتابیان دەكاتە داخوازیی سیاسی رووت. بەمەیش قوتابیان رادەكیشن بۆ مەیدانی مبارەزە سیاسیەكانی خۆیان لەگەل دەسەلات. وە هەر بەم ریگەیەش، قوتابیان تیكدەشكینن و بزووتنەوەكەیان دەكەنە دینەمۆیەكی حیزبی و ئەویش دەخەنە خزمەتی مفاوەزەچیەكانەوە، ئەو حیزبەی هیچ نیە دامەزراوەیەكی گەندەل نەبیت.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە