کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌واڵێکی گرنگ.. فه‌رمانی تیرۆرکردنی جه‌وهه‌رنامیق له‌لایه‌ن بازنه‌یه‌کی ته‌سکی بنه‌ماڵه‌وه‌ بووه‌.

Sunday, 27/03/2011, 12:00


سه‌رچاوه‌یه‌کی زۆر نزیک له‌ نێو بنه‌ماڵه‌وه‌ به‌ کوردستانپۆستی راگه‌یاند: له‌ پێناو زینددو راگرتنی ویژدانم، نه‌متوانی چیدیکه‌ ئه‌و زانیارییه‌ که‌ تایبه‌ته‌ به‌ تیرۆرکردنی جه‌وهه‌ر نامیق بشارمه‌وه‌، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌نجامدانی کرده‌ تیرۆریستیه‌که‌  پێش ئه‌نجامدانی ئه‌و زانیاریانه‌مان ده‌زانی به‌ڵام هه‌رگیز بڕوامان نه‌ده‌دکرد که‌ راستبن. به‌ ناراسته‌وخۆ جه‌وهه‌ر نامیقمان ئاگادار کردبۆوه‌ و که‌سه‌ نزیکه‌کانی ئه‌و راستییه‌ ده‌زانن. به‌هه‌رحاڵ من ئاماده‌م له‌ دادگایه‌کی عادیلانه‌ شاهیدی بده‌م به‌ مه‌رجێ سه‌لامه‌تی خۆم و خانه‌واده‌که‌م پارێزراو بێت.

سه‌رچاوه‌که‌ که‌ که‌سێکی بارزانییه‌، وتی: بنه‌ماڵه‌ی بارزانی نیگه‌ران بوون به‌ کار و کرده‌وه‌کانی جه‌وهه‌ر نامیق ، به‌ جۆرێک به‌ مه‌ترسییه‌کی جددیان ده‌زانی له‌سه‌ر خودی بنه‌ماڵه‌که‌یان بۆیه‌ تیرۆرکردنی به‌شێوه‌یه‌کی نه‌رم وه‌ک ناوده‌نرێتبه‌ کرده‌ی (تیرۆرکردنی نه‌رم) به‌بێ ده‌نگی ئه‌نجام بدرێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ به‌هۆی بوونی پاره‌یه‌کی زۆر و زه‌وه‌ندی دزراوی خه‌ڵکی کوردستان له‌ رێگای کۆمپانیایه‌کی ئیتاڵی جۆره‌ ژه‌هرێکیان وه‌ده‌ستهێناوه‌ و ده‌رخواردی جه‌وهه‌ر نامیقیانداوه‌ که‌ له‌ رێگای هه‌ناسه‌وه‌ یا خواردنه‌وه‌ی به‌ راسته‌وخۆیی له‌ دانیشتنێکیدا له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی.

سه‌رچاوه‌که‌ درێژه‌ی داێی و وتی: بڕیاری تیرۆرکردنه‌که‌ له‌ نێو بازنه‌یه‌کی ته‌نگی بنه‌ماڵه‌ دراوه‌ که‌ پێکهاتوون له‌:

1- مه‌سعود بارزانی.
2-نیهاد بارزانی.
3-نێچیر بارزانی.
4-مه‌سرور بارزانی.

یه‌کێ له‌ هۆکاره‌ سه‌ره‌کییه‌کانی که‌ پاڵیان به‌ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود ناوه‌ بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و کاره‌ بریتیبووه‌ له‌ دووباره‌کردنه‌وه‌ی سیناریۆی تیرۆرکردنی بنه‌ماڵه‌ی فاخیر مێرگه‌سووری ، چونکه‌ ئه‌وان به‌ گرنگی ده‌زانن پاش له‌ نێوچوونیان و خۆکشاندنه‌وه‌یان له‌ ده‌سه‌ڵات که‌سیک نه‌بێت له‌ ناوه‌ندی پارتی و بنه‌ماڵه‌ جێگایان بگرێته‌وه‌ که له‌لایه‌ن خه‌لکییه‌وه‌ خاوه‌ن که‌سیتییه‌کی لێوه‌شاوه‌ و مه‌قبول بێت‌. فاخیر مێرگه‌سووری یه‌کێک بوو له‌و که‌سانه‌، که‌ ده‌یتوانی پاش بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا مسته‌فا درێژه‌ به‌ (شۆڕش!) بدات بێ گه‌رانه‌وه‌ بۆ ده‌سه‌لاتی بنه‌ماڵه‌ و وای لی بکات تا هه‌تایه‌ ئه‌و بنه‌ماڵه‌ ریسوا بکات. بۆ جه‌وهه‌ر نامیقیش به‌ هه‌مان شێوه‌ به‌ڵام له‌ هه‌لومه‌رجێکی جیاوازدا، خاوه‌ن که‌سیتییه‌ک بوو تا راده‌یه‌ک ده‌یتوانی له‌ نێو بنکه‌ی پارتی و ئۆپزسیۆنیش جێگای خۆی بکاته‌وه‌ و وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم خۆی ته‌رح بکات.

ئه‌م بۆچوونه‌ که‌ دیاره‌ هی سه‌رچاوه‌که‌یه و له‌ نزیکه‌وه‌ ئاگادار بووه‌ ، وه‌ک هه‌واڵ ده‌یگوازینه‌وه‌ که‌ راستی و دورستی هه‌واڵه‌که‌ی کوردستانپۆست ده‌رده‌خا که‌ پێشتر هێشتا جه‌وهه‌ر نامیق له‌ نه‌خۆشخانه‌بوو، ئاماژه‌مان به‌ژارخواردنه‌که‌ی کرد بوو، بڵاومان کردبۆوه‌ .
پێویسته‌ له‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی جه‌وهه‌ر نامیق و هێزه‌ به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی دیکه‌ ، به‌ خێرایی بجووڵێن بۆ کۆکردنه‌وه‌ی به‌لگه‌ و له‌ به‌لگه‌چووه‌کان(قرائین)ه‌کان ‌ بۆ به‌دادگایی گه‌یاندنی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود و دواجاریش به‌سزا گه‌یاندنیان.‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە