کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سایتێکی سویدی دەڵێت: ئاژانسی پەیامنێری کوردی هەواڵی ئێمە دەدزێت و دەیکات بەهی خۆی

Sunday, 08/09/2013, 12:00


دزینی هەواڵ و بابەت لەلایەن میدیاکانی کوردستانی باشوورەوە بۆتە دیاردەیەکی مەترسیدار، هەروەک چۆن دزینی بیروبۆچوونی نووسەرە ناودارەکانی جیهان ماوەیەکی زۆرە لەلایەن رەهەندییەکانەوە دەدزرێت و بە خوێنەری کوردی بێ ئاگای دەفرۆشنەوە، یان لە ماوەی ١٣ ساڵدا نووسین و بابەت و بۆچوونەکانی کوردستانپۆست و نووسەرەکانی لەلایەن هەمان گروپ و کۆمەڵێک نووسەری دیکەوە دەدزرێت و لە ناو کەناڵی تەلەفیزیۆنەکانی ئێن ئاڕ تی و کەی ئێن ئێن و کەنالەکانی تردا قسەی لەسەر دەکەن، هەر ئاوا بە ئاشکرا ئەم کۆمەڵە بەناو روناکبیر و سیاسیی و نووسەرانە کەوتوونەتە گیانی سایت و رۆژنامە ئەوروپییەکان، لەوێوە هەواڵ و نووسین دەهێنن بەبی ئاماژەدان بە سەرچاوەکە، بەناوی خۆیانەوە بلاوی دەکەنەوە، یان وەک بیروبۆچیوونی خۆیان قسەی لەسەر دەکەن.
رۆژنامە و سایتە بەناو ئەهلییەکان هەروەک بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی و بنەمالەی رەش، نەوتی رەش و سامانی کوردستان دەدزن، ئاواش ماوەی چەندین سالە ئەمانیش هەواڵەکانی ئێمە دەدزن و بە ناوی خۆیانەوە بڵاوی دەکەنەوە، ئەمڕۆ ئاژانس و سایتی (کۆمپیس)ی سویدی ئاماژە بە کۆمەڵێک دزیی بێشەرمانەی (هەواڵگری پەیامنێر)ی پارتیی دەکات، بەوەی کۆمەڵیک هەواڵیان لێبردوون، بێ ئەوەی ئاماژە بەسەرچاوە سەرەکییەکە بدەن و بە ناوی خۆیانەوە بلاویان کردۆتەوە. هەڵبەتە ئەمە وەک سەرەتایەک دەبێتە یەکەم هەنگاو کە سەرەنجامەکەی بەوە بشکێتەوە لە پاشەڕۆژدا هەموو سایت و رۆژنامە و ئاژانسە کوردییەکان بە ئەهلی و حیزبییەوە بخرێنە ژێر گومانەوە و داوای یاساییان لەسەر تۆمار بکرێت.
شایانی باسە رۆژنامەی ئاوێنە، هاوڵاتی، گۆڤاری لڤین، بەناوبانگترین دزیی راگەیاندنی کوردیین، بەبێ ئەوەی ناوی سەرچاوە بهێنن زۆربەی هەواڵەکانیان لە شوێن و سەرچاوەکانی دیکەوە وەردەگرن، ئەمە لە کاتێکدا پۆز لێدەدەن و خۆیان بە پرۆفیشیونێڵ و شارەزای بواری راگەیاندنی کوردیی دەزانن.
بۆ خوێندنەوەی هەواڵەکەی سایتی کۆمپیسی سویدی کلیکی ئەم لینکەی خوارەوە بکە:


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە