کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تاکە شتێک لە(چەتەکانی سۆماڵ) بچێت سەرکردەکانی کورده‌

Tuesday, 26/06/2012, 12:00


کوردستانپۆست داوای لێبوردن له‌ کریس کۆچرا ده‌کات
تاکە شتێک لە(چەتەکانی سۆماڵ) بچێت سەرکردەکانی کورده‌، کە باکیان بە هیچ
نییە، جگە لە دزیی و هەڕاجکردنی نیشتیمانەکەیان هەربۆیە ئەو ملیۆنەها
مرۆڤه‌ تا هەنووکە وەک کرێچی وان لەسەر خاکی خۆيان.


کوردستانپۆست ئه‌م وته‌ جوان و سه‌رنجڕاکێشه‌ی له‌لایه‌ن خوێنه‌رێکی به‌ڕێزی کوردستانپۆسته‌وه‌ بۆ هاتبوو، که‌ گوایه‌ کریس کۆچرای نووسه‌ری فه‌ڕه‌نسی وتوویه‌تی. ئه‌و به‌ڕێزه‌ ئاماژه‌ی به‌ په‌یجی لڤین کردبوو که‌ له‌ فه‌یس بوکدا بۆ مانگێک زیاتر ده‌بێت دایاناوه‌. ئێمه‌ش ئه‌و قسه‌یه‌مان له‌ مانشێتی سه‌ره‌وه‌ی کوردستانپۆستدا دا، لێ 12 کاتژمێری به‌سه‌ردا تێنه‌په‌ڕی، تا له‌ لایه‌ن به‌ڕێزێکه‌وه‌ له‌ فه‌ڕه‌نساوه‌ به‌ ناوی کاک (ع م) ئیمه‌یلێکمان بۆ هات، نووسیبووی:

***************
خوشك و برایانی به‌ڕێزی به‌ڕێوه‌به‌ری كوردستان پۆست
له‌گه‌ڵ ڕێز و سڵاو،
هه‌ر ئێستا نووسه‌ری فه‌رانسه‌وی كریس كوچرا كه دۆستی له مێژینه‌ی منه هات بۆ لام و داوای لێ كردم كه نوسراوه‌یه‌كی بۆ وه‌رگێڕمه‌وه به كوردی و بۆ ئێوه‌ی بنێرم، ئه‌و چه‌ند دێڕه‌ی خواره‌وه ده‌قی نوسراوه‌ی ئه‌و براده‌ره‌یه، ئه‌و داوای له من كرد كه له ئێوه به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی كوردستان پۆست تكا بكه‌م بۆی چاپ بكه‌ن و مه‌تنی پێشووش له سه‌ر سایته‌كه‌تان هه‌ڵبگرن۔

له‌گه‌ڵ ڕێزی دوباره‌م
ع م


وته‌كانی كه به ناوی كریس كوچیرا له سه‌ر كورستان پۆست بڵاوكراوه‌ته‌وه ناڕاسته۔ كریس كوچرا نه له كوردستان پۆست و نه له‌گه‌ڵ هیچ كه‌س له‌و سایته و نه‌و ڕاگه‌یاندنی ئه‌و تۆی بڵاونه‌كردۆته‌وه۔
كوردستان پۆست داوای لێ بوردن له كریس كوچرا ده‌كات"



************ کوردستانپۆست داوای لێبوردن له‌ کریس کۆچرا ده‌کات**********

هه‌روه‌ک له‌سه‌ره‌وه‌ روونمان کرده‌وه‌ که‌ ئه‌و وته‌یه‌ له‌ په‌یجی لڤینوه‌رمانگرتبوو، که‌ خوێنه‌رێک بۆی ناردبووین و بڵاومانکرده‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئێمه‌ لێره‌وه‌ داوای لێبوردن له‌ به‌ڕێز کریس کۆچرا ده‌که‌ین، هیوادارین نیگه‌ران نه‌بێت، ئێمه‌ وه‌کو کوردستانپۆست خۆمان به‌ خاوه‌نی ئه‌و قسه‌یه‌ ده‌زانین و لێره‌ به‌دواوه‌ ئه‌و قسه‌یه‌ موڵکی کوردستانپۆسته‌، به‌رپرسیارێتی ناوه‌ڕۆک و مه‌به‌ستی قسه‌که‌ هه‌ڵده‌گرین . ئێمه‌ خاوه‌نین، نه‌ک هیچ که‌سێکی تر.
جارێکی دیکه‌: ئه‌و وته‌یه‌ی كه به ناوی كریس كوچیرا له كورستان پۆست بڵاوكرایه‌وه ناڕاسته‌ که‌ گوایه‌ كریس كوچرا وتوویه‌تی، کریس کۆچرا نه له كوردستانپۆست و نه له‌گه‌ڵ هیچ كه‌س له‌و سایته و ڕاگه‌یاندنی وای بڵاونه‌کردۆته‌وه‌.
كوردستان پۆست داوای لێ بوردن له كریس كوچرا ده‌كات"

https://www.facebook.com


کوردستانپۆست پێی وایه‌، که‌:
تاکە شتێک لە(چەتەکانی سۆماڵ) بچێت سەرکردەکانی کورده‌، کە باکیان بە هیچ نییە، جگە لە دزیی و هەڕاجکردنی نیشتیمانەکەیان هەربۆیە ئەو ملیۆنەها مرۆڤه‌ تا هەنووکە وەک کرێچی وان لەسەر خاکی خۆيان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە