کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


درۆ پاشى مردوان دەكرێت

Tuesday, 02/02/2010, 12:00


سەد ڕەحمەت لەپێشینان كەفەرموویانە درۆ پاشى مردووان دەكرێت گۆڤارى لڤین لەدوا ژمارەى خۆیدا هەندێ قسەى لەگەڵ گەورە جاش و خائینەكەى بنەماڵەى بارزانى كردووە كەناسراوە بە(عەباس بایز)قسەم لەسەر هیچى دیمانەكەى نیە كەبۆچى لەئێستادا هەندێ میدیاى ئەهلى كەوتونەتە بالۆرە لێدان بۆ ئەم جاشە چونكە ئەوە تەنیا لەماوەیەكى زۆر كورتدا لەچەندین میدیاى ئەهلى دیمانەى لەگەڵ بكرێت لەكاتێكدا هیچ پێویست ناكات جاش و خائین و خوێن ڕێژى وەها بهێنرێتە سەر لاپەڕەى ئەم ڕاگەیاندنانە چونكە هیچ پێویست ناكات ئەوەى ئەوان كردوویانە هیچ خزمەت نیە بەكەس و كارى شەهیدان بەڵكو كولاندنەوەى برینى ئەو كەسانەیە كەبەدەستى ئەم جاشە خوێنى ئاڵى خۆشەویسترین كەسیان ڕژاوەتە سەر زەوى و تائێستاش ئەوان لەچاوەڕوانى ئەوەدان تۆڵەى كەس و كاریان بۆ بكرێتەوە و ئەم جاشەش وەكو على حسن مجید لەجیاتى پەت گوریسێكى پشدەرى بكرێتە ملى چونكە ئەو خەڵكى پشدەرى زۆر كوشتووە و قەتڵ و عامى كردوون ئەم جاشە باس لەوە دەكات كە على حسن مەجید پێى گوتووە تۆ لەمەلا مستەفا خائین ترى من كەباوەڕناكەم كاك على حسن مەجید قسەى واى بەكوڕە گوێڕایەڵەكەى خۆى وتبێت چونكە وەكو بیستوومە على حسن مەجید كەسێكى زۆر بەخشندە بووە لەگەڵ كوڕەكانى خۆیدا بەتایبەتى ئەوانەى زۆر گوێڕایەڵیان كردووە بۆیە دەڵێم درۆ دواى مردیان دەكرێت جەنابى ئاغا لەئێستاشەوە بڕیارمداوە بیكەم بەبەرنامە بەزنجیرە ووتارت لەسەر بنوسم بەڵكو ئەگەر نەشچى بۆ دادگا وات بەسەربهێنم بەجەڵدەى دڵ بمریت و نەتوانى قاچە گڵاوەكانت بهێنیتەوە سەر ئەو خاكەى كەخوێنى دەیان كەست لەسەر ڕشتووە...
لەبەشى دووەمدا باسى بابەتێكى سەرنج ڕاكێشت بۆ دەكەم چاوەڕێ بە.............

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە