کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆنگره‌ی 13 ی شوومی بنه‌ماڵه‌ ، کۆنگره‌ی رێزگرتن بوو له‌ جاش و به‌عسییه‌کان..فه‌رموون به‌ به‌ڵگه‌ بیخوێننه‌وه‌..

Wednesday, 29/12/2010, 12:00


ژماریه‌ك له‌ ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی پارتی كه‌ كۆنه‌ جاش و ئه‌من و ته‌واری بوون، دژایه‌تی (سه‌لام عه‌بدوڵا)ی به‌رپرسی لقی ٤ یان كرد..
زه‌مه‌ن و ڕۆژگار به‌ ئه‌ندازه‌یه‌ك گۆڕاوه‌، كه‌ قسه‌كردن و باسكردن له‌سه‌ری بۆته‌ نوكه‌ته‌و گاڵته‌جاری!
شك ناكرێت ده‌بێت هه‌موو ئه‌وكه‌سانه‌ی خۆیان بۆ كاندید كردنی سه‌ركردایه‌تی هه‌ر حزب و لایه‌نیك چاوه‌روانی ململانێ و پێشبڕكێی و بێنه‌و به‌رده‌یه‌كی زۆر بكه‌ن، ئه‌مه‌ی باسم كرد شتێكی ئاساییه‌ له‌ناو كاندیده‌كان بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركردا‌یه‌تی داهاتوو مسۆگه‌ربكه‌ن.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاسایی نیه‌ و جێگای هه‌ڵوێسته‌كردنه‌، كه‌ زۆرێك له‌ ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی ئه‌و حزب و لایه‌نانه‌، كه‌ كۆنه‌ جاش و ئه‌من و ته‌واری و ئیستیخباراتی ڕژیمی به‌عسی له‌گۆڕناوبووه‌ن و، ئه‌مڕۆ بونه‌ته‌ شۆڕشگیرو خه‌باتگێری عه‌یاره‌ی ٢٤ی ناو حزبه‌كانی كورددستان ،به‌تایبه‌تی پارتی و ریبازی بارزانی بۆته‌ حه‌شارگه‌و مۆڵگه‌ و پشتیوانی و ئه‌و خائینانه‌ی كه‌ دوینێ، كورو كاڵی و خه‌ڵكی كوردستانیان بۆ چه‌ند دینارێكی به‌عس و(عافیه‌ عه‌لیكیكی) پیاوانی سه‌دام، جاسوسی و تاوان و خیانه‌ت و كوستن و هه‌راج كردنی شه‌ره‌فی كوردیان هه‌رزان فرۆش ده‌كرد و سه‌دان ژن و كچی ئه‌و شاره‌یان بۆ پیاوانی سه‌دام ده‌برد، پیاان بلین (باره‌كه‌لڵا)!
ئه‌وه‌ی من له‌ كۆنگره‌ی ١٣ی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له‌ماوه‌ی ٧ ڕۆژدا بینم ، ناچاری كردم ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ سایته‌ كوردپه‌روه‌ره‌كه‌ی كوردستانپۆستی بنێرم١
ئه‌وه‌ی ڕۆژێك یه‌كیتی بووبێت و خه‌ڵكی سلێمانی بووبێت، سه‌لام عه‌بدولای نووسه‌رو ڕۆشنبیری ناسیوه‌، كه‌ زیندانی سیاسی بووه‌و له‌ سالانی كۆتای هه‌فتاكان، كه‌ هه‌وڵی خۆده‌ربازكردن و هه‌ڵهاتنی له‌ زیندانی (هه‌یئه‌ی خاسه‌ی) رژێمی به‌عسی دابوو، كه‌ به‌ هۆی ئه‌وه‌ی له‌ رێكخستنه‌ نهینیه‌كانی ئه‌وكاتی كۆمه‌له‌ی ڕه‌نجده‌ران ئاشكرابوبوبوو، له‌لایه‌ن سیخوران و پیاوانی به‌عسه‌وه‌ ده‌ستگیركراو، به‌ره‌و زیندانی مه‌رگ (هه‌یئه‌ی خاسه‌ی) كه‌ركوكیان ڕاپێچ كردبوو!
ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ستمبوو قسه‌كردن نیه‌ له‌سه‌ر گیرانه‌وه‌ی چیرۆكی چۆنێتی هه‌ڵهاتنه‌كه‌ی، چونكه‌ به‌كتیب و به‌ دراماش له‌ماوه‌كانی ڕابردوو له‌ كه‌ناڵی كورسات له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند به‌كر ڕه‌شیده‌وه‌ كرابووه‌ درامایه‌ك، لێره‌شدا ڕه‌خنه‌ی هونه‌ری بۆ ڕه‌خنه‌گران و هونه‌رمه‌ندان جیده‌هیڵم، ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه‌ ئه‌وه‌بوو، كه‌ رۆژگاریك تووش بووین ئه‌وانه‌ی جاسوسیان به‌سه‌ر هه‌موو سه‌لام عه‌بدولاكانه‌وه‌ كردبوو له‌ رۆژگاری سه‌دامدا، به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ ناو ئازادی كوردستان و نه‌مانی سه‌دام و حزبه‌كه‌ی، به‌ هه‌مان مێلۆدیه‌وه‌ له‌ناو حزبه‌كه‌ی مه‌لا مسته‌فاوه‌ ، كه‌ خۆیان ناوناوه‌ قوتابخانه‌ی كوردایه‌تی، كه‌ پێچه‌وانه‌كه‌ی ڕاسته‌ قوتابخانی كۆكردنه‌وه‌ی جاش و خائینان و ئه‌من و ته‌واری حه‌ره‌س جمهوری و ئیستیخباراته‌وه‌، دژایه‌تی سه‌لام عه‌بدولایان زۆر به‌ زه‌قی و به‌رنامه‌ریژ ده‌كرد، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئاشكرابوو، له‌لایه‌ن مه‌سرۆر بارزانی یه‌وه‌، ئیعاز درابوو، كه‌ نابێت تیكۆشه‌ریكی وه‌ك سه‌لام عه‌بدولا ده‌ربچیت، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك جاش و كوره‌جاش و پیاوی ئه‌من بوونه‌ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی، تێگه‌یشتم هیشتا ماڵی مه‌لا دلیان له‌ سه‌لام عه‌بدولا پاك نیه‌، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌باتی بێگه‌ردی له‌ناو كۆمه‌له‌ی ره‌نجده‌راندا كردووه‌!
خوینه‌رانی ئازیزی كوردستانپۆست
هاونیشتیمانانی دلسۆز
منیش بۆخۆم ره‌خنه‌م له‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ بۆچی سه‌لام عه‌بدولا له‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌وروپا هاته‌وه‌ پارتی هه‌ڵبژارد؟!
پێموایه‌ گه‌ر وه‌كو كه‌سایه‌تیه‌كی نووسه‌رو رۆشنبیرو زیندانی بمایه‌ته‌وه‌ زۆر قه‌دری و ریزی له‌مڕۆ زیاتر ده‌بوو!
له‌ دووه‌مین ڕۆژی ناو كۆنگره‌، پیا هه‌ڵدان و گه‌وره‌كردن و خۆبردنه‌ پیشه‌وه‌و ده‌ستی پێكردو، به‌ پیچه‌وانشه‌وه‌ سوكایه‌تی و گیرانه‌وه‌ی رابردووه‌ قێزیونه‌كان بۆ شكاندنی به‌رامبه‌ره‌كان ده‌ستی پێكرد!
ئه‌وه‌ی سه‌رسامی كردم زۆربه‌ی زۆری ئه‌ندام كۆنگره‌ی سنوری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیان و كه‌ركوك دژایه‌تی سه‌لام عه‌بدولایان ده‌كرد، گه‌ر من سه‌لام عه‌بدولام نه‌ناسیایه‌ ئه‌وا بێشك منیش ده‌نگم پێنه‌ده‌دا؟!
به‌ڵام ویژدان فرۆشتن ومیژوو چه‌واشه‌كردن له‌لایه‌ن كورانی مه‌لا وه‌ ده‌ستی پێكرد و، پشكی ئه‌و تاوانه‌ش به‌ر سه‌لام عه‌بدولا كه‌وت، سه‌لام عه‌بدولا تا به‌رپرسی لقی ٤ی پارتی بوو، به‌و سیفه‌ته‌ی پیاویكی كراوه‌ و نووسه‌رو رۆشنبیرو خه‌لكی شاری سلێمانی بوو، هه‌ولی ده‌دا كیشه‌ بۆ یه‌كیتی و گۆران و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان دروست نه‌كات، به‌ڵام پیاوه‌ خویڕیه‌كانی پاراستن كه‌ زۆربه‌ییان كۆنه‌ جاسووسی رژێمی به‌عس و ئه‌من و موخابه‌رات و ته‌واری بوون، رۆژانه‌ هه‌ولیان ده‌دا كیشه‌ بۆ سه‌لام عه‌بدوڵا دروست بكه‌ن، تا ئه‌وه‌ی من ئاگادارم شه‌مال عه‌لی كۆنه‌ جاش و پیاوه‌كه‌ی ڕائید ته‌هاو موقه‌ده‌م غانمی فیرقه‌ی عه‌سكری سڵیمانی ڕژێمی به‌عس، كه‌ به‌رپرسی پاراستنه‌ ده‌یان ڕاپۆرتی بۆ مه‌سعود و مه‌سرۆری تیرۆرست به‌رزكردبووه‌و، به‌وه‌ی سه‌لام عه‌یبدوڵا دژایه‌تی خه‌ڵكی سلێمانی ناكات!
ئه‌وه‌بوو، ئه‌وانه‌ی پیاوی به‌عس بوون و بوونه‌ ئه‌ندام كۆنگره‌، ئه‌وه‌ڵ و ئاخر دژایه‌تی سه‌لام عه‌بدولایان كرده‌ به‌رنامه‌ی كاری ٧ ڕۆژه‌یان ، له‌وانه‌:
1. ئه‌ندام كۆنگره‌....ئه‌حمه‌د عه‌لی ناسراو به‌ شه‌مال عه‌لی و شه‌ماڵی گومرگ، كه‌ ئیستا به‌رپرسی پاراستنی سلێمانی یه‌وه‌، كۆنه‌ جاش و ئیستیخباراتی سه‌ربه‌ موقه‌ده‌م غانمی فیرقه‌ی عه‌سكه‌ری سلیمانی بووه‌و، شه‌وانه‌ش له‌گه‌ل رائید ته‌ها به‌ دوای ماڵه‌ پیشمه‌رگه‌كانی شوعی و یه‌كیتی و ئیسلامیه‌كاندا وه‌ك جاسوس ده‌گه‌رأ!
2. ئه‌ندام كۆنگره‌....سه‌روه‌ری فه‌تاحی سه‌مه‌د كارگیری لق و، جارانیش سه‌ربه‌ موقه‌ده‌م ماهیر له‌ ئه‌منی عامه‌ی بووه‌ له‌ به‌غداد!
3. ئه‌ندام كۆنگره‌.....فارس نه‌وڕۆلی كارگیری لقه‌و ، جارانیش جاشی هه‌مه‌ی ئاغاوه‌یسی نه‌وڕۆڵیه‌كان بووه‌!
4. ئه‌ندام كۆنگره‌....حه‌مه‌ گریزه‌یه‌ی كارگیری لقه‌و، جارانیش سه‌ربه‌ ئه‌منی عه‌ربه‌ت بووه‌!
5. ئه‌ندام كۆنگره‌....فه‌ریقی عه‌وڵا ناسراوه‌ به‌ فه‌ریقی عاسه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یی ، له‌ سڵی ١٩٨٨ ته‌سلیم بوه‌وه‌و بوه‌ ئه‌منیكی موحه‌سه‌نی معاونیه‌تی هه‌ڵه‌بجه‌و به‌ ده‌مانچه‌وه‌ به‌ دوای ماڵه‌ پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كیتیدا ده‌گه‌راو له‌ ئیرانیش ئیتلاعات بووه‌و شه‌ویك حه‌ره‌س باره‌گای پارتی بوو له‌ پاوه‌، شه‌و له‌خه‌وها هه‌موو چه‌كه‌كانی ئه‌و باره‌گایه‌ دزرا به‌ خه‌به‌ر نه‌هات‌ و ئێستا جاشی هێمن هه‌ورامی یه‌ كه‌ باوكی سه‌ربه‌ ئه‌منی هه‌له‌بجه‌و ئه‌منی عامه‌ بووه‌!
6. ئه‌ندام كۆنگره‌...عه‌باس ئاغا كاگێری لقه‌و جارانیش ئامرسیریه‌ی جاش بووه‌ له‌ لای براهیم ئاغای سه‌ركه‌پكان!
7. ئه‌ندام كۆنگره‌...سه‌رهه‌د سێخ جواد كۆنه‌ ئه‌من و پاشانیش بووه‌ ئه‌فسه‌ری حه‌ره‌س جمهوری!
8. ئه‌ندام كۆنگره‌...فه‌ره‌یدونی به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی زاواكه‌ی كه‌مال بابان و جاران له‌ ئیتیحادی ته‌ڵه‌به‌ی به‌عس بووه‌!
9. ئه‌ندام كۆنگره‌...فازیلی مه‌لیح به‌رپرسی لقی ٢١ و، كۆنه‌ ئه‌من و معته‌میدی ئه‌منی سه‌رشه‌قام!
10. ئه‌ندام كۆنگره‌...كاوه‌ كه‌ریم كارگیری لق و كۆنه‌ ئامر سریه‌ی جاش له‌ عه‌ربه‌ت!
11. ئه‌ندام كۆنگره‌...شیخ ستار عه‌وڵانی كارگیری لق و كۆنه‌ ئامرسریه‌ی جاش و به‌شداری به‌رچاوی ئه‌نفاله‌كانی كردووه‌!
12. رزگاری شێخ تاهیری نزاره‌ عه‌میدی ئاسایش وجێگری ئاسایشی سلێمانی پارتی و جارانیش ئامرسریه‌ی جاش له‌ فه‌وجه‌كه‌ی سه‌ید ئه‌حمه‌د برزنجی ئامۆزای شیخ محه‌مه‌د باساكی!
13. ئه‌ندام كۆنگره‌...به‌هادین شێخ عه‌لی كارگیری لق و جارانیش ئامرسریه‌ی جاش لای شێخ محه‌مه‌د باساكی!
14. ئه‌ندام كۆنگره‌...شیخ نه‌وزاد ئه‌ندامی لق و جارانیش جاش له‌لای شیخ محه‌مه‌د باساكی
15. ئه‌ندام كۆنگره‌...عیرڤانی كوڕی حه‌مه‌خانی حاجی دارای كۆنه‌ جاش موسته‌شار!
خوینه‌ران...بڕوانن له‌ ٢٥ ئه‌ندامی كۆنگره‌ی سنوری شاری سلێمانی و ده‌وربه‌ری، ١٥ ئه‌ندام كۆنگره‌یان كۆنه‌ جاش و موسته‌شارو ئه‌من و ئیستیخبارات و ئه‌فسه‌ری حه‌ره‌س جمهوری و ئامر سریه‌ی جاش بوونه‌و، هه‌موو ئه‌م خائینانه‌ له‌ناو كۆنگره‌ دژی تێكۆشه‌رێكی وه‌ك سه‌لام عه‌بدولا كاریان ده‌كرد، ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی كۆن پیشمه‌رگه‌و زیندانی سیاسی یه‌كێتی بووه‌و، له‌ ژیانیا ته‌نها یه‌ك خیانه‌تی كردووه‌ كه‌ بۆته‌ پارتی و كۆیله‌ی بنه‌ماله‌ی مالی مه‌لا، منیش تاكه‌ كه‌س بووم ئه‌ندامی كۆنگره‌بوومه‌و له‌سنوری سلێمانی ، زۆرترین كارم بۆ كرد، به‌ڵام چونكه‌ مه‌سرۆری تیرۆرست بڕیاری دابوو ، كه‌ نابێت سه‌لام عه‌بدولا ببیته‌ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی، به‌ڵام سیروان سابیر برزای مه‌سعود باوكیشی جاشی سه‌دام بوه‌ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی!
به‌و پێوه‌ره‌ی له‌ ٢٥ ئه‌ندامی كۆنگره‌، ١٥ یان پیاوی خائین و خۆفرۆشی سه‌دامبوون، ئه‌وا له‌ و ١٧٠٠ ئه‌ندامه‌ نزیكه‌ی ٩٠٠ جاش و خائینی سه‌ر به‌ ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی رژێمی به‌عس ئه‌ندام كۆنگره‌ی بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا ١ۆپی بوونه‌ و، له‌ ویشدا هه‌ر دژایه‌تی تیكۆشه‌رانیان به‌ واجب زاینوه‌!
ده‌بوو دروشمی چوارهه‌می كۆنگره‌ی بنه‌ماڵه‌ی ، رێزگرتن له‌ جاش و موسته‌شاره‌كان و پیاوانی ڕژیمی سه‌دام بوایه‌، چونكه‌ هه‌رواش ده‌رچوو ئه‌وه‌نده‌ی جاشه‌كان تیایه‌ به‌شداربوون، تیكۆشه‌ره‌كان یا به‌شداری پێنه‌كراون، یا دژایه‌تییان كراوه‌!!!!!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە