شار لە نێوان گەمەكاندا ..زاناو دۆسیەكەى
Saturday, 21/04/2012, 12:00
هەموو كێشە و دیاردەیەك دەكرێت زۆر ڕەهەند وەربگرێ و وە دەتوانرێ خۆێندنەوە بۆ هەر رەِهەندێك بكرێ پاشان دەرئەنجامى لیكۆڵینەوكان كێشە و دیاردەكە و كارگەریەكانى دیارى بكرێت , خۆ ئەگەر لەناوچونى زانا حەمەساڵح بەدەر لە كێشەكە كاریگەریەكانى ئەم كێشەیە لەسەر تاكى ئەم هەرێمە و بە تایبەت سلێمانى بخوێنرێتەوە دەكاتە ئەوەى كە لەم هەرێمە بۆ دەرنەكەوتنى كێشە گەورەكان دەبێت یەكێك ببێتە قوربانى كە ئەمەش وەك چاخە كۆنەكان كە دەبوو بۆ ڕونەدانى هەورە بروسكە چەند كەسێك سەرببڕێت و خوێنەكەى بدەن بە خاك تا خاك لە كارەساتەكان بیان پارێزێ با بپرسین ئەگەر زانا سەرنەبڕایە كارەساتەكان چى دەبوو كە دەبوو ڕوبدات كە ئەمە لاى هەموومان ئاشكرایە ئەم هەرێمە نوقمى گەندەڵى بووە كە نەك هەر یەكە ئیداریەكانى ئیفلیج كردوە بەڵكو ئەو وێنەیەى بەخشیوەتە ئێمە كە سیاسیەكان ئیداریەكان كۆى سیستەم بریتیە لە گەندەڵیەك كە گروپەكانى تاڵان كردن كۆكن لەسەرى وەك ئەو شانۆیەى كەپڕ بێت لە دروشمى جوان و پشتى كەوالیسیش مافایاكانى تاڵان كردن بن بۆ ئەوى شەرعیەتى مانەوەیان هەبێت كەسێك دەكەنە شەریكێكى سەرەتایى و پاشان دەڵێن ئەمەیە هۆى هەموو ئیفلیجیەكان واتا دزە بچوكەكان دەبنە داپۆشینى دەمامكى دزە گەورەكان , بە دیوێكى تردا یەكێك لە بنەماكانى ئاسایشى گشتى بونى متمانەیە لە نیوان ئاسایش و تاكدا كە لەدواى ئەم كارەساتەوە ئەم متمانەیە بەرە و كاڵ بونەوە دەچێت ئەو وێنەیەمان پێ دەبەخشى كە ئاسایش نەك بەرپرسیاریەتى پاراستنى ئاسایشى گشتى و بەرگرى كردن بێت لە داداگا و یاسا گشتیەكان بەڵكو دەبێتە شاردنەوەى دۆسیەكانى دادگا و شوێنى پێشێل كردنى مافى مروڤ كە دەبێت ئاسایش وەك ئاسایشى هەمومان نەهێڵیت ئەم متمانەیە كاڵ بێتەوە , دۆسیەى زانا زۆر دیوى هەیە كە بوە هۆى دروست كردنى هەزاران پرسیار لاى خەڵكى لەم هەرێمە.. شار وێنەى پیاوێكى تۆقیوى وەرگرتوە كە پڕە لە پرسیار و كردنى ئەم پرسیارانە دەكاتە مەرگى شارێك پێش ئەم ڕوداوە هەموو تاكێك پێ ى وا بوو گرتنى زانا سەرەتایەكە بۆ سەروەرى یاسا بەرامبەر هەر كەسێك لە هەر پۆست و سەر بە هەرحزبێك بێت بەڵام لەناو چونى بە تەم و مژاوى ئەم هیوایەى كوشت و هەزاران پرسیار لاى خەڵك دروست كرد .
با بپرسین لە دواى ئەم ڕوداوە كێ بەرپرسە لە بە دوادا چون بۆ گەندەڵیەكان كە هەمومان كۆكین لەسەرى كە هەیە دەبێت بۆ متمانە بونمان بە یەكتر و هێنانەوەى متمانە بۆ هاوڵاتى كارى لەسەر بكەین ئایا دەتوانرێت كەسێك تێوەگلا بێت لە دۆسیەیەكى گەندەڵى لێپرسینەوەى لەگەڵ بكرێت وە ئایا دادوەر لە دواى ئەم ڕوداوەوە دەتوانێت لەسەروى هەمومانەوە بێت ..؟ هەموو ئەمانە وا دەكات كە چەمكى متمانە بەرەو لەناو چون دەچێ لە گشتیشدا كە ئەگەر ئەم روداوە لە زاناو دۆسیەكەى دور بخەینەوە وەك كاریگەریەكانى بخوێنرێتەوە كوشتنى چەمكى شارە بە مانا یاساییەكەى بێهیز كردنى یاسایە لە بەرامبەر دۆسیەیەكدا , نوقم كردنى هەرێمێكە لەسەر بەردەوامى لە كارە نایاسییەكان تەڵخ بونى خۆمانە لەبەردەم خۆماندا كە بەمانا ئەدەبیەكەى چى ناتوانین و هاوڕێ بین و پێكەوە بچین بۆ مەلە چونكە هەر دەبێت یەكێكمان بخنكێین .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست