ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی : له كۆنگره‌ی ئه‌مجاره‌ی كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵێك كه‌سی تازه‌و گه‌نج دێنه پێشه‌و
Wednesday, 07/04/2010, 12:00
به‌م نزیكانه كۆمه‌ڵی ئیسلامی كۆنگره ده‌به‌ستێت و پیچده‌چێت كۆنگره‌ی ئه‌مجاره كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری و جه‌ده‌لی نوێ له‌نێو كۆمه‌ڵدا دروست بكات.
م. نازم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به ستانده‌ری ڕاگه‌یاند: كه‌وا به‌دڵنیایه‌وه كۆنگره‌ی ئه‌مجاره جودا ده‌بێت له كۆنگره‌كانی پێشووتری كۆمه‌ڵ چونكه ئێستا كۆڕانكاریه‌كی زۆری له گۆڕه‌پانی سیاسی عێڕاق و كوردستاندا ڕویداوه كه‌نگره‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕانكاریانه ده‌بێت.
ئه‌مه‌و له درێژه‌ی لێدوانه‌كانیدا سه‌باره‌ت به كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵ ئه‌و ئه‌ندام مه‌كته‌ب سیاسیه‌ی كۆمه‌ڵ ووتی "له كۆنگره‌ی ئه‌مجاره‌دا گۆرانكاری له‌سه‌رمیكانیزمی ئیداره و سیسته می بریاردان ده‌بێت ، ئێستا ئێمه ئه‌ندام په‌رله‌مانمان له كوردستان هه‌یه‌و له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌شدارین كه ئه‌مانه‌ش مه‌ودای بیركردنه‌وه‌و نه‌خشه دانان فراوانتر ده‌كات ، چونكه كۆمه‌ڵ له سه‌ر ئاستی هه‌رێم و عێراق له بریارو یاسا دانان به‌شداره و ده‌ورو به‌رێكی تازه‌ی بۆ دروست بووه له عه‌لمانی و له سوننه‌و له شیعه كه پێشتر به‌و شیوه یه نه‌بووه ، ناكرێت ئه‌و سیسته‌مه‌ی جاران بومانه بۆ بریاردان و نه‌خشه دانان هه‌ر هه‌مان سیسته‌م بێت ، پێویسته سیسته‌می پێگه‌یاندنی كادیر‌و چوار چێوه‌ی بیركردنه‌وه‌یان وه‌ك و پێشوو نه‌بێت"
م. نازم پێوایه له كۆنگره‌ی ئه‌مجاره‌ی كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵێك كه‌سی تازه‌و گه‌نج دێنه پێشه‌وه‌و هه‌ندێكیش له ئه‌ندامه كۆنه‌كان خۆیان كاندید ناكه‌نه‌وه به‌ڵام ئه‌میری كۆمه‌ڵ مونافه‌سه‌ی نابێت و پێشه‌واش وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست