کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەیەكی كراوە بۆ وەزیری خوێندنی باڵا دكتۆر دلاوەر عەلادین

Wednesday, 04/08/2010, 12:00


گەندەڵییەكانی بەشی خوێندنی ئیسلامیی لە زانكۆی سلێمانی
مەلا بێستون وەك جەلالییەكی گەندەڵكاری كوێویژدان
بەڕێزان... خوێنەرانی كوردستانپۆستی تێكۆشەر

بەشی خوێندنی ئیسلامی ماوەی شازدە ساڵە دامەزراوەو، بەشێكە لە كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی سلێمانی، هەر لە یەكەم رۆژی دامەزراندنییەوە جەلالییەكیان بەسەر ئەم بەشەدا فەرزیان كردووەو، بەناوی زاستییەوە سەدان كاری قێزەونی ئەنجامداوە، بەبێ ئەوەی دكتۆرای هەبێتو ماجستێرەكەشی لەسەردەمی حیزبی بەعسدا وەرگرتووەو، بڕوانامەی شەشی زاسنتیشی نییە، سەدان خروقاتی یاساییو زانستیی لەم بەشەدا كردووە كە رەنگە نەتوانین لێرەدا باسی بكەین. دوابەدوای لێدانی عێراقو پەرتەوازەبوونی بەعسییەكان بەشێكی زۆری مامۆستا بەعسییەكانی سەردەمی سەددام حوسێن روویانكردە شارەكانی كوردستان، بۆیە مەلا بێستون بۆ ماوەی پێنج ساڵە كۆنەبەعسییەكی لای خۆی هێشتۆتەوە بەناوی دكتۆر (رافع العانی)، ئەم پیاوە بە شاهیدی دەیان عەرەبو كورد یەكێك بووە لە مەلا دیارەكانی حیزبی بەعسو دەیانجار لەگەڵ سەددامدا دەركەوتووەو وێنەی هەیە، كەچی بۆ ماوەی پێنج ساڵە مەلا بێستون گلی داوەتەوە، پەیوەندیشی هەیە بە حیزبی بەعسی سوریاوە. ئایا ئەمە راستە دەیان پلەداری زانستیی كورد لە كوردستاندا وەرناگیرێن كەچی بەعسییەكی شۆڤێنیی وا لە لایەن سەرۆكی بەشی خوێندنی ئیسلامییەوە وەردەگیرێتو دەشاردرێتەوە... لەماوەی ئەم شازدە ساڵەدا راپۆرتی لە دەیان خوێندكار داوەو تیایاندا هەیە بۆ ماوەی چوار ساڵ دوو ساڵ شەشە مانگ بێسەرو شوێن كراوە، ئایا ئەمە رەوایە، ئەمە لێپرسراوێكی دەزگای زانیارییە یان مامۆستا... قەلفڕیشی بەدەیان خوێندكاری ئەوائیل كردووە كە لە بابەتەكانی ئایندەدا ناوەكانیان بە بەڵگەوە بڵاو دەكەوە. لە لایەكی تریشەوە، چەندین مامۆستای سەربە یەكێتی لەو بەشەدانو دەرس ناڵێنەوە ئایا ئەمە رەوایە كۆڵێك مەعاش وەربگرن بەبێ ئەوەی یەك دەرس چییە بیڵێنەوە. تاكو ئێستا نەیتوانیوە تەنها یەك لێكۆڵینەوەی زانسی لە گۆڤارەكانی كوردستاندا بڵاو بكاتەوە، چونكە بڕوانامەی ماجیستێرەكەی حیزبی بەعس پێیداوە، كۆنیش جاشكاتبی موستەشارێك بووەبەناوی مەلا برایمی چەرمەگاو حاشاشی لێناكاتو ئەمەشی لە رۆژنامەی هاوڵاتیدا بڵاوكردۆتەوە.

لەلایەكی ترەوە، ئەم سەرۆك بەشە بۆ ماوەی شازدە ساڵە غەدر دەكاتو، هیچ كەسێكیش ناتوانێت پێی بڵێت بۆ واز ناهێنیت، لەماوەی ئەم دە ساڵەی دواییدا چەندین كەسی لە خوێندنی باڵا جێكردۆتەوە كە هەموویان لەناو یەكێتیدا بە جەلالیی ناسراون لەوانە (مەلا سامان، عومەر جومعە). ئایا ئەمە راستە هەر لەو بەشەدا چەندین كەس هەیە كە تاكو ئێستا وەرنەگیراونو كەسیش خەمیان لێناخوات، دەیان كەس تاكو ئێستا بەدەست كارە نازانستییەكانی ئەم پیاوەوە گیرۆدە بوون. ئەركی وەزارەتی خوێندنی باڵایە بەدواداچوون بكات بۆ ئەم مەسەلەیەو، ئێمەش وەك خەڵكانێكی زانستخواز ئامادەین بەڵگەكان بخەینەروو. بۆیە لە كۆتاییدا دەڵَێین حەقوایە وەزیری خوێندنی باڵا خۆی لێكۆڵینەوە لەم مەسەلەیەدا بكاتو چیتر نەهێڵێت ناحەقی ئەو بەناو مەلایە بەردەوام بێت... ئیتر لەمەودوا بێدەنگ نابینو سەرجەم بەڵگەكان دەخەینەروو. تكایە چاوەڕوانبن...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە