كه‌سایه‌تیەکی ناسراوی هه‌ولێر ڕفێنرا و تا ئێستاش بێشەروشوێنە
Wednesday, 29/06/2011, 12:00
شەی ڕابردوو ٢٨/٢٩-٦-٢٠١١ چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو به‌سه‌یاره‌یه‌كی جۆری Optra به بیانووی كڕینی قاموس و كتێب ده‌چنه كتێبخانه‌ی ته‌فسیر و پاشان له‌ناكاو حاجی مخلیس یونس خاوه‌نی نوسینگه‌ی ته‌فسیر و ده‌زگای چاپكردنی ته‌فسیر ده‌ڕفێنن ، تا ئێستا شوێنی حاجی مخلیس دیار نییه.
سەرچاوەیەکی نزیک لە حاجی مخلسەوە بە کۆمەڵنیووزی وت: ئەو چەند کەسە خۆیان وەک موکافەحە ناساندووە بەڵام موکافەحە دەڵێت ئاگامان لێ نیە و سەر بە ئێمە نین و تا ئێستاش حاجی موخلس بێسەروشوێنە.
شیاوی باسە ماوه‌یه‌كه دیارده‌یه‌كی نامۆ سه‌ریهه‌ڵداوه كه هێرش ده‌كرێته سه‌ر ڕوناكبیران و ڕۆشنبیران كه‌سایه‌تیه ناسراوه‌كان ده‌ڕفێنرێن و برینداریان ده‌كه‌ن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست