یەكێتى بەو شێوەیە بە جەماوەر نابێتەوە
Thursday, 31/12/2009, 12:00
پلینیۆم هیچ بەرهەمێكى باشى بە (ى. ن . ك) نەبەخشى. كۆنگرەكەشى هەر هیچ بەرهەمى باشى پێ نابەخشێ چونكە گۆران و چاكسازى و پاكسازى و بە خۆداچونەوەو نوێ بوونەوەى جەماوەرى لە وەدانى یە كەسەرانى یەكێتى خۆیان پیًوەى خەریك كردووە وەك ئاڵوگۆڕ پێكردنى بەرپرسەكانى لە شوێنێكەوە بۆ شوێنێكى تر واتا هەلبەساردن و ناردنە ماڵەوەیان و هەڵبەزو دابەز پێكردنیا لەلایەك و لەلایەكى تریش كڕینەوەى بەرپرسانى گۆرانى بەبێ جەماوەر لەگەڵ بوونیاندا چونكە جەماوەر هەرئەوەندە نى یە كە لەگەڵ بەرپەرساندا لە یەكێتىرۆیشتوون وەك چەكدارەكانیان و هەندێ خزم و برادەر و دۆستیان ئەو هەموو دەنگە زۆرە جەماوەریەى كە 25 كورسى بە گۆران بەخشى بریتى نى یە لە چەند هەزارێكى نان بڕاو لەلایەن سەراى یەكێتى و سەرانى گۆرانەوە.
سەرانى (ى. ن . ك) جەماوەرى زۆرى تورەو بێزارو نارازى و رەنجاو لە خۆیان بە گشتى و رەنج و تەمەن و خوێن و گیان بە خشیوانیان بە تایبەتى لە دەست چووە نەك ئەو گەڕو گول و مەترسى دارانەى بۆسەر دیموكراسى و تێكدەرانەى سەرەانى یەكێتى گوتەنى كە زۆربەیان كڕینەوە چۆن یە كیتیان خراپ كردووە هەر بۆ خراپ كردنى زیاتریش كڕدراونەتەوەو هاتوونەتەوە. سەرانى (ى. ن . ك) و پارتى كرێكارانى كوردستان كە گۆران و دۆران بە هیچ هێزێك و كەسێكى بەكاریگەر چاك نابنەوە چونكە گۆران و چاكسازى و پاكساوى و بەخۆدا چونەوەو نوێ بوونەوەیان تێدا نى یە تاكە كەس پڕكردن و جەماوەر قڕكردن هەر هەرەس و ئاشبەتاڵ و سازش و چۆك دادان و توانەوەى بەدوادا هاتووە ئەو سەردەمەش بەسەرچووە كە هەركەس بەبیرو نەریت و كەلتوورى خێڵەكیانە بێت خۆى بكاتە شوان و گەلیش بكاتە مێگەل و بە ئارەزووى خۆى پێش خۆیى و دواى خۆى بدات .
هەوڵێكى زۆردرا منیش و هەندێك هاوڕێمان والێ بكەن وەك چەواشەكار پێكردن ئێمە پڕكەن و لایەنگرانمان قڕكەن و لە راگەیاندنەكانیاندا هەڵمان كێشن و بڵێن فڵان كادرو شاعیرو نووسەر پێشمەرگەى دێرین و خاوەن شەهید و كەم ئەندام و زیندانى سیاسیى لە گۆرانەوە هاتنەوە باوەشى دایك (ى. ن . ك)بۆ ئەوەى ئەو پاكى و رەوشت بەرزى و نامووسیە جەماوەریەى هەمانە و دەیان ساڵە بە ناوى پیرۆزى كوردو كوردستان كۆمان كردۆتەوە بە هەندێك سامانى دزراوو بە تاڵان براوى كوردو كوردستان بیدۆڕێنێن و خوێڕى و سوك و چروك و ریسوا ببین و جەماوەر راسیتیەكانیشمان بە درۆ لێ وەرگرێت بێگومان سەهویان كردووە كە جەماوەرى یەكێتى و گۆران و لایەنەكانى تریش باش ئێمەیان ناسیوەو لە دوورەوە وەك گاى قەشان دیار بوویین و هەر دیاریشین و لە ڕِووى كرداریشەوە هیچ لایەنێك نین و تیرەو هۆزو خێڵ گەرو ناوچەگەرو دەستەگەریش نین و هەژارى خۆمان دەكەیین ئەو جۆرە خۆنواندن و گاڵتەجاڕى و چەواشەكارانەیە سەرەتا بێ رێزى كردنە بە هەرلایەن و كەسایەتیەكى سیاسى بە تایبەتى و بە كوردو كوردستانى بە نرخ بە گشتى سەرانى یەكێتى بە تایبەتى بوونەتە ندى و بدى تەواوو رێوى هەڵگەراوەى گەڕ لە كونى خۆیان و هەر ڕادەكەن و ئاوڕێك بۆ دواوەى خۆیان نادەنەوە هەتابزانن چیان جێ هێشتووە دزى و درۆزنى و دەست بڕى و چەواشەكارى و خۆ فریودانیان بەلاوە بێ چاوڕویى و بێ ئابڕویى نى یە وەك ئەوەى لە ناكوردەواریدا ئەوە نەنگى و شورەیى و سوكى و چروكى و ریسوایى نەبێت و دەڵێن و دبلۆماسیەتە كورد گوتەنى نانى بە فێڵ پەیداكردن هەر بڕواە ئەوە زۆر ئاسایى یە كادرێكى باشى ماف پێشل كراو لە یەكێتى رەنجاوەو دێتەوەوە ناوڕێزەكانیەوە بەڵام بۆ سەرانى زلى گۆران ئاسایى نى یە بێ ئابڕویى و بێ چاوەڕویى هەرەگەورەیە كە گوتویانە كێشەى ئێمە لەگەڵ مام جەلال دا بە تایبەتى لەسەر دەسەڵات و سامان نى یە كە یە كێتیى مان جێهێشتووە.
گووتیان مام جەلال دكتاتۆرى لاسارى تاك ڕەوى چۆك دادەرو سازشكارو سەرشۆڕو گۆراوى دۆراوە بۆ كاك مەسعود بارزانى و كاك نەوشیروان قارەمان و شێرى گۆرەپان و دڵسۆزى و گەل و نیشتیمانە و هەر زوو زووش پێچەوانە بوونەتەوە . لەلاى ئەو گۆڕاوە دۆڕاوو دووڕوانە لەو هەڵبەزو دابەزە جۆراو جۆرانەشدا ئەو بەئەم و ئەم بە ئەو دەڵێ زەرەرت كرد كەس ناڵێ كورد زەرەرى كرد ئائەوانەن بازرگانى ساختەچى جۆراو جۆرن و هەر قازانجیانە بەڵام كوردو كوردستان خۆران هەتاسەر هەرواى ناخۆن و لافاوى تووڕەى و بێزارى و ناڕەزایى بى َسنورى گەل دەیان رشێَنێتەوەو رایان دەماڵێت و نەك هەر بەزریان و گەردەلوولێك بەشنەبایەكى یەكێتى گەلى كوردستان. ئەم جارە وا دەشكێن و هەڵناستنەوە ئەو جۆرە كارو كردەوانە نەك بۆ سەرانى یەكێتى و بۆسەرانى هەر لایەنێك تێك شكانى بەدواوەیە بە هێزى راستەقینە لەگەڵ گەل بووندایە كە هیچ شنەباو زریان و گەردەلولێك پیێ ناشكێ كەواتە یەكێتى نیشتیمانى كوردستان دەبێ لەگەڵ جەماوەرى توڕەو نارازى و بێزارو رەنجاو لەخۆى ئاشت بێتەوە نەك هەر خەریكى كڕینەوەى سەرانى بێ جەماوەر لەگەڵ بوونى گۆران بێت كە لەراستیدا ئەو هەموو جەماوەرە دەنگى خۆى بە خودى كاك نەوشیروان بەخشى كە گەندەڵ نەبووەو ئێستاش لەسەرانى گۆران نەبێت هیچ هێزێك كاك نەوشیروان و بزوتنەوە گۆرانەكەى پێ ناشكێت كە ئەوە كارەكانیان بووە هەتا ئێستا هیچ پێویست ناكات سەرانى یەكێتى بەو كارەوە خەریك بن سەرانى گۆران خۆیان سەرۆك و جەماوەرەكەیان لاواز كردووەو هەر بەرەو لاوازیشى دەبەن هەتا بۆیان بكرێت كەواتە با یەكێتى بەكردەوە خەریكى یەكخستنەوەى ریزەكانى ناوماڵى خۆى بێت . كورد گووتەنى هەتا ماڵ پێى بوێت لە مزگەوت حەرامە بۆى ببەى .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست