جەبارفەرمان لەنێوان ژەهرخواردكردن و پەیكەر دروست كردن و شینى بەدرۆى یەكێتیدا .
Saturday, 27/06/2009, 12:00
لەژمارە (4905) ى 24 ى 6 ى 2009 ڕۆژنامەڕووزەردەكەى كوردستانى نوێ لەلاپەڕەى یەك و بەمانشێتى گەورە نووسیویەتى ..... ((پەردە لەسەر پەیكەرى سەركردەى نەمر جەبار فەرمان لادرا)) .
وەك ئەوەى جەبارفەرمان زۆر خۆشەویست بووبێت لاى یەكێتى و تاڵەبانى و مەكتەبى سیاسى و سەركردایەتى و خەڵك پێى نەزانى بێت ..
لەكاتى كۆچى دوایى جەبارفەرمان لەساڵى 2007 ئێمە وەك گروپى چیایى كوردستانپۆست ڕێپۆرتاژێكمان كرد لەسەر ژەهرخواردكردنى جەبار فەرمان و مردنى جەبارفەرمان و ناكۆكیەكانى لەگەڵ تاڵەبانى و بێ وەفایى و سپڵەیى یەكێتى و سەركردەكانى بۆ بەرچاو ڕوونى هەموو لایەك و وەك بیرخستنەوەیەك بۆ هەموو لایەك و بەتایبەت لەم قۆناغەى ئێستادا كەبەرەوە هەڵبژاردنێكى چارەنووساز هەنگاو ئەنێین بۆ ئەوەى جەماوەرى كوردستان و بەتایبەت خەڵك و جەماوەرى یەكێتى باشتر سپڵەیى و بێ وەفایى یەكێتى و سەركردەكانیان بۆ دەركەوێت و بەبەڵێن و درۆكانیان باوەڕ نەكەن و باشتر ڕیسوایان بكەن و دەنگیان پێ نەدەن و ڕیسوایان بكەین ..
فەرموون خۆتان بیخوێنەوە یەكێتیەك وەفاى بۆ جەبار فەرمان نەبووبێت بۆ ئێوە و ئەو میللەتەى چۆن ئەبێت ؟ ئێوە بڕیار بدەن ؟ .. کلیک لهسر ئهم لینکهی خوارهوه بکه:
http://kurdistanpost.info/pdf_filer/jabarfarmangchya.pdf
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست