با پاڵەوانی (وەهمی) دروست نەکەین
Wednesday, 25/09/2013, 12:00
بەرهەم ساڵح جگە لە تاوانبارێک زیاتر هیچیتر نییە
خولانەوە بە ناو بازنەدا ئەو ناونیشانەیە، کە ڕێک شایەنی کۆمەڵگای ئێمەیە ، واتای (پەرژینێکی دروست کراوە بە مافیاکان دەورە دراو ، خەڵکی ئێمە هەر جارەی لە باوەشی مافیایەک دێنە دەرێ، لەو سەرەوە دەچنەوە باوەشی مافیایەکی تر) ، تا ئێستا نەیان توانیوە ئەو پەرژینەی کە بۆیان دروست کراوە و تیایدا دەست بەسەرن خۆیانی لێ ڕزگار بکەن. مەبەستم لێرەدا ئەوەیە، کە کەسێکی تاوانبار، ئەگەر لە پاڵ حیزبێکی تردا خۆی نمایش کرد، هەرچی خراپە و دەستدریژی و تاوان هەیە ئەنجامی دا، کاتێک دەزانیت ئیتر ئەو حیزبە برهو پوکانهوه ئهچێت ، ئیتر دەچیتە پاڵ حیزب و گروپیکی ترەوە، خەڵکی ناوشیار دەست دەکەن بە جەپڵە لیدان بۆی، هەرچی لە رابردوودا کردووە، لەبیر خۆیانی دەبەنەوە.
سروشتیێکی تری ئەم کۆمەڵگایە ئەوەیە : زوو شتی لەبیر ئەچیتەوە ، تۆ دەتوانیت لەم کۆمەڵگایە (دزیی، فەسادی، خیانەت، خۆفرۆشی .... هتد) بکەیت ، دوایی بە یەک چرکە هەڵوێستی خۆت بگوڕیت و ببیتەوە بە پاڵەوان ، یان کە مردی دیسان ئەکرێیتەوە بە پاڵەوان.
بەرهەم ساڵح ، کەسایەتییەکی هیچ لە بارە نەبووە ، کابرایەک بوو، هیچ نەبوو جگە لە خوێندکارێکی کۆنی بەعسی کە لە بەریتانیا فڕێیان دابوو، لە کاتی پیویستدا دەچوو بۆ سەفارەت و لە بۆنەکانیاندا هەڵیان ئهپهڕاند. دوایی تالەبانی ئەڵقەیەکی لە گوێکرد و کردی بە پیاوی خۆی، جونکە دەیزانی ئەمانە لە پاڵ خۆیدا فێنکیان دەبێتەوە و دەبنە کەسی بە وەفا و خیانەتی لێناکەن، بەرهەم هیچ نەبوو جگە لەوەی تاڵەبانی لە پڕێکدا کردی بە کوڕێک! هەتا تاڵەبانی لە ژیاندا مابوو ، بەرهەم ملکەچ و گوێرایەڵی هەموو فەرمایشتەکانی تاڵەبانی بوو، توانی لە رێگای هیرۆرەوە فیری ئەوە ببێت کە ماڵ و موڵک داگیربکات و وەکو هێرۆ خۆی دەولەمەند بکات،، دەولەمەندی بەو مانایەی تا بۆ رۆژی رەش و دەسەلاتی خۆی پێ بەهیز بکات، بە هەموو ژیانی هیچ هەڵوێستێکی پێچەوانەی نەبووە، کە جوان بێت، هەرچی ناشرینییە کردوویەتیی، فەرهەنگێکی پڕ لە درۆی تۆمارکردووە، ئەو فەرهەنگە پیمان دەڵێت سیاسەت یانی درۆکردن و خیانەت و فرتوفێڵ لە میللەت، بۆ ئەوەی خەڵکی پێ چەواشه بکەیت، ئەو شیوازێکی دیکەی خستە سەر خەرمانی فەرههنگی ناشرینی جلالیهت ، ئەویش زمان لووسی بوو، پاساوهێنانەوە بوو بۆ درۆکانی، پەیمان بوو کە دەیدا و بەیانییەکەی پێچەوانەکەی دەکرد. بەرهەم ساڵح لە پڕێکدا بوو بە مافیایەکی (جەلالی)، کۆمەڵگایان دەڕووتانەوە، فەسادی دەکرد. تاڵهبانی بهرزی کردهوه هەتا بوو بە (جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق)، وەکو هەموو ئەو بەرپرسانەی کورد، کە لە بەغدادن خەریکی بە عەرەبکردنی خاکی کوردستان و کۆمەڵگای کوردەواریی بوون، بەرهەم بەشداری هەموو ئەو نشوستیانە بوو کە لە دوای (2003) کورد بە سەری هاتووە بە هۆی مارە کردنیەوە بە عێراقەوە، لە پاڵدا خەریکی بازرگانی کردن بوو ، بێ گویدانە هیچ بەرژەوەندیەکی خەڵکی کوردستان، خۆی و براکەی جگەرەی پیس و قاچاخیان لە دەرەوە ناودیوی کوردستان دەکرد، کێ ناڵی ئیستا زۆربەی ئەوانەی تووشی نەخۆشی شیرپەنجە بوون، هەموو لە رێگای ئەو جگەرانەوە تووش نەبوون ، کە د. بەرهەم و براکەی لە فڕۆکەخانەی بەکردجۆ بۆ دەهێنان؟ جگە لەوە د. بەرهەم بازرگانی بە زۆر شتی تریشهوه دهکات .دبێێت ئێستا بهههم ساڵح خاوهنی چهند ملیار دۆلاری دزراوی خهڵکی کوردستان بێت ؟ چهند موڵکی گشتی داگیر کردبێت ؟ خاوهنی چهند کۆمپانیای ناوخۆی بێت یان پشکی سهرهکی تیایان ههبێت ؟ له دهرهوهی ووڵات خاوهنی چی بێت ؟ هتد ...
کاتێکیش بووبە (سەرۆک وەزیرانی کابینەی 6) هەمان ئەو ماڵوێرانیانە بەردەوام بوو ، کە چەند ساڵە خەڵکی کوردستان بەسەریان هاتووە، لەو ماوەیەدا جگە لە درۆی بریقەدار و پاساوی هەمەڕەنگ ، بچوکترین خزمەتی نەکرد ، فەشەل ترین کابینەی بێدەسەڵات بوو ، ئەم نەک هەڵوێستی وەر نە دەگرت، بەڵکو باشترین درۆ و پاساوی دەهێنایەوە .، کابینهکهی ناسرا بوو به کردار شهرته ! لهکاتێک دهبوو ناو بنرایه درۆ و زمان لوسی شهرته . کاتێکیش 17 شوبات 2011 ڕوویدا، دیسان هەڵوێستی وەرنەگرت و شەهامەتی ئەوەی تیا نەبوو وەک (سەرۆک وەزیرانێک) دەست لە کارەکەی بکشێنێتەوە ، بەڵکو زۆر بێ حورمەتانە پاساو درۆی ئەهێنایەوە و بەردەوامی بە کارەکانی دا، ئەگەر قەرارە لە پاشەرۆژدا ئەو کەسانەی کە بەرپرسن لە خوێنڕشتنی گەنجانی سلێمانی بدرێنە دادگا، ئەوا پێویستە یەکەم کەس (بەرهەم ساڵح) بێت و قورسترین سزای بە سەردا بسەپێنن ، چونکە ئەو (سەرۆک وەزیران) بووە و بەرپرسی یەکەمە.
ئێستا چما وا خەڵک ئەم هەموو تاوانەی بیر دەچێتەوە؟
بەرهەم ساڵح ، بەشدارە لەو هەمو تاوانەی یەکێتی لە (22) ساڵی ڕابردوو تا ئێستا ، کردنی ئەم بە پاڵەوان و بیرچوونەوەی تاوانەکانی ، واتای لێبوردن لە یەکێتی, ههڵکردنی ئهم گڵۆپی لێبوردنه له لایهن خهڵکهوه ، کارێکی وادهکات ئهم مافیایهنه بێباک بن لهوهی ههرچی ههیه بیکهن و له کۆتاییشدا خهڵک لێیان دهبورێت. پاشان چۆن دەکرێت ئێوە ئاوا ئاسان خوێنی ئەو گەنجانەتان بیربچێتەوە و پێ بنێن بەسەر گۆڕەکانیاندا و بکوژەکانی بکەن بە پاڵەوان؟
ئەم پرسایەرە سادەیە لە خۆتان بکەن : ئایا ئەگەر تاڵەبانی ئێستا لە ژیاندا بمایە و، بەرهەم سالح دەیتوانی ئەم هەڵوێستەی ئەمڕۆی هەبووایە؟ بێگومان نەخێر . ئەوەی ئەمڕۆ بەرهەم ئەیکات لە پێناوی خەڵکی کوردستاندا نییە ، لە پێناوی راستیی و هەقبێژیدا نییە، بەڵکو ئەو بازرگانێکی سیاسییە و دەزانێت چۆن بە قازانجی خۆی سود لە ڕووداوەکان ببینێت . لە ئێستا (تاڵەبانی) نەماوە ، (هێر و مەلا بەختیار و کۆسرەت)، بەرهەمیان لە هاوکێشەی یەکێتی خستۆتە دەرێ لەو سەقفە بازرگانیانهی خۆیان. ئەم پەراوێزخستنە وای لە (بەرهەم سالح) کرد، ئەم ڕووداوانە بە قازانجی خۆی بشکێنێتەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست