کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بیگۆڕین یان بیڕوخێنین

Monday, 11/04/2011, 12:00


له سه ره تای دروست بوونی ئۆپۆزسێونه وه بیگۆڕین یان ده یگۆڕین دروشمێکی سه ره کی بانگه وازکردنی ئه م بزووتنه وه یه بوو . که سانێکی زۆریش تێده فکریون و ڕاده مان ئه بێت چی بگۆڕدرێت ؟ ده م و چاوه کانی حزب یان ناوه ڕۆکی ئه و سیسته می حوکمداریه خانه واده یه که کوردستانی له هه موو سیمایه کی شارستانی و دیموکراسی و ئازادیه ساده کانی مرۆڤایه تی ڕاماڵیوه ، ئه وه ی ئازادی و دیموکراسیه له قامووسی سیاسی پارتی یه کێتیدا نیه . ئه م حکومه ت و په رله مانه هه ر له سه ره تای دروست بوونیه وه ، سه رتا پێی به چه وتی و خوارو خوێچی هاتووه. باشه ئه م هه موو خوارو خوێچیه له کوێوه ڕاستبکرێته وه و گۆڕانکاری و چاکسازو پاکسازو ڕیفۆرمی تێدا بکرێت کاك نه وشیروان ، هه میشه جه ختی له سه ر سێ کۆڵکه سه ره کیه که ی ده سه ڵاتی هه رێم کردۆته وه که بریتیه له ده سه ڵاتی ته شریعی و ته نفیزی و قه زایی ، پێوایه ئه م سێ ده سه ڵاته له لایه ن پارتی و یه کێتیه وه ‌ قۆرخکراوه و حزب بۆ به رژه وه ندی خۆی به کاری دێنێت ، به بڕوای کاك نوشیروان به ڕزگار کردنی ئه م سێ ده سه ڵات له ژێر چه پۆکی بارزانی و تاڵه بانیدا حکومه ت له و قه یرانانه ی که ڕووبه رو ڕوویی بووه ته وه ڕزگاری ده بێت. . ده سه ڵاتی ته شریعی بریتیه له په رله مان زۆرینه یش له په رله ماندا ئه ندامی پارتی و یه کێتین ، ئه وان به زۆرینه ی ده نگ ئه و بڕیارو یاسایانه ده نگی بۆ ئه ده ن و ده ریده چێنن که له خزمه ت و به رژه وه ندی حزبه که یاندا بێت . لێره یشدا، به زۆرینه ی ده نگ هه ر چیان بوێت به ده ستی ده هێنن که واته شه ڕ له په رله ماندا پێش وه خت شه ڕێکی دۆڕاوه . ده سه ڵاتی ته نفیزیش بریتیه له ئه نجومه نی وه زیران بێ گۆمان لیستی براوه ش ته عینی وه زیره کان ده کات و وه به خێر خۆی هێندێ خێرو سه ده قه ش به حزبه مسکێنه کانی خۆیان ده که ن . وه تا پارتی و یه کێتی وه زارته کان دابه ش ده که ن له نێوان خۆیاندا ، تۆ بڵێت بارزانی یان تاڵه بانی ئه وکه سانی وه زاره ته کانیان پێ ده سه پێرن به پێجه وانه ی به رژه وه ندیه کانی ئه وانه وه کار بکات ؟ ئه وه ده سه ڵاتی قه زائی که س نیه له کوردستاندا هه ستی به بێ ده سه ڵاتی ئه م ده زگایی نه کردبێت له به رامبه ر پێشێل کاریه یاسایه کانی ، بۆ نموونه گوێی نه ده ن پارتی و یه کێتی به بڕیاره کانی دادگا ، و ه ك به ده سته وه نه دانی تاوانبارانی لقی شه شی پارتی.
لێره دا ئۆپۆزسێون له و په ر له مان و حکومه ته ی پارتی و یه کێتیدا شعره که ی حه مدی ساحێبقرانمان بیر دێنێته وه که ده ڵێت (مه حرووم نا ئومێد کرام به مناڵی .. فه ڵک خستمیه په رێشان حالی ... بوون نه بوونم هه ر وه ك یكه وا بوو .. چه پۆك عه زابم هه ر له سه ر مابوو .. وه کو مێشووله بووم به سه ر شاخ گاوه چل ساڵ دانیشتم گا نه جووڵیاوه). ئه و ئه زموونی به ڕێوه بردن و حکومداریه ی پارتی و یه کیتی ، ئه وه یان سه لماند بۆ هاوڵاتیانی کوردستان که چاوه ڕوانی کردنی (گۆدۆکه ی بارزانی و تاڵه بانی) بۆ چاکسازی و پاکسازی و ڕیفۆرم کردن شێتی و بێ هوده ییه . بۆیه ئه بێت له مڕۆ به دوا له جێگای به رزکردنه وه ی دروشمی گۆڕان یان ده یگۆڕین ده یڕووخێنین به رزکه ینه وه .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە