کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەیامێك بۆ خۆپیشاندەرانی كوردستان

Thursday, 24/02/2011, 12:00



سەڵاو و ریز و دەستخوشى خومتان پیشكەش دەكەم ، سەرى نەوازش بو شەهیدە جوانەمەرگەكان دادەنوینم و خەم و پەژارم بو بریندارە كان دەردەبڕم و هیواى چاكبونەوەیان بو دەكەم . بە راستی ئەم شیوازەى ئیستا گرتوتانەتەبەر شیوازى راستەقینەى دیموكراسیانە سەردەمانەیە، دور لە توندوتیژى و بەباشتر هەموو كەس لێ دەگات و دلنیابن زورینەی گەل و زور لە ئەندام و كادیرى یەكیتی و پارتیشی لە گەڵە لە بەر ئەوەى داواى رەوان و سەقفى چەند بیت جیگاى تاوتویكردن و گفتوگویە ، هەموو شتیكیش دەرئەنجام بە دیالوگ چارەسەردەكریت .
ئەو داوایەى ئیوەى خۆشەویست چەندین سالە داواى ئیمە مانانیش بوە بە نامە و نوسین و باس و ووتە هەولمان بۆ داوە بەڵام لە بەر ئەوەى كەمینەبووین و ئەوە هیشتا نەبووە داوایەكی گشتی ، پشتگوى دەخرا ، بەلام دلنیابووین كە روژیك لە خوارەوە و لە ناوجەماوەردا دەبیتە داواى هەمووان بە بى وەسیت خەلك راستەوخو داوایان دەكات . ئەوانەى كە بیركردنەوەى سەردەمانەیان نیە و بە عەقلیەتی كون دەرواننە مەبەستەكان و دەیانەویت هەرچ هەنگاویكیش بنریت بو سودى خویان و مەكسەبی سیاسى و بە هیزكردنى پیگەیان بەكارى بهینن و پیشرەوایەتى ریفورم و گورانكاریشیان پیناكریت ، گەر بشیانەویت (دەمیكیشە ئەوانەمان نوسیوە كە بیناسازى مودیرن و دروستكردنی كەرەسەى تەكنیكی بەرز بە كەرەسەى كون و وەستاى كارى دەست ناكریت گەر نیازیشی هەبیت !) .
كی ئەم مەبەستانەى ناویت كە بریتین لە : سەقامگیركردنی یاسا و دەستیوەرنەدانى كارى دەولەت بە راستەوخو لەلایەن حیزبەوە ، ئازادى بیورادەربرین و پیشاندانی نارەزایی بە شیوەى سەردەمانە، نەمانى گەندەلى ئیدارى و كومەلایەتی و ئابورى و فەرهەنگى ، دانانی كەسى شیاو بو كارى گونجاو ، ریگاچولكردنى بەرە بەرە لە لایەن عەقلیەتە كونەكانەوە و دانی دەرفەت بە عەقلیەتی مودیرنی سەردەمانە ،دانی دەرفەتى وەك یەك بو پیشكەوتن و دەربرینی تواناكان ، مافى خویندن و هاوكارى كەمدەرامەتەكان بو بەردەوامی ، نەمانى محسوبیەت و مەنسوبیەت ، نەمانى دیاردەى عەسكەرتارى و خوسەپاندن ، ریگاگرتن لە دەستبەسەرداگرتنى نایاسایی و ناشەرعى بەسەر هەر شتیك لە مولك و مالی شەخێی و گشتی لە لایەن هەرچ كەس و لایەنیكەوە، یەكسانی لە مامەلەكردن لە گەل هاوولاتیان بە دەر لە رەگەز و تەمەن و نەتەوە و ئەتن ، دروستكردنى دەرفەتی كار و چارەسەركردنى بیكارى و كیشەى نیشتەجیبوون ، بیمەى بیكارى و بیمەكانیتر بو كەرتی تایبەتیش ، لیپرسینەوە لەوەى (ئەمەت لە كوی هیناوە!) ، سەربەخویی زانكو و شوینە زانستیەكان ، ریگاگرتن بە هەموو شیوەیەك لە قورخكردنى بازار ، ریگاگرتن لە چاوچنوكی و جیگیركردنى بازار لە روى جور و نرخ و پیادەكردنی دیموكراسی ئابورى ، چاككردنى خزمەتگەزاریەكان بە شیوەى بنەرەتی (ئایا دەشیت دواكەوتووترین وولاتى جیهان كارەباى بەردەوام بیت و ئیمە 20 سالە هەردەگوتریت چارەسەردەكریت ! معقولە لە ولاتى نەوت و گاز قەیرانی دروستكراوى نەوت و بەنزین هەبیت و گاز بە هەزاران كیلومتر بگاتە ئەوروپا و ئیمە نەمانبیت لە مالان ، كە چى روژانە بە دەیان تەنكەر بە نا شەرعی برواتە دەرەوە !) دەیان داوا و دیاردەى تر كە داواى زور سادەى بنەرەتى خەڵكە . راستە ئەمانە بە ماوەیەكی كورت و یەكجار ناكریت ، بەلام دەبیت ئالیەتى بو دانریت و عەقلیەتەكان بگوردرین لە بەرئەوەى بە هەموو كەس ئەنجام نادریت و خەلكیش نەگیریتە دەمەوە و هەموو شتیك سەقفى بو دانریت .
ئیستا هەلگرت نى دروشمى زور رادیكال و هەموو كاریكی توند كاردانەوەى توندترى لیدەكەویتەوە ، بارەكە نەگەیشتوتە ئەوەى دەبیت هەموو سیستەمەكە سەراوژوبكریت و هەلتەكیندریت . با خوپیشاندەران ریگا لەوە بگرن كە هیچ لایەنیك خوى بكاتە خاوەن ئەو داوایانە كە داواى هەموو خەلكە و با ئەوانەى دەیانەویت بو بەهیزكردنی خو لە سەر حیسابی خەلك بەكاریبهینن و سودى حیزبی و سیاسی لى وەرگرن ئەو دەرفەتەیان پینەدریت و ئەوان خویان نەكەنە نوینەر و دەسپى خەلك و ئەوان بەشیك بونە و ئیستاش بەشیكن لە سیستەمى سیاسی كوردستان و بەو عەقلیەتەشەو هەلویست دەنوینن لە سەرەوە و واى بودەچن كە دەبیت خەلك بە قسەى ئەوان بكات و لە روانگەى ئەوانەوە بروانیتە مەبەستەكان و لە چوارچیوەى بریارەكانی ئەوان هەلویست بنوینیت بەو بوچونەى گوایە ئەوان رەمز و كاریزمان گەرچ دواى شەقامیش كەوتن .
بویە دەبیت وەك ئیستا نوینەرانی خوپیشاندەران راستەوخو داواكانیان پیشكەش بكەن ، بەلام گەر نەكرا وا لە هەلبژاردنى پاریزگاكان و داهاتووش دەنگ بەو لایەنانە نەدریت كە بە پیرى داواى رەواى خەلكەوە ناچن و دەتوانریت بە شیوەى تریش نارەزاى دەربردریت و فشار دروست بكریت گەر ویسترا بە شیوەى دیماگوگیانە خەلك بگیریتە دەمەوە !
ئەو هەنگاوانە دەبیت بە خیرایی بكریت و تەنها بە خەلكى شارەزاى بەتواناى دور لە دەسكەلایی ئەم و ئەو و بە جورئەتى كار و كردار و هاوكارى خەلك دەكریت (زورى ئەوانە لە بەرنامەى زور لە حیزبەكان دەبیت هەبیت بە تایبەت ئەوانى ئیدیعاى سوشیال دیموكرات دەكەن !) . بو خوم هەر لەسەر ئەم مەبەستانە چەند سال كومەلیك بابەتم نوسیوە كە زور لە دەزگاكانى راگەیاندن بلاویان نەدەكردەوە (بە سەربەخوكانیشەوە !) وەك (عەقلیەتی عەسكەرتارى و خوسەپاندن، عەقلیەتی كون تواناى ریفورم و گورانكارى نیە ، توند و تیژى و عەقلیەتی عەسكەرتارى ، نەوەكانى پاش عەقلیەتی عەسكەرتارى و خوسەپاندن ......) كە بە زنجیرەكى یەك لە دواى یەك لە كوردستان پوست و شوینی تریش بلاوى دەكەمەوە ...
تا بە سەردەمانە هەلویست بكەن زیاتر بیر و میشك و دڵى خەلكتان لە گەڵە پشتگیرى لە وویست و داواكانتان دەكرێت !
با خەلك و هیزەكانى ئاسایش زور ووریا بن لە دزەكردنى تیروریست بو ناو كوردستان لەم بارە ناسكە و هەوڵ دروستكردنی كارەسات...



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە