کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


"ئەشكەنجەیەكى زۆر دراون و تۆمەتیان بۆ هەڵبەستراوە" كاروان ساڵح: ئاسایش حەوت كەسەكەى هەولێرى رفاندبوو

Tuesday, 01/03/2011, 12:00


دواى ئەوەى هەینى رابردوو لەسەرتاسەرى عێراق خۆپیشاندان كرا و بریار بوو لە شارى هەولێریش ئەنجامبدرێت، بەڵام بەهۆى دەزگیركردنى هاوڵاتیانەوە نەتوانرا ئەو خۆپیشاندانە لە هەولێر بەرێوەبچێت و ماوەى سێ رۆژ حەوت كەس بێسەرو شوێن كران دوێنێ ئەو كەسانە ئازاد كران و ئەشكەنجەى زۆریش دراون.
كاروان ساڵح ئەندامى لیژنەى ناوخۆ لە پەرلەمانى كوردستان لە لێدوانێكى رۆژنامەوانى بۆ دەزگاكانانى راگەیاندن رایگەاند: دواى ئەو دەزگیر كردنەى رۆژى هەینى رابردوو لە شارى هەولێر ئەنجامدرا، ئێمە لە لیژنەى ناوخۆ كەوتینە سۆراغ كردنى ئەوكەسانە و هەرچەندە لەسەرتادا پەیوەندیمان بە ئاسایشى هەولێرەوە كرد، بەڵام ئەوان لە سەرەتادا بێ ئاگاى خۆیان لە دەزگیركردنى ئەو كەسانە پێشاندا، بەڵام ئێمە زانیارى تەواومان هەبوو كە ئەم كەسانە لەلایەن ئاسایشەوە دەزگیركراون و دواتر گواستراونەتەوە بۆ پۆلیس، وەك لیژنەى ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەكان داوامان كرد یا ئەو حەوت كەسە ئازاد دەكرێن یا دەست لەكار دەكێشینەوە، لەبەرامبەر ئەو هەڵوێستەى ئێمە دوێنێ ئەو حەوت دەزگیركراوە ئازادكران.
كاروان باسى لەوەشكرد لەكاتى ئازاد كردنى ئەوكەسانە خۆم لەلاى ئەو دەزگیر كراوانە بووم ئەشكەنجەیەكى زۆر دراون و هەریەكەى تۆمەتێكیان بۆ هەڵبەستراون.
ئەندامەكەى لیژنەى ناوخۆ لەپەرلەمانى كوردستان باسى لە بریارى حەڤدە خاڵیەكەى پەرلەمان كرد و رایگەیاند: دواى 24 كاتژمێر لە بریارەكەى پەرلەمان زۆربەى زۆرى ئەو خاڵانە پێشێلكران و هێزەكانى ئاسایش و بە ئۆتۆمبێلى جام رەش و بە جلى مەدەنى كەوتنە كوشتن و گرتن و راوەدوونانى هاوڵاتیان و پەرلەمانیش لەبەرامبەر ئەو پێشێلكردنە دەستەوەستان وەستاو نەى توانى لە دەسەڵاتى جێبەجێكردن بپێچێتەوە بۆچى ئەو پێشێلكاری یاسایان ئەنجامداوە.
پەرلەمانتارەكەى فراكسیۆنى گۆڕان نیگەران بوو لەوەى لە ئێستاشدا كوردستان و شارى هەولێر بەو هەموو هێزە گەمارۆ دراوە و بەردەوام هەرەشە لە رۆژنامە نووس و كەسایەتى و رۆشنبیر و هاوڵاتیان دەكرێت لە هەرێمێك كە دەسەڵاتەكەى باسى دیموكراسى دەكات و لەبەرامبەردا هاوڵاتیان داواى مافەكانیان دەكەن رەش بگیر دەكوژرێن و دەزگیر دەكرێن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە