کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حكومەتی زۆر جوان برد بەڕێوە، نۆبەی زانكۆیە

Monday, 15/03/2010, 12:00


ئەم هەرێمەی كوردستانە سەیرو سەمەری زۆری تێدایە، لەلایەك بەرهەم سالح-ی بێبەرهەم زانكۆی ئەمریكی لەسەر خۆی ئیحتیكار كردووە و كێی بوێت تێی فڕێدەدات و لەلایەكی ترەوە وەزیری خوێندنی باڵای هەرێمی كوردستان باسی سەربەخۆی زانكۆ دەكات و لەلایەكی ترەوە هەندێ زانكۆی ئەهلی بەبیانووی جیاجیا بەبڕیاری وەزیری خوێندنی باڵا دادەخرێت و لەلایەكی ترەوە نێچیرڤان ئیدریس-ی كوڕی مەلا مستەفا دەكرێتە سەرۆكایەتی فەخری زانكۆی كوردستان.

هەربۆئەوەی بڵێن ئەها كوڕەكە شتێكە و پلەیەكیان بۆ نێچیرڤان داتاشی و هێنایانەوە بەر شاشە رووزەردەكانیان، ئەوەی كە رۆژی 15/3 كە زۆرێك لەخەڵكی ئەم هەرێمەی سەرسام كرد ئەوە بوو كە هەر لەخۆوە كابرایەك كە پێشتر حكومەتێكی سەقەت و سوقەت كرد لەڕێوڕەسمێكی ناشایستەدا كردیانە ناو سەرۆكایەتی فەخری ناو زانكۆی كوردستان لەهەولێر و لەو رێوڕەسمە ناشایستەیەدا وتارێكی بێسەروو بەرەی پێشكەش كرد ئیتر بێ ئەوەی كەس بزانێت مەسەلە چییەو چ موناسەبەتێكە، كە هەموو خەڵكی هەولێر چاك دەزانن ئەو زانكۆیە چۆن لەگەندەڵیدا نقوم بوو بوو كە زانكۆیەكی ئەهلییە و بۆ مەسئول و كوڕە مەسئولەكان كراوەتەوە و تێیدا بڕوانامەیان پێدەبەخشرێت.

ئەوەی خەڵكی تووشی سەرسوڕمان كرد ئەم كابرایە حكومەتێكی بەخۆی و عومەر مورتاح-ی جێگریەوە تووشی ئیفلیج كرد كەچی ئێستا بێئەوەی خاوەنی بڕوانامەیەكی راستەقینە بێت جگە لەو بڕوانامە ساختانەی كە وەك سەرۆكی حكومەتی یەكەی بۆی داتاشرا، خرایە ناو سەرۆكایەتی زانكۆی كوردستانەوە.

ئەم حكومەتە ئەگەر رۆژانە بەسەدان خاوەن بڕوانامە لەتاراوگەو لەناوخۆدا بێتە بەردەستیان ئامادەنین نەك رێزی لێبگرن، بەڵام بۆ موجامەلە هەر مەسئول و بەچكە مەسئولێك لەرێگەی پارتی و یەكێتی یەوە بۆتە سەرۆكی زانكۆ و پاڵپشتی زانكۆ و راگری كۆلێج و ئەوەشی بەدڵیان نەبێت هەزار و یەك رێگری لەبەردەمیدا قوت دەكەنەوە و نەك هەر پۆستی نادەنێ بەڵكو ناهێڵن لەناو زانكۆكانی كوردستانیشدا وانە بڵێتەوە.

لەدوای ئەوەی نێچیر ئەبێت بەسەرۆكایەتی فەخری زانكۆی كوردستان ئیتر چ قورەتە یەك كەس لەسەر كارە نایاسایی و خراپی ئاستی خوێندن لەو زانكۆیە بپرسێتەوە بە بەرهەمی بێبەرهەمیشەوە كە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانە، ئاخر خەڵكینە ئەم كابرایە زۆر جوان بوو لەسەرۆكایەتی حكومەتدا تا سەرۆكایەتی فەخری پێببەخشیت لەزانكۆدا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە