کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


زه‌نگێک بۆ خه‌ڵکی کوردستان

Sunday, 08/03/2009, 12:00

1407 بینراوە










میلله‌تی کورد هه‌ڵسن له‌خه‌و
زۆر دره‌نگه‌ بۆ بۆ ڕا په‌ڕین
با هه‌ر هه‌موومان پێکه‌وه‌
دژ به‌ مافیاکانی کوردستان بجه‌نگین

خاک و خۆڵی کوردستانیان
به‌ره‌و هه‌نده‌ران ئاو دیو کرد
ئه‌وه‌ی نه‌شێت له‌ ویژداندا
ئه‌مان به‌گه‌لی کوردیان کرد

ئه‌وه‌ی ئێستا ئه‌مان ئه‌یکه‌ن
هه‌رگیز به‌عس نه‌ی کردووه‌
یه‌ک سه‌دام له‌ سێداره‌ درا
ده‌یانی تر هه‌ر زیندووه‌

عوده‌ی قوسه‌ی
ته‌نها دوان بوون
خوێن مژی نێو
گۆڕه‌پان بوون

ئێستا زۆربه‌ی به‌ر پرسه‌کان
بێویژدان تر له‌ به‌عسیه‌کان
ته‌واو که‌ری به‌رنامه‌که‌ی
ئه‌بو حه‌لان


له‌ کوردستان سه‌دامه‌کان
له‌گه‌ڵ قوسه‌ی عوده‌یه‌کان
ته‌نها له‌ شکڵا جیاوان
یه‌ک هۆنراوه‌و یه‌ک ئاوازن


ئه‌وه‌ی به‌عس که‌ نه‌یتوانی
مامه‌و کاکه‌ زۆر به‌جوانی
هه‌ر به‌ناوی میوانه‌وه‌
عه‌ره‌ب به‌ خێزانه‌وه‌

ئه‌یان هێنن بۆ کوردستان
کوردیش خۆی بووه‌ به‌ میوان

شه‌وانیش تاکو به‌یانی
له‌گه‌ڵ کیژی نه‌رم‌و نیانی
کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ر ده‌که‌ن
جار جاره‌ش پشویه‌ک ئه‌ده‌ن

دادو بێداد ئه‌ی خه‌ڵکینه‌
له‌کام یاسا له‌کام دینا
وه‌کو هه‌دێک له‌ سه‌رکرده‌ کورده‌کان
خائین ده‌رچون بۆ نیشتیمان

ئیتر بۆ لۆمه‌ی سه‌دام که‌ین
عوده‌ی قوێه‌ی تاوان بار که‌ین
وتمان ئه‌وان دوژمنمان بوون
تینوی خوێنی سه‌رمان بوون

که‌چی ئێستا به‌ر پرسه‌کان
بێویژدان تر له‌ به‌عسییه‌کان
که‌وتونه‌ته‌ گیانی میلله‌ت
به‌ شێوه‌ی میکرۆب‌و عیلله‌ت

له‌بری خزمه‌ت به‌ نیشتیمان
به‌ هه‌ژاران خه‌ڵکی برسی
پێش بڕکێیه‌
بۆدزین‌و داوێن پیسی

به‌س تاسه‌ر بۆیان ده‌ست نادا
خوێنی شه‌هید به‌ن به‌ بادا
چاره‌نوسیان ئاشکرایه‌
وه‌ک سه‌دام‌و کوڕه‌کانی وایه‌.



2009-3-7
به‌رلین

تێبینی. ئه‌م هۆنراوه‌یه‌ ته‌نها بۆ خه‌ڵکانی مافیاو دزو گه‌نده‌ڵه‌ نه‌گ ئه‌و به‌ڕیزانه‌ی به‌ پاکی ماونه‌ته‌وه‌و مێژوی خۆیان پیس‌و ڕسوا نه‌کردووه له‌ مێژوی گه‌لی کوردا‌.‌



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)