کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌ڵوێستی جیهان به‌رامبه‌ر بە كوبانێ

Tuesday, 07/10/2014, 12:00


ئه‌و جه‌نگه‌ی كه‌ له‌ كوبانێ ده‌كرێت جه‌نگی داعش و یه‌په‌گه‌نیه‌. به‌لكو جه‌نگی ڕۆژئاواو توركیاو هاوپه‌یمانه‌كانیانه‌ له‌به‌رامبه‌ر گه‌لی ڕۆژئاوا.
ئه‌و خۆڕاگری و به‌رخۆدانه‌ی كه‌ كچ و كوڕانی گه‌له‌كه‌مان له‌ ڕۆژئاواده‌ی كه‌ن به‌ڕامبه‌ر به‌ هه‌موو جیهان. له‌ مێژوودا شتی واتۆمارنه‌كراوه‌ و بۆته‌ جێگه‌ی سه‌رسوڕمانی دنیا. ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له‌ چه‌ته‌ داعشیه‌كانیش له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك و تویته‌ر. دانیان به‌و ڕاستیه‌دا ناوه‌. كه‌ شه‌كه‌ت و ماندون له‌به‌رامبه‌ر یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل(یه‌په‌گه‌) یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن (یه‌په‌ژه‌) هه‌روه‌ك خۆیان ده‌لێن تائێستا رووبه‌ڕووی هیچ جه‌نگێك نه‌بونه‌ته‌وه‌ كه‌ وه‌ك (یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌) به‌رگریه‌كی پۆڵاین له‌ خۆیان و گه‌ل و خاكیان بكه‌ن.

ئه‌گه‌ر خۆمان له‌ گێلی نه‌ده‌ین ئه‌و جه‌نگه‌ی كه‌ له‌ سه‌ر گه‌له‌كه‌مان به‌ریوه‌ ده‌چێت له‌ كوبانی و ته‌واوی ڕۆژئاوای كوردستان ته‌نها داعش نیه‌. به‌ڵكو هه‌ڵبژارده‌ی مافیاكانی جیهانیشه‌ به‌رامبه‌ر به‌ گه‌لی كورد.

هه‌رله‌به‌رئه‌مه‌شه‌ به‌قه‌د زیادبون و توندبون و زۆربونی مافیا چه‌ته‌ییه‌كان. دووهێنده‌ به‌رگری خۆڕاگری و به‌رخۆدانی گه‌له‌كه‌مان له‌ ڕۆژئاوا زیاد ده‌كات. ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین داعش نه‌ك ته‌نها كۆمه‌ڵێك چه‌ته‌ و رێگری خیڵه‌كی عه‌ره‌بین به‌ڵكو بۆئێستا بونه‌ته‌ هێزێكی نێونه‌ته‌وه‌یی و له‌سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه‌ هه‌رچی پیاو كوژ و گیراوانی هه‌تاهه‌تایی هه‌یه‌ به‌ ڕیگه‌ی ده‌ربازبونی ژیانیان دینه‌ ناو داعش. بۆتاهه‌تایی شه‌ڕی مان و نه‌مان ده‌كه‌ن.

ئه‌وه‌ی كه‌ ئاگاداریش بین شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌ به‌ڵێنی مان و نه‌مانیان داوه‌ تاكۆتایی ژیانیان به‌رگری له‌ كوبانی ده‌كه‌ن. به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش ته‌سلیم بون له‌ناخیاندانیه‌. به‌ڵام چه‌ته‌كانی داعش ته‌نها فڕۆكه‌ی شه‌ركه‌ر و ساروخی زه‌به‌لاحیان پێ نیه‌. له‌به‌رامبه‌ردا یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل ته‌نها به‌ كڵاشینكۆفی ئاسایی و ڕومانه‌ به‌رگری ده‌كه‌ن، به‌ڵام وره‌یان له‌ هه‌موو شتێك به‌رزتره‌.

جیهانیش له‌ ئاست ئه‌و فیداكاریانه‌ی گه‌لی كورد له‌ ڕۆژئاوا و ئه‌و په‌لاماره‌ دڕندانه‌یه‌ی داعش بێ ده‌نگه‌. بێگومان چاوه‌ڕوانی سه‌ركه‌وتنه‌كانی چه‌ته‌كانی داعشن له‌ كوبانێ. به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌گه‌ر سێ سه‌د ساڵیش بخه‌ون و دواتر هه‌ستن ئینجانابینن گه‌له‌كه‌مان له‌ باشور كه‌وتبێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە