کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


با لە بەرانبەر تیرۆری سەردەشت عوسمان دەنگی ناڕەزایەتی هەڵبڕین تا دەستگیركردنی تاوانباران

Monday, 17/05/2010, 12:00


هەروەك زۆربەمان دەزانین لە چەند ڕۆژی ڕابردووا، ناڕەزایەتی خەڵكی لە ناوەوەو دەرەوەی كوردستان، بە شیوازی جۆراو جۆر شەپۆڵ دەدات، لە بەرانبەر دەسەڵاتی سیاسی كوردستان بە گشتی و پارتی دیموكراتی كوردستان بە تایبەتی، بەهۆی تیرۆر كردنی سەردەشت عوسمانی خوێندكاری زانكۆی سەلاحەدین و ڕۆژنامەنوس لە ڕۆژی 6 ی ئەم مانگەدا.
بۆیە ئێمەش وەك كۆمیونتی كوردی لە ئوسترالیا بۆ بەرگری لە ئازادی سیاسی و ڕادەربڕین و سەركۆنەكردنی ئەو تاوانە سیاسی یە پێویستە دەنگی ناڕەزایەتی خۆمان بگەیەنین بە ڕای گشتی كوردستان وئوسترالیا و جهان .وە فشار بێنین بۆ سەر دەسەڵاتداران لە كوردستان بۆ ئەوەی بكوژانی سەردەشت عوسمان بدۆزنەوەو دەسگیر و ئاشكرا بكرێن و بە سزا بگەیەنرێن تا تیرۆری ڕۆژنامەنوسان و هەَلسوراوانی سیاسی و هیچ مرۆڤیك دوبارە نەبێتەوە.
بۆئەم مەبەستە داوا لە هەموو كۆمیونتی كورد لە شاری سدنی دەكەین كە بەشدار بن لە كۆبونەوەی ناڕەزایەتی بە پێی كات و شوێنی خوارەوە:
ڕۆژی هەینی 21-5-2010- كاتژمیرَ 6 ئێوارە لە بەردەم
CITY TOWN HALL-CORNER OF GEORGE AND BATHURST ST
بۆ زانیاری زیاتر تكایە پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بكەن:
0423328191-0431242401


دەستەی سەرپەرشتی نارەزایەتی لە دژی تیرۆری سەردەشت عوسمان لە سدنی -ئوسترالیا

16-5-2010

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە