کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتى وپارە و خیانەت

Monday, 06/05/2013, 12:00






زۆر جار گوێمان لە کارە خەراپەکانى پارتى و سەرانى ئەو حزبە دەبێت چ لە مێژوو ژ لەئێستاشدا ئەگەر پارتى لەبوارى سیاسى خیانەتى وەکو 75 و31ى ئابى کردبێت یان هێنانى ئەرتەشى تورک و پۆستاڵى سەربازى رژێمى پێشوو سەدام حسینى هێنابێت بۆ کوشتنى کورد ئەوا لەبوارى رۆژنامەگەرى و ئازادى رادەڕبرین زەردەشت و سۆران شەهید کردوە بۆ ئەوەى هاوڕێ کانى کپ بکاتەوە بەڵام هەمیشە دەنگى بوێر زیاتر دەبێت و مەرگى ئەوانیش نزیک دەبێتەوە هەروەها پارتى لەدزینى پارەى خەڵک و فەرهووتکردنى داهاتى نەوت یەکێکە لە پێشەنگى حزبەکانى جیهان لەگەڵ ئەوەشدا لەپێناو مانەوەىخۆى ئامادەیە هەموو میللەتى کورد بفرۆشێت و خۆى ببێتە خاوەن دەسەڵات و فەرمانڕەوا ، باسى زانکۆکان ناکەم کە خەڵکانێکى خستۆتە نێو زانکۆکان کە کە هیچیان کەمتر نیە لە ئیتیحادیەکانى سەردەمى رژێمى بەعس کە وایانکردووە هەموو بروانامەکانى دکتۆرا و ماستەر بخرێنە ژێر گومانەوە .خیانەتى ئەمجارەى پارتى لەو بوارانەى تر نەوەستا بەڵکو وەکو چۆن هەمیشە بەتەزویر ناسراوە بەڵام ئەمجارەیان تەزویرێکى نمونەى کە بتوانى پالیوراوێک بە پارە دەبچێنى ، لەدواى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان پارتى لە دیالە و خانەقین نوێنەرەکانیان نەیانتوانى دەنگى پێویست یان بڵێن بەقەد مووچە خۆرەکانیان بهێن هیچ نوێنەرێکیان دەرنەچوو لەکاتێکدا لەسنورى لقى خانەقین 8 هەزار مووچە خۆرى هەیە کەچى ئەو حزبە 8 هەزار دەنگى نەهێناوە بەپێ سەرچاوەیەک کۆمیسۆن لە پارێزگاى دیالە دەڵێت ئەمەل عمران غەیدان پالێوراوى پارتى تەنها 800 دەنگى هێناوە ودەرنەچووە بەڵام لەبەرامبەردا پالێوراوى حزیى شیوعى 4800 دەنگى هێناوە دەرچووە کەچى لەبەغداد پالێوراوەکەى پارتى ناوى لو لیستى دەرچووەکانە، سەرچاوەیەکى نزیک لە خانەقین پێ راگەیاندم پارتى لەئاستى مەکتەبى سیاسى نیگەران بوون لە هێنانى ئەو رێژە کەمە دەنگى حزبەکەیان لەخانەقین بۆیە پەیوەندیان کردووە بە بەرپرس لقى خانەقینى حزبەکیان پێیان ووتووە ئەگەر بێتوو نوێنەرێک دەرنەچێت ئەوا گەورەترین ئیجراتاى لەگەڵ دەکەن بۆیە پارتى کەوتۆتە خۆى هەوڵى داوە بە هێزى پارە لە کۆمیسۆن نوێنەرەکەى دەرچێنێت بەپێ زانیاریەکان بڕى 10 دەفتەر دۆلاریانداناوە بۆ ئەو کارە بەڵام لەسەر ئاستى پارێزگاى دیالە کۆمیسۆن وەڵامى نەداونەتەوە دواتر لەبەغداد لەکاتى ئاشکراکرنى رێژەى پالیوراوەان ئەوەى پارتى دەرچووە .بەپێ زانیاریەکان پالێوەراوەکەى حزبى شیوعى ئەمرۆ سەردانى کۆمیسۆنى کردوە بۆ دڵنیاى دەنگەکانى لەوى پێیان ووتوە تۆلاى ئێمە دەرچوێت لەلیستى برایەتى و پێکەوە ژیان وەکو ئافرەت بەڵام لەبەغداد دەستکارى کراوە دەتوانى بچن بۆ ئەوەى یان لەدادگا سکاڵا تۆمار بکەن .بەڵام ئەوەى جێگەى تێرامانە تاوەکو ئێستا حزبى شیوعى هیچ لێدوانێکى نیە لەوبارەیەوە قسە ناکەن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە