کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


د. هۆرجۆن بە ١١ دەفتەر دۆلار هاتە کوردستان

Sunday, 17/06/2012, 12:00






دوای خوێندنەوەی نووسینەکەی کاك بیلال سەنگەسەری لە سایتی چرا تیڤی و تێچوونی هاتنی ئەکتەری کۆری بە چوار دەفتەر دۆلار مەزەنە دەکات ، بەڕیزم بانگهێشتکردنی ئەکتەری کۆری ناسراو بە د. هۆرجۆن هەستمکرد کە ئێمە چەند ساویلکەو گوناهین دەفتەرێ دۆلار چەند زۆرە لامان کە بدرێت بە هونەرمەندێکی کورد ..
 برادەر ئەو ئەکتەرە کۆرییەی کە هێرۆخان دەعوەتی کوردستانیکرد رازی نەبوو تا یانزە دەفتەر دۆلاری ئەمریکی وەرنەگرت بەڵێ بەڕێزەکەم ١١دەفتەر ئەمە تەنها شەکراوی رازیبونێتی کە بێتە کوردستان جگە لەو بڕە پارەیەی کە چۆتە گەشتەکەیەوە ،
ئەوەی زیاتر منی هێنایە پێکەنین ئەو وێنەیەیە کە لەگەل کارمەندانی کوردسات هەر لە مودیرەوە تا حەرەسی بەردەرگا گرتویانە هەموو پێدەکەنن و خەریکە سواری ملیدەبن ، لەسەرو هەمویانەوە هێرۆخان کە بە جل و بەرگی یەکێك لە شازادەکانی دراماکە ئامادەی یەکێك لە ئاهەنگی رێزگرتن لەو ئەکتەرەی کە دکتۆرنییە .. کە هیچ پرۆتۆکۆلێکی نێودەوڵەتی و عورف و لیاقەی پەیەندییەکان ناکرێ و نابێ خانمی یەکەمی هەچ وڵاتێك لە وڵاتەکەی خۆیدا جل و بەرگی وڵاتێکی کە بپۆشێت . کێشەکە لەوەدایە کە ئەم کەسانە کە بەزۆر خۆیانکردوە بە سەرکردە ئەوەی بە خەیاڵیاندابێت دەیکەن ئەوەی کەیفیانپێبێت سڵ ناکەنەوە چونکە لای ئەمانە میللەت بوونینییە ، بەڵێ کاك بیلال گەر میللەتێك بوونی نەبێت لای سەرکردەیەك رێز لە چی بگرێ و لە چی .. حسبی اللە ونعم الوکیل ، چاك توشبووین .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە