نه‌وشیروان موسته‌فا کوردۆ حه‌سه‌ن ده‌کاته‌وه به بەرێوەبەرى كەناڵى كەى ئێن ئێن
Wednesday, 01/12/2010, 12:00
سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له گرده‌که به کوردستانپۆستی راگه‌یاند، که نه‌وشیروان موسته‌فا داوای له کوردۆ حه‌سه‌ن کردووه، تا بگه‌ڕیته‌وه بۆ گرده‌که و کاری پێشووی وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ری که‌ناڵی که‌ی ئێن ئێن وه‌ربگرێته‌وه. کوردۆ حه‌سه‌نیش چه‌ند مه‌رجێکی داناوه، یه‌کێک له‌وانه نه‌وشیروان موسته‌فا مانگانه قه‌ره‌بووی ئه‌و 5 ده‌فته‌ر دۆلاره‌ی بۆ بکاته‌وه، که رادیۆی نه‌وا مانگانه تێی ده‌چێت. شایانی باسه کوردۆ حه‌سه‌ن ئیستاشی له‌سه‌ر بێت، کاتی خۆشی به‌رپرسی رادیۆ نه‌وا و که‌ی ئێن ئێن بوو، به‌ڵام کاتێک له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی لێ‌کرا که 5 ده‌فته‌ر دۆلاره‌که‌ی ده‌بڕن ئه‌گه‌ر واز له که‌ی ئێن ئێن نه‌هێنێت، بۆیه ئه‌ویش بڕیاری دا له که‌ی ئێن ئێن ده‌ست له‌کارکردن بکێشێته‌وه، به‌ڵام ئیستاش پاش ئه‌وه‌ی نه‌وشیروان موسته‌فا گه‌ره‌نتی ئه‌و 5 ده‌فته‌ر دۆلاره‌ی پێداوه، پێده‌چێت له چه‌ند رۆژی داهاتوودا وه‌ک لێپرسراوی که‌ی ئێن ئێن ده‌ست به‌کار بکاته‌وه.
دیسان شایانی باسه، که نەوشیروان مسته‌فا له‌به‌ر نه‌بوونی پاره نزیكەى دوومانگ ده‌بێت که‌ناڵی ئاسمانی که‌ی ئێن ئێن له به‌شی ئه‌وروپا (هوردبێت) راگرتووه، گوایە پاره‌یان به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه، به‌ڵام رازیکردنی کوردۆ حه‌سه‌ن به قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی رادیۆ نه‌وا به‌و بڕه پاره زۆره، ئه‌و پرسیاره دروست ده‌کات، که لە كاتى هەڵبژاردەكاندا ئێوه دژى دەسەڵات هاوارتان دەكرد (بودجە لە تاریكییدا) ئەى ئەو بودجەیەى كە بە نیازن بیدەنە رادیۆ نەوا، له بودجەی کوێ ده‌رده‌چێت؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست