له په‌راویزی نزیك بوونه‌وه‌ی كۆنگره‌ی پارییدا
Sunday, 07/11/2010, 12:00
قاسم ڕانیه‌یی
شتێكی ئاسایه پێش واده‌ی سازدانی كۆنگره‌ی هه‌موو ڕێكخراو حزبیك، ئه‌وانه‌ی به نیازی خۆ كاندید كردنن بۆ سه‌ركردایه‌تی، به شێوازه گونجاو شیاوه‌كان ڕێكلام بۆ خۆیان بكه‌ن، تا شانسی بوون به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بیانگرێته‌وه.
ئه‌مه‌ی سه‌روه پێم وایه بۆ كه‌سان و كادیرێك گونجاوه كه‌لاپه‌ره‌كانی مێژووی ڕابردوویان ئه‌وه‌نده پڕنه‌بوو بێ، یا ئه‌وه‌نده تاوان و خیانه‌ت و دیارده‌ی له‌شفرۆشی و گه‌نده‌ڵی و ژن كوشتن و دزینی سامانی ئه‌و میلله‌ته‌یان بۆ خۆیان و نه‌وه‌كانیان نه‌بردبێت؟!
كه‌سێكی ناسراو دیار‌و به‌ناوبانگی وه‌ك فازیلی حاجی موتنی،چ پێویستیه‌كی به‌و هه‌راو هۆریاو ڕیكلام و پڕوپاگه‌نده‌یه هه‌یه، ئه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی و خودا‌و ئاینه‌كان حه‌رامی و یاساغیان كردووه، ئه‌و مه‌خلوقه ئه‌نجامی داوه‌و، بۆ سانیه‌ك غافڵگیرنه‌بوون له‌و تاوانه هه‌مه جۆرانه‌ی، كه له‌سه‌ره‌وه هه‌ژمارمان كردووه!
فازیل میرانی له‌لایه‌ك ده‌یه‌وێت له مه‌سرور بخوات، له دیوه‌كه‌ی دیكه‌ش له‌لای نیچیریش به‌شی هه‌بێت!
به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاوه ده‌یه‌وێت، له ڕێگه‌ی چه‌ند جاشقه‌ڵه‌مێكی ناو ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی پارتی و به چه‌ند به‌رنامه‌و كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌و مێز رازاندنه‌وه‌ی شه‌وانه و به به‌خشینی سه‌فته دۆلار به‌و جاشقه‌له‌مانه باسی میرانی بكه‌ن، كه چ بلیمه‌تێك بووه له كوشتنی كچ و پیاو گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه و فرۆشتنی ٢٤ ڕۆڵه‌ی شاری سلێمانی به جه‌ندرمه‌ی توركی وپاشانیش گولله بارانكردنیان ، یا باسی مه‌لاهاكانی میرانی بكه‌ن كه له به‌یروت پایه‌تختی لوبنان كه به پاره‌ی دزراوی ئه‌م میلله‌ته كڕیوێتی، وه‌ك سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ووتی: له چه‌ند شوینێك باسی كردبوو، كه فازیل میرانی له شاریقه‌و به‌یروت ٣ هۆتێلی هه‌یه كه ٢٥ نهۆمین و، یه‌كیان به‌ناوی زاگرۆسی كوڕیوه‌یه‌تی، كه ئێستا له دوبه‌ی ده‌خوێنیت!
فازیل میرانی له شه‌وی چوارشه‌مه له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی ده‌عوه‌تی بۆ ٤ له جاشقه‌ڵه‌مه‌كانی ناو ڕاگه‌یاندنی پارتی كردووه‌و، یه‌كی ١٠٠٠٠ دۆلارییشی بۆ سه‌رف كردوون، تا :
یه‌كه‌م پڕۆپاگه‌نده‌ی ئیجابی بۆ بكه‌ن و سه‌ردانی ئه‌ندام كۆنگره‌كان بكه‌ن، به‌ناوی ئه‌و خوێنڕێژه‌وه به‌ڵێنی داهاتوویه‌كی باشیان بده‌نی ئه‌گه‌ر له كوتله‌ی هه‌وبن!
دووه‌م كاربكه‌ن له دژی سه‌رۆ قادر‌و به‌دران ئه‌حمه‌د كه هه‌ردووكیان به ئاشكرا‌و به نهێنی دژی فازیل میرانین، تا ئه‌وه‌ی له كۆنگره‌ی ١٢ له ساڵی ١٩٩٩ فازیل میرانی په‌لاماری به‌دران ئه‌حمه‌دی دابوو، گه‌ر پیاوه‌كانی نیچیر فریای نه‌كه‌وتنایه، ئه‌وا ئێستا نه‌مابوو!
سێهه‌م دژایه‌تی ئازاد به‌رواری و پاراستنیان پێ ده‌كا، چونكه ئه‌وان پاراستن به ئاشكرا دژایه‌تی ئه‌و ده‌كه‌ن!
چوارهه‌م فازیل میرانی به هه‌موو قورسای خۆی دژایه‌تی هه‌ولێریه‌كان به تایبه‌تی گروپی گه‌نجان وه‌ك پشتیوان سادق و ستافه‌كه‌ی ده‌كا، به جاهیلیان ده‌شوبهێنیت و، فازیل ئه‌وه‌ی نه‌شاردۆته‌وه كه ناكرێت یه‌کێکی پشتیوان سادق ببێته ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی.
ئه‌وانه‌ی كه فازیل میرانی پشتی پێ به‌ستوون:
كاروان ئاكرێی ، برای عه‌زیز عه‌قراوی. كاروان تا بووه پارتی ٣ حزبی دیكه‌ی كردبوو، ئێستاش به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی له‌ناو پارتی پارێزراون، ده‌نا به قه‌ده‌ر قاسم ئاغا باوه‌ڕی به پارتی و ماڵی بارزانی هه‌یه و، خۆی زۆر به گه‌وره ده‌زانێ!
عه‌بدولڕه‌زاق عه‌لی، ئه‌مه كاتی خۆی له سلێمانی فه‌رمانبه‌ری ئیداره محلی بووه‌و، وه‌ك شێرۆی لای سه‌رۆ قادر بسی كردبوو، بۆ خۆبردنه پێشه‌وه هه‌ر ماوه‌ی پیاوی یه‌كیكی ناو راگه‌یاندن بووه، ماوه‌یه‌ك ببووه برای سه‌رۆ قادر‌و ئێستاش مانگی ٦٠٠ هه‌زار دیناری لای سه‌رۆ هه‌یه دوای ئه‌وه‌ی كاروانیشی جیهێشت ئێستا به نهینی نایشارێته‌وه دژی سه‌رۆ قادر‌و كاروان ئاكرێییه و ،ئێستا لای به‌درانه‌و مانگی ٧٥٠ هه‌زار دیناری هه‌یه‌و، فه‌رمانبه‌ره به عینوانی مدیر و ١٢٠٠ یه‌ك ملێۆن دووسه‌د هه‌زار دیناری له حكومه‌ت وه‌رده‌گرێت، ئیتر با ئه‌وه‌ش له‌ولاوه بوه‌ستێت كه فازیل میرانی ٤ مانگ جارێك ٥٠٠٠ هه‌زار دۆلاری بۆ سه‌رف كردووه، له دیارده‌ی خۆبه‌ره پێشه‌وه باوه‌ڕناكرێت، هیچ كه‌سێك وه‌ك ئه‌م عه‌بدولڕه‌زاقه عه‌لی شاره‌زابێت!
هاوده‌نگ فاروق كه له‌ناو یه‌كیتی ده‌ركراو پاشانیش كاروان ئاكرێی بایه‌خی پێدا بۆ هه‌مان مه‌به‌ست و، ئه‌ویش بۆته كوتله‌ی میرانی و، لای چه‌ند ئه‌ندامێكی كۆنگره وتبووی: پیاوی وه‌ك فازیل میرانی له هیچ حزبێكدانیه، گه‌ر نێچیر بارزانی نه‌ده‌بوو، ئه‌وا ده‌بوو كاك فازیل ببوایه‌ته جێگری حزب!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست