25 كۆمپاینایی بیانی و ئیرانی و توركی، به‌رتیلیان داوه‌ته عه‌قید یادگار شێخ ئه‌نوه‌ر به‌ڕیوبه‌ری (ئیقامه‌ی) هه‌ولێر
Wednesday, 04/07/2012, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 5 ههولێرگهورهترین گه‌نده‌لی به‌رتیل وه‌رگرتن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی (ئیقامه‌ی) هه‌ولێر ئاشكرابووه.
ئه‌مرۆ سه‌رچاوه‌یه‌ك له زاری ملازم هه‌ڤاڵ ئه‌فسه‌ری نووسینگه‌ی ئیقامه‌ی هه‌ولیر ئه‌وه‌ی بۆ كوردستانپۆست ئاشكرا كرد، كه له‌ماوه‌ی6 مانگدا زیاتر له 25 كۆمپانیای بیانی و توركی و ئێرانی و عه‌ره‌بی به بی وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی ئاسایشی گشتی له هه‌ولیر، عه‌قید یادگار شێخ ئه‌نوه‌ر به ڕێگه‌ی به‌رتیل وه‌رگرتن به سەدان ده‌فته‌ر دۆلار، ماوه‌ی موله‌ت پێدانی مانه‌وه و كاركردنی به‌و كۆمپانیایانه داوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه كه یادگار ئه‌نوه‌ر به‌ناو مه‌كته‌بی مه‌سعود بارزانییه‌وه ئه‌و کارەی كردووه،ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی ئیقامه‌ی وه‌ها تێگه‌یاندووه، كه بڕیاری مه‌كته‌بی مه‌سعود بارزانی خاوه‌نی ئه‌و كۆمپانیایانه ره‌وانه‌ی ئاشایشی گشتی ناكات.
ئه‌وه‌ش زانراوه له پار ساڵدا زیاتر له 10 كۆمپانیای بیانی و توركی بایی 25 ده‌فته‌ر دۆلار مه‌وادی بیناسازی و كه‌ره‌سته‌ی ناو مال و تاقم و پێداویستی ناو ماڵی به‌و كۆمپانیایانه بۆ ماڵه‌كه‌ی خۆی به به‌رتیل وه‌رگرتووه.
ملازم هه‌ڤاڵ ئه‌وه‌شی باسكردووه، كه عه‌قید یادگار به هۆی خزمایه‌تی له میرزاكانی خالی سیروان بارزانی یه‌وه ئه‌وەی ئه‌نجامداوه‌و، تا ئه‌وه‌شی باسكردووه كه هه‌ر هاوڵاتیه‌ك پاره‌ی نه‌دابێت وه‌ك به‌رتیل ئه‌وا مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ی بۆ 10 رۆژ زیاتر دواخراوه تا پاره‌و به‌رتیلی نه‌داوه ئیقامه‌كه‌ی وه‌رنه‌گرتووه، ویرای ئه‌وه‌یش سه‌دان ئافره‌تی سۆزانی به سه‌یاره جام ره‌شه‌كانی عه‌قید یادگار به بێ كه‌فیل و بریكار به وه‌رگرتنی هه‌ركه‌سێك 200 دۆلارداخڵی هه‌ولێر كراون بێ ئه‌وه نووسینگه‌ی نیشته‌جیبوون ئیقامه‌یان بینیبیت.
ملازم هه‌ڤاڵ سامان و موڵكی عه‌قید یادگاری بۆ زیاتر له 500 ده‌فته‌ر دۆلار به مه‌زره‌عه‌و ڤێلاو شوقه‌كانییشه‌وه خه‌مڵاندووه.
شایانی باسه شێخ ئه‌نوه‌ری باوكی عه‌قید یادگار به پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له میرزا ڕه‌فیقه‌وه خالی سیروان بارزانی یه‌وه، په‌یوه‌ندی به ئه‌منی عامه‌ی به‌غداوه هه‌بووه به‌تایبه‌تی به مقده‌م ماهیر له شوعبه‌ی شمال بوو جێگری حاجی عه‌بد بووه‌و، كه زانیاری له‌سه‌ر كه‌سو كاری پیشمه‌رگه‌و هاتوچۆی پیشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی و لایه‌نه‌كانی دیكه له سنوری پێنجوین به ئه‌منی عامه داوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست