کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


كاتى دەرخستنى گەندەڵیەكانتان هاتوە! زنجیرە وەڵامێكە بۆ شەكرشكاندنەكانى علوج جوندیانى .

Monday, 04/05/2009, 12:00

1526 بینراوە


بەشى چوارەم (4)
علوجەكەى نۆكەرى بنەماڵە لە ناماقوڵى ژمارە (4 و5)ى دا كەلە كوردستانى نوێی ژمارە (4858 و4859) ى رۆژى 30/4 و1/5/2009دا بڵاوكراوەتەوە دواى ریزكرنى درۆ وچەواشەكاریەكانى كەوتۆتە لێدانەوەى قاوانە كۆنەكە و باسكردنى ئەو بڕەپارەیەى كەدراوە بەكاك نەوشیروان بەمەبەستى دامەزراندنى كۆمپانیاى وشە !
هەروەها چەند قسەیەكى ترى فڵقاندوە مەگەر هەر لە كۆلكە نوسەرى وابوەشێتەوە كە جارێ وەك سەرە قەڵەم ئاماژەیان بۆ ئەكەم و بەپێی ماوە دەمكوتە وەڵامم ئەنوسم ئەوانیش " كێشەنانەوەى گروپەكەى كاك نەوشیروان ،پرۆژەى چاكسازى تاڵەبانى و نۆبەرەى پراكتیزەكردنەكەى ، لەو سەروبەندەدا یەكێتیی دووچارى كێشەیەكى تر بووەوە ، سەردانەكانى تاڵەبانى و رعایەتیكردنى كەم وێنەى ئەوهەڤاڵانەى كە خۆیان بە هەوادارى كاك نەوشیروان ئەزانى و لەگەڵ داوا كرنى علوج لەكاك نەوشیروان تابە سیاسەتەكانى خۆیدا بچێتەوە و بەئاڕاستەى پشتگیرى كردنى هەوڵەكانى یەك خستنەوەى ریزەكانى یەكێتیی هەنگاو هەڵێنێ .... " !؟
یەكێ لە هەرە سەروەرى و خەسڵەتە جوانەكانى مرۆڤ راستگۆیى و دەم و دەست و داوێن پاكى و سەربەرزیەتى لەناو خەڵكدا ، ئەگەر ئەمە بەسەر علوج و دەوروبەرەكەیدا تەتبیق بكەین چەندیان بەپێوە ئەمێنن ؟ ئەو بڕە پارەیەی دراوە بەكاك نەوشیروان بۆ دامەزراندنى كۆمپانیاى وشە كەم یازۆر بەڵگەى و نیشانەى ئەوەیە كە كاك نەوشیروان پلە و پایەى خۆى بۆ خۆدەوڵەمەند كردن و دزى و شاردنەوەى بلۆكە دۆلار و خاوەنى كۆمپانیاو شەریكە بەشى گرێبەستە نەوتیە گوماناوی و دزینى سامانى نیشتمانى میللەتەكەى نەبوە ! بەمانایەكى تر بەڵگەى ئەوەیە كە كاك نەوشیروان چۆن چۆتە ناو یەكێتیی ئاواش هاتۆتەدەرەوە لێی ! بەپێچەوانەى گیانەوەرە مشەخۆرەكانى وەك تۆ وهاوشێوەكانت كە بەدزى و بازرگانى كردن بە خوێنى شەهیدان و بنەماڵەى ئەنفالەكان و هەڵەبجەییەكان بەپێخاوسى هاتن و ئێستا بەبلۆك و متر مربع باسى دۆلار ئەكەن و لەهەرشارو شارۆچكەیەك كۆشك وتەلاریان دروست كردوە ئەوەجگە لە داگیركردنى سەدان دۆنم زەوى كشتوكاڵى لەخەڵك و كردنى بەباخ و كێلگەى تایبەتى خۆیان وەك كۆشكەكانى بنەماڵەى تاڵەبانى و مەلا بەختیار لە سلێمانى و خانەقین و وخانوەكانى ئەرسەلان بایز لە سلێمانى و دوكان و هەولێر ئەمە لەكاتێكا هەزاران خێزانى پاشماوەى ئەنفال و گوندە وێرانكراوەكان لەكەلاوەى سەر بەتەختە و لەوح و خانوچكەى هاوشێوەى خانوەكانى سەدەكانى ناوەڕەستدا ژیان ئەگوزەرێنن ! ئەمە لەلایەك لەلایەكى تریشەوە علوج جوندیانى درۆ وبوختانەكان بڵاوئەكاتەوە بەڵام لە ئاست راستیەكان و ئەوانەى سەرجەم خەڵك ئەیانبینێ ئەم كوێرەو خۆى نابینا ئەكا ؟ راستى مێژوویی ئەوەنیە كەدەسەڵات ئەینووسێتەوە ، بەڵكە مێژووى راستەقینە مێژووى راستیەكانە . بەوپێیەش پرسی گەڕان بەدواى راستیەكاندا درەنگ یا زوو وەڵامەكان ئەدۆزێتەوە ، بۆیە پرسیارى ئێستا ئەوەیە پێمان ناڵێى (كەناڵى ئاسمانى هێرۆسات و تەلەفزێۆنى هێرۆخاك و گۆڤارى خاك هێرۆ و هێرۆ هەوال َوهێرۆسیخورمە و ئەو هەموو تەخشان و پەخشانە دۆلارەى كە بنكەى گەلاوێژ و جاش و ماستاوچیەكانى دەورى هێرۆئەیكات و ئەیكەن لە بەشە میراتى شیخ حسامەدینى باوكى تاڵەبانى یان لە بەشەمیراتى برایم ئەحمدى باوكیەوە بۆى ماوەتەوە؟ ئەوە باسی ئەو هەموو سۆپەرماركێت و ڕەزوباخ و كۆشك و تەلارانە ناكەم كەلەسەراپاى كوردستاندا داگیریان كردوە ! ئاخر علوج كە ئێوە سەر و ژێرتان ، هەچواردەوروتەنیشت و دەوروبەرتان ، ئێستاو رابردوو داهاتووتان لە شووشەیە چۆن زات ئەكەن بەرد بگرنە پەنجەرەى پتەوى سورماهى كێو ! بۆ علوجى علوجەكان هێرۆخانى خانمى یەكەمى عێراق لە كاك نەوشیروانى زیاتر كردوە بۆ یەكێتیی و كورد ؟ تا بەو بڕە پارەیە ئەوەى قیڕاندى و خواردى تۆش بقیڕێنى وعافێتى كەى ! ئەبوو باسى هەموو شتێك بكەن رووتان نەیە بەلاى ئەو بابەتەدا بچن بەڵام شەرم و حەیا دڵۆپەیە كە تكا هەڵناگیرێتەوە ،هەر ئەو بێ شەرمى و تێڕوانینە چەوت و چەوێڵەى ئێوە بوو كە یەكێتیی بەو دۆخەى ئێستا گەیشت و هەركاتێكیش دەنگێك ، رەخنەیەكى بابەتى رووبەڕوتان كرابێتەوە ، راستیەكیان بەچاوتاندا هەڵماڵیبێ بەگێرەشێوێن وئاژاوەچى و لێكترازاندنى رێزە تاپۆكراوەكانى یەكێتییتان ناوەزەند كردوون وناوناتۆرەى واتان دواخستون مەگەر هەر لەئێوەى رەفتار هتلەرى بوە شێتەوە ؟
ماوەیەكە سەرى زمان وبنى زمانتان پڕۆژەكەى تاڵەبانى یا شانامەكەى تاڵەبانیە ، ئەو چەند رستە لێكدراو و سادەیە هەر لە وەعزدانانەكانى سەر قەبرى مردوەكان ئەچێ چونكە هیچ رێ و شوێن و بنەمایەكى پراكتیزەكردنى تێدانیە ، وەدەیان جار ئەم وتانەى تاڵەبانى بگرە 10ساڵ زیاترە بۆمانى دووبارە و دەبارە ئەكەنەوەو ساڵ بەساڵیش ئەڵێن خۆزگەمان بەپار ، لەهەنگاوى یەكەمى بەناو جێبەجێكردنى پرۆژەكەشدا نۆبەرەیەكى ئیفلینج لەدایك بوو ، كە لەیەكەم زاقە و باوێشك و گریانیدا زەنگێكى مەترسیدارتر و یەكێتیی لە ناو گۆمى بێ سەروبەرى و بڕیارى بەپەلە پروزێ و بەناوكەوتندا ڕاچڵەكاندو ئەو زادە نۆبەرە نوێیە ئیفلینجە نیوەى جەستەى دایكەكەشى بێ گیان و مردار كردەوەو چوار لە دیارترین وكاریگەرترین لە ئەندامە كاراكانى قەدى یەكێتیی ترازان ، چونكە پرۆژەكە بەمردووى لەدایك ببوو بۆیە گیانى زیندووى لێ شین نابێ !ئەمە ئەو كێشەیە بوو كە علوج نەیوێرا باسى بكات تەنها ئەوەنەبێ كەوتى لەوسەروبەندەدا یەكێتیی دوچارى كێشەى تر بووەوە ، بەڵێ ئەوە كێشە سەرەكیەكەى یەكێتییە ، كێشەیەك كە لەنێوان ئەوانەى پەرۆشن بۆ چاكسازى و گۆڕان و سەرلەنوێ بنیاتنانەوەو رێكخستنەوەى نێو ماڵى یەكێتییى و گێرانەوەى سەروەریەكانى ، لەگەڵ و لەبەرامبەر ئەوانەى ئەمڕۆ كوێرانە سوارى ملى یەكێتیی بوون و هەریەكەى بەلایەكا جڵەوى گرتوە و بەرەو هەڵدێرێكى ئەبەن ، ململانێ و ناكۆییەك لە نێوان ئەوانەى خوازیاربوون سنوور و رادەیەك بۆ هەوەس و ئارەزوە بڵاوەكان دابنێن و ڕێشمەى رەفتارو پێشێلكاریە نابەجێ و دزى و گەندەڵبوونیان بوەستێنن و دامەزراوەیی لە ژیانى حزبیدا بەرجەستەبكەن ، لەگەڵ ئەوانەى كە داواكارى ژیانى بێ سەروبەرى و حزبایەتى ناسیستماتیك و خەساندنى كادیروئەنداماندان تالەئاكامدا وەك قەدەر واى بوێ لەدەرگاى تاكڕەوى و ژوورە تەنگەكاندا بچنە دەرەوە و لە پەنجەرەى بەرفراوانى ئاڵو واڵاى دڵى میللەتەكەیانەوە بێنە ژوورەوە !
(لە بەشێكى تردا وەڵامى داوایەكى گەمژانەى علوج لە كاك نەوشیروان كە ئەڵێ با بەسیاسەتەكانى خۆیدابچێتەوە ، لەگەڵ داوا بەشى علوج كەئەڵێ كاك نەوشیروان بۆ ئەو زوڵمەى لەیەكێتیی كرد ئەدەینەوە !) .




چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)