کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


چەند گە ندەڵیەك لە دابەش كردنى زەوى پیشەسازى لە شارى ڕانیە

Tuesday, 07/08/2012, 12:00



بەڕێزان دواى دابڕانم بۆ ماوەیەك هاتمەوە خزمەت تان بۆ ئاشكرا كردنى هەندێك گەندەڵى ترى مەڵبەندى 24ى ڕاپەڕین و شارەوانى ڕانیە و سەندیكاى پیشەوەران).
خوێنەرانى بەڕێز ئەمەوێت بەمەبەستى خزمەتكردنى شار و دەڤەرى ڕاپەڕین هەموو لایەك ئاگاداربكەمەوە لەم كەم و كوڕیانەى كە لەم دابەشكردنە دا هەیە. بەڕێزان دوا بەدوى فەرمانى ئەنجومەنى وەزیران بەمەبەستى دابەشكردنى 150 بارچە زەوى بەسەر پیشەوەراندا لە سنورى ناوچەى پیشەسازى ڕانیە بۆ ئەوانەى كە كارى پیشەوەرى ئەكەن و مۆڵەتى كاركردنیان هەیە و دووكانیان نیە، لە كۆتایى مانگى 6 زەویەكان دابەشكران بەڵام بەداخەوە ئەم جارەش دوور نەبوو لە دەست تێوەردانى حیزبى و بەرتیل خواردن و واستەو واستەكارى و خزمایەتى.بە هۆى ئاشكرابوونى ئەم ناعەدالەتیە ئیستا كیشمە كیش هەیەو نیگەرانى هەیە بۆیە نەتوانراوە زەویەكان بدرێن بەخاوەنەكانیان و كارى لەسەربكەن و بیكەن بە دووكان واتا ڕاگیراون . من تەنها چەند نموونەیەكى كەمتان ئەدەمێ كە (مشتیكە لە خەروارێك) و ئەگەر راست نیە با وەڵامم بدەنەوە بۆ ئەوەى ووردەكارى زیاتر بڵاو بكەمەوە لەسەر ئەو نامانەى كە نوسراون و كێ راستەوخۆ دەستى هەبووە لە زیادكردنى ناوەكان و رەش كردنەوەى هەندێك ناوى مستەحەق .
1- بیشەوەر هەیە كە لە دووكانى كرێ دایەو ناسنامەى بیشەوەرى هەیەو بەڵام زەوى یان پێ نەداوە لەوانە (قادر كاملا و وەستا حسنى ماخۆبزن)
2- كادیرێكى حیزبى بەناوى واحد احمد تە زەوى وەركرتوە كە هیچ بەیوەندى بە كارى بیشەوەریەوە نیە تەنها كادیرى (حیزب)ە.
3- (سەفەر) ناویك كەس نازانێ كێ یەو خەڵكى كوێیە زەوى پێدراوە .
4- عوسمانى احمد كەلكانى خۆیى و دوو كورى زەویان وەركرتوە هەقە یەك بارجەیان بێبدرێت چونكە كورەكان لەگەڵ باوكیان ئەژین.
5- هاورێ شێخە ل. ناوەندى ڕێكخراوە دیموكراتیەكانى رابەڕین دوو بارچەى وەركرتووە بۆ دوو برازاكانى كە تاوەك و ئیًستا شارنشین نین تاوەك و دووكانیان هەبێ.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە