کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


یەکێتی وسیناریۆیەکیتری شکستخواردووی منداڵانە

Saturday, 23/11/2013, 12:00

1388 بینراوە






بێجگە لە هەندێ کۆیلە کە خۆشباوەڕن وحزبەکەیان چی بڵێت باوەڕ دەکەن، کەس لە کوردستان باوەڕی بە سیناریۆیەکەی یەکێتی، یان ڕوونتر بڵێین پلانە لاوازەکەی بنەماڵەی تاڵەبانی، لە کوشتنی پاسەوانەکەی تاڵەبانیدا نەهێنا، تا هەتاو لە ئاسماندا بەرز دەبووەوە ڕووناکی وتیشک وگومانی زیاتر دەخرایە سەر ئەو کردەوە تیرۆرستییە وهەموو ئامارەکان ئاماژەیان بۆ یەک لایەن دەکرد ئەویش بنەماڵەی تاڵەبانییە.

ئەرێ بە چ حەق ویاسایەک هەر کەسێ باس لە مردنی تاڵەبانی بکات بە دەردی سەروەتی جوانەمەرگ ببرێت ولەناو بدرێت. کردەوەی وا تەنها لە گرووپە تیرۆریستەکان، لە مافیاکان دەوەشێتەوە. ئەرێ تا کەی تاڵەبانی وا بێقەدر لە سەلاجەدا دەمێنرێتەوە ومردنەکەی ئیعلان وئاشکرا ناکەن ونان ودۆشاو بەناویەوە دەخۆن؟ لەوانەیە دوای کۆنفرانس.

بۆ پەردەپۆش کردنی ئەم جەریمەتە گەورەیە کە نەک تەنها لە کوردستان لە هەموو عیراق دەنگی دایەوە وزۆر پرسیاری ورووژاند وپرسی مان ونەمانی تاڵەبێنیشی زیندوو کردەوە وسەری هەڵدایەوە، مافیاکانی یەکێتی دەستیان دایە جەریمەتێکیتر لە سیناریۆیەکی شکستخواردووی قێزەونی منداڵانەدا. بۆیە دەبوایە بکوژێک بۆ عەقید سەروەت بە هەرشێوەک بوویە پەیدا بکەن وبدۆزنەوە تاکوو گومانەکان لە خۆیان دوور بخەن وساویلکەکان بڕوایان پێ بکەن. بۆیە هەندێ چەکداری یەکێتی هێڕشیان کردە سەر کابرایەکی بێگوناه لە ماڵی خۆ ولەناو خێزانی خۆدا وگوللە بارانیان کرد.

ئەم کوشتنە نوێیە کە کەسێکی ناسیاوی عەقید سەروەتە گومان دەکرێت لە هەڵبژاردندا دەنگی دابێت بەگٶڕان، زۆر پرس وقسە دەورووژێنێت، ئەمە هەوڵی ڕێگرتنە لە هەتاو بە بێژنگ. ئەم کابرایە کە هیچ بەرەنگارییەکی بەرانبەر بە هێزەکەی یەکێتی نەکردووە ئەی بۆچی کوژرا؟ ئایا قوباد تاڵەبانی وەڵامی ئەم پرسیارەمان دەداتەوە؟ ئەگەر یەقینیش زانراوە کە ئەو بکوژەکەی سەروەتە ڕۆڵی دادگا چییە؟ یان لای سۆشیال دیموکراتەکان شەریعەتی جەنگەڵ حوکم دەکات؟ ئەمە نەک تەنها بێبەهاکردنی مافی ئازادی ژیانە، پێشێلکردنێکی گەورەی مافی مرۆڤە وپووچەڵکردنی دادگا وبێنرخی ونەبوونی یاسامان پێ دەگەیەنێت. ئەمە هەڕەشەیە وتەعەدایە لە سەر هەموو تاکێک لە دانشتوانی سلێمانی. ئەمە تێکدانی ئارامی هاوڵاتی وهەموو دانشتوانە.

ئەوەی باوەڕی نەدەکرد عەقید سەروەت بەدەستی بنەماڵەی تاڵەبانی، هێرۆخان وقوبادی کوری کوژراوە، کە دەیەوێت بەکوشتن ڕێگا بۆ سەرکردایەتی یەکێتی خۆش بکات وجێگای باوکی بگرێتەوە بەم کردارە شکست خواردوو منداڵانەیە دووپاتیان کرد کە خۆیان تیرۆرستەکەی سلێمانین وخۆیان بکوژی عەقید سەروەتن.





چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)