عومەر فەتاح بە دایکی شەهیدێکی وت: منیش هەژارم ئه‌ی کێ یارمه‌تی من بدات؟
Friday, 23/12/2011, 12:00
په‌یامنێری کورستانپۆست / هه‌ولێر له ڕۆژی ۲۰/۱۲ له مه‌ڵبه‌ندی ۳/ی هه‌ولێری یه‌کێتی به‌بۆنه‌ی کردنه‌وه‌ی 400 شوقە 200 خانوو بۆماڵه شه‌هیدانی یه‌کێتی نیشتیمانی بۆ سنووری شاری هه‌ولێر له به‌ینی هه‌ولێر - که‌رکوک به ئاماده‌بوونی زۆرێک له به‌رپرسانی یه‌کێتی و لێپسراوی مه‌ڵبه‌ندی ۳/ی هه‌ولێرو جێگر‌و کارگێرانی مه‌ڵبه‌ند پێشوازیان له عومەر فتاح کرد، هه‌موو ڕیز بوو بوون عومەر فه‌تاح تەوقهی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌کدا کرد، دایکی خاوەن شەهیدێكی هەژار و داماویش لە ریزەکەدا وەستابوو، که عومەر فه‌تاح گه‌یشته ژنەکە و قسه‌ی له‌گه‌ڵدا کرد، یەکسەر ژنە ده‌ستی کرد به گریان ووتی: من دایکی شه‌هیدم توخوا یارمه‌تیم بده .. تا منیش خۆم بکه‌م به قوربانت، ئەم قسەیە کسپەی لە جەرگی زۆر کەسەوە هەڵساند، یەکێک لەوانە بۆ پەیامنێری کوردستانپۆستی گێڕایەوە وتی: ئێمە زۆر بووین له‌وانه‌ی ڕاوه‌ستا بووین گوێمان لهکڕوزانهوهی ئەو دایکه شەهیدە بوو ، له‌رزێکی وا به‌گیانمدا داهات. چونکه ئه‌و ئافره‌ته زۆر داماو و هەژار هاتە بەرچاومان، کەچی عومەر فه‌تاح له جیاتی ئه‌وه‌ی دڵی بداته‌وه و یارمه‌تییه‌کی بدات، ووتی: دایه فه‌رموو ئه‌وه چاکه‌ته‌که‌م، ئه‌ویش ووتی: من ئافره‌تم چاکه‌تی تۆ به‌که‌لکی من نایه‌ت، من یارمه‌تیم ده‌وێ و خۆی کرد به قوربانی عومەر فه‌تاح، عومەر فەتاحیش پێی ووت: ئه‌ی دایه کێ یارمه‌تی من بدات؟ بڕۆ شوکری خوا بکه خوا بت داتێ، ئه‌گه‌ر نه‌بێ له کوێ بۆت بهێنم. ئینجا عومەر فەتاح دایکی کوڕە شەهیدەکەی بەجێهێشت و ئەویش که‌وته دوای به‌گریان و پاڕانه‌وه پاسه‌وانه‌کان به زۆر ئافره‌ته‌که‌یان گه‌رانده‌وه . به شاهیدی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که‌له‌وێ بوون ئه‌م ڕووداوه‌م به‌چاوانم دی، له دوایدا هه‌ندێک له پاسه‌وانی مه‌ڵبه‌ندو هه‌ندێک خێرخواز شتێکیان بۆ ئافره‌تی داماو کۆکرده‌وه که دایکی شەهیدێکه بۆ ئازادیی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست