کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دیمانه‌یه‌کی رۆژنامه‌ی حوڕیه‌تی تورکی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م سالح وخانه‌واده‌که‌ی..

Friday, 09/10/2009, 12:00


سازدانی تاسنو
به‌رهه‌م ساڵح:پێویسته‌ فشار زیاد بکرێت له‌سه‌ر پکک تا ناچاربێت ده‌ست له‌ چه‌ک به‌ربدات
به‌رهه‌م ساڵح : ئێمه‌ پشتگیری(کردنه‌وه‌ی دیموکراسی)حکومه‌تی تورکیا ده‌که‌ین به‌ڵام ئه‌گه‌ر کوردی باکوری عێراق بخرێته‌ به‌رنامه‌یانه‌وه‌ کاره‌کانیان ئاڵۆزده‌بێت....کورد هه‌ڕه‌شه‌ نیه‌ بۆ تورکیا...مه‌حاڵه‌ بتوانرێت له‌ڕێگای سه‌ربازیه‌وه‌ پکک له‌ شاخ بهێنرێته‌ خواره‌وه‌ نمونه‌ش سه‌رده‌می سه‌دام حوسێنه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ئێمه‌ .. پێویسته‌ پکک حاڵی بکه‌ین که‌ کێشه‌کان به‌ چه‌ک چاره‌سه‌ر ‌ناکرێت هه‌ر بۆیه‌ ده‌بێت فشاری زیاتریان بۆ بهێنرێت.
-------------------------------
پرسیار : چۆن ئه‌م کردنه‌وه‌ی دیموکراسیه‌ی تورکیا هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
به‌رهه‌م ساڵح : کردنه‌وه‌ی دیموکراسی بۆ کوردان له‌لایه‌ن حکومه‌تی تورکیاوه‌ بۆ هه‌مو که‌سێک هه‌لێکی بێ وێنه‌یه‌ ، ئه‌مه‌ش بۆ تورکیا و کوردی تورکیا و کوردی عێراقیش کارێکی باشه ‌.
پرسیار : سه‌رکرده‌ کورده‌کانی عێراق له‌ کوێی ئه‌م گۆڕانکارییه‌ی تورکیادان ؟.
به‌رهه‌م ساڵح : ئه‌م قۆناغه ‌زاته‌ن بۆ تورکیا ڕه‌وشێکی زه‌حمه‌ته‌ به‌ڵام سه‌رۆک کۆمارو به‌ڕێز ئه‌ردۆغان وهه‌ندێک له‌ فه‌رمانده‌ پله‌ به‌رزه‌کانی سوپاش به‌یه‌که‌وه‌ هه‌نگاوێکی مێژویان ناوه‌ ، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ بخه‌نه‌ ناو پرۆسه‌که‌یانه‌وه‌ ئه‌وا ئه‌م قۆناغه‌ ڕوبه‌ڕوی زه‌حمه‌تی ده‌بێته‌وه ‌، پێویسته‌ ئێمه‌ ته‌داخولی کاری ناوخۆی تورکیا نه‌که‌ین ، با لێی گه‌ڕێین تورک بۆ خۆی له‌ڕێگای چاره‌سه‌ری دیموکراسی دا خۆی ببینێته‌وه‌.
به‌شێوازی سه‌ربازی پکک ته‌واو ناکرێت
پرسیار: ئێوه‌ ده‌ڵێن که‌ نابێت ده‌ستکاری کاری ناوخۆی تورکیا بکرێت به‌ڵام پکک له‌ شاخه‌کانی باکوری عێراقه‌ که‌ له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێوه‌دایه‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ پێتان وانیه‌ که‌ ڕۆڵێک ده‌که‌وێته‌ سه‌رشانتان ؟.
به‌رهه‌م ساڵح : له‌م قۆناغه‌دا پێویسته‌ خه‌باتمان زیاتر بکه‌ین به‌رامبه‌ر ئه‌و گروپه‌ ڕادیکاڵانه‌ بوه‌ستین که‌ ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندی نێوانمان له‌گه‌ڵ تورکیا تێک بده‌ن ، پێویسته‌ فشاربکه‌ین که‌ چه‌ک چاره‌سه‌ری کێشه‌کان ناکت ، ئێمه‌ وه‌ک کوردی عێراق دژ به‌وه‌ین که‌ خاکه‌که‌مان بۆ زه‌ره‌ردان له‌ تورکیا به‌کار بهێنرێت ، توند و تیژی ئامرازێک نیه‌ بۆ چاره‌سه‌ری .
پرسیار: ئایا بانگه‌وازی بۆ پکک که‌ واز له‌ توند و تیژی بهێنێت ده‌بێته‌ ته‌واوکه‌رێک ؟
ئایا فۆرمی ئه‌وه‌ چیه‌ که‌ پکک له‌ شاخ دابگرێت ؟ .
به‌رهه‌م ساڵح : ئێمه‌ نامانه‌وێت له‌ باکوری عێراق پکک بونی هه‌بێت ، ئێمه‌ به‌رپرسیاریه‌کمان هه‌یه‌ که‌ نه‌هێڵین خاکه‌که‌مان به‌ شێوه‌یه‌کی دوژمنانه‌ به‌رامبه‌ر هاوسێکانمان به‌کار بهێنرێت ، له‌م باره‌یه‌وه‌ له‌ ڕاستیدا که‌ باس له‌م مژاره‌ ده‌که‌ین ده‌بێت ڕاستگۆ بین ، بونی پکک له‌ ناوچه‌ سنوریه‌ شاخاویه‌کان ئه‌مڕۆ نه‌هاتۆته ‌ئاراوه ‌، ماوه‌ی 20 ساڵێکه‌ ئه‌م کێشه‌یه‌ له‌ ئارادایه‌ ، بۆ نمونه‌ سه‌دام حوسێن چه‌نده‌ چه‌کی کیمیاوی به‌کارهێناو ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌نجام دا نه‌یتوانی ئێمه‌ له‌ شاخ بهێنێته‌ خواره‌وه‌ ، ئایا سوپای تورک به‌و به‌هێزی خۆیه‌وه‌ و چه‌ندین ئۆپه‌راسۆنی ئه‌نجام داوه‌ ئایا توانی پکک له‌ ناو بدات ؟، ئایا شێوازی سه‌ربازی به‌ ته‌نها ته‌واو که‌ری پرسه‌کانه‌ ؟، بێگومان نه‌خێر .. ده‌مه‌وێت بڵێم ته‌نها شێوازی سه‌ربازی کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ناکات و پێویسته‌ نزیکبونه‌وه‌یه‌کی فراوان بخوڵقێنرێت ، ناونیشانی کارکردن بۆ ئه‌مه‌ش میکانیزمی سێ قۆڵی کار و توانای ئێمه‌یه‌ .
به‌هه‌مان سور بونه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بم
پرسیار : ئه‌م گه‌نگه‌شه‌ی کردنه‌وه‌ی دیموکراتی له‌ تورکیا له‌چاو ڕابوردودا ئه‌نقه‌ره‌ له‌ په‌یوه‌ندیدان به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌رێمه‌که‌تانه‌وه‌ زیاتر میانڕه‌وانه‌ جوڵانه‌وه‌ ئایا ئه‌مه‌ پێڤاژۆو که‌شوهه‌وایه‌کی باشتر نیه‌ هاتۆته‌ ئاراوه‌ ؟.
به‌رهه‌م ساڵح : به‌ڕێز سه‌رۆک کۆمارعه‌بدولله‌ گوڵ که‌ هات بۆ عێراق چاوی به‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی که‌وت که‌ سه‌رۆکی پێشوی هه‌رێم بو ، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تای ئه‌م قۆناغه‌ بوو، ئێستاش من ئه‌م ئه‌رکه‌م له‌ به‌ڕێز بارزانیه‌وه‌ وه‌ر گرتوه‌ و به‌هه‌مان به‌ بڕیار بونه‌وه‌ پێڤاژۆکه‌ به‌رده‌وام پێده‌ده‌‌م ، لێره‌دا باس له‌ گروپێک ده‌که‌ین له‌ به‌غدا سه‌رۆک کۆمار به‌ڕێز تاڵه‌بانی و لێره‌ش من و ڕێزداران نێچیرڤان و مه‌سعود بارزانی هه‌ن .
ده‌بێت به‌ زوترین کات ده‌رگای سنوری دوه‌م بکه‌ینه‌وه‌
پرسیار : به‌ڕێز ئه‌ردۆغان سیگناڵی ئه‌وه‌ی دا که‌ له‌ ئه‌ربیل کونسڵگه‌ری بکرێته‌وه‌ ئایا له‌م باره‌یه‌وه‌ له‌گه‌ڵ حکومه‌تی تورک قسه‌تان کردوه‌ ؟.
به‌رهه‌م ساڵح : له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ به‌ڕێز ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو قسه‌مان کرد ، بۆ کردنه‌وه‌ی کونسوڵگه‌ری قۆناغی یاسایی بنگه‌هی له‌ به‌غداد له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت ، واته‌ له‌ نێوان دوو ده‌وڵه‌تدا عێراق و تورکیا ، ئێستا له‌ باکوری عێراقدا زۆربه‌ی کۆمپانیاکان که‌ کارده‌که‌ن تورکن ، ده‌توانین گه‌شه‌ی زیاتری پێبده‌‌ین ، پێویسته‌ به‌ زوترینکات ده‌رگای سنوری دووه‌م بکرێته‌وه‌ .
له‌باره‌ی کردنه‌وه‌ی دیموکراسی تورکیا پرسیارمان له‌ کچی به‌رهه‌م ساڵح خاتو ژاڵه‌ کرد ، ژاڵه‌خان له‌ نزیکه‌وه‌ چاودێری سیاسه‌ت ده‌کات وته‌مه‌نی 21ساڵه‌ و له‌ئه‌مریکا له‌ زانکۆی پرنستون له‌ به‌شی ئابوری ده‌خوێنێت ، ژاڵه‌خان له‌وکاتانه‌ی ده‌ست به‌تاڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ باوکی دا به‌شداری سیمینار و کۆبونه‌وه‌کان ده‌کات له‌ نزیکه‌وه‌ چاودێری ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ ده‌کات که‌ په‌یوه‌ندیان به‌ هه‌رێمه‌که‌و کورده‌وه‌هه‌یه‌ ، ژاڵه‌ زۆر به‌وردیه‌وه‌ چاودێری کردنه‌وه‌ی دیموکراسی تورکیا ده‌کات و هه‌فته‌یه‌ک به‌ر له‌م دیمانه‌یه‌ له‌ ئه‌مریکا له‌ کۆبونه‌وه‌ چاپه‌مه‌نیه‌که‌ی ئه‌ردۆغاندا پرسیاری له‌ ئه‌ردۆغانکرد و لێی پرسی (به‌نیازی چین له‌باره‌ی مافی کورد له‌ تورکیا ؟) ئه‌ردۆغان به‌ بێ ئه‌وه‌ی ژاڵه‌ بناسێت که‌ کێیه‌ به‌ زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌که‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی وتی ئێوه‌ زۆرم بۆ ده‌هێنن دوایش له‌باره‌ی کردنه‌وه‌ی دیموکراسی ڕونکردنه‌وه‌یدا ، له‌دوایدا به‌رپرسیارانی زانکۆ که‌ به‌ ئه‌ردۆغانیان وت که‌ ئه‌م کچه‌ ناوی ژاڵه‌یه‌و کچی به‌رهه‌م سا ڵحه‌ ، سواره‌ی کوڕی به‌رهه‌م ساڵحیش له‌ ئه‌مه‌ریکا له‌ به‌‌شی بایلۆژی ده‌خوێنێت ، هاوسه‌ره‌که‌ی به‌رهه‌م ساڵح دوای ئه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح ئه‌رکی پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی پێ سپێردرا پێش مانگێک له‌گه‌ڵ کوڕ و کچه‌که‌ی گه‌ڕایه‌وه‌ سلێمانی .
جگه‌ له‌ تورکیا هیچ مۆدێلێکی تری دیموکراسی نیه‌
پرسیار : ئایا هۆی بنگه‌یی گرنگی پێدان و گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ تورکیا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ چی ؟.
به‌رهه‌م ساڵح : من وه‌ک کوردێک و موسوڵمان و دیموکراتێک کاتێک ته‌ماشای ده‌وروبه‌ری خۆم ده‌که‌م له‌و وڵاته‌ موسۆڵمانانه‌ی له‌ چوارده‌ورماندان ته‌نها تورکیا دیموکراسیه‌کی زیندو به‌گوڕه‌ ، له‌ وڵاتێکی تر ئه‌م مۆدێله‌ نابینم ئه‌مه‌ش له‌ هه‌رێمه‌که‌دا و بۆ ئێمه‌ش مۆدێلێکی ته‌واو دیموکراسیانه‌یه‌ .
پرسیار : چۆن تۆمه‌تی دولایه‌نه‌ کۆتایی پێ ده‌هێنرێت؟
به‌رهه‌م ساڵح : ئه‌گه‌ر ئێمه‌ فۆرموله‌یه‌کی قازانج کردن پێک بهێنین ئه‌وا هێزه‌ ڕادیکاڵه‌کان ده‌دۆڕێن ، داواکاریه‌کم ئاراسته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌تان به‌ڕێز پرۆفیسۆر ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو کرد ، پێشنیارم کرد که‌ له‌زانکۆکانی سلێمانی و ئه‌ربیل به‌شی تورکی بکرێنه‌وه‌ ، ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ هاوکاری مرۆیی هه‌یه‌ ، ئێمه‌ نابین به‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆ تورکیا ئێمه‌ نه‌ک ده‌بین به‌ هه‌ڕه‌شه‌ به‌ڵکو ده‌بین به‌ سود به‌خش بۆ تورکیا .
پرسیار : له‌ تورکیا تاکو ئێستاش له‌ هه‌ندێک لایه‌نه‌وه‌ بۆچونه‌ کۆنه‌ مێژویه‌که‌ی که‌ ده‌ڵێت (کوردی عێراق پارچه‌مان ده‌که‌ن) ده‌هێنرێته ‌زمان ، ئایا کورد له‌ عێڕێق بونی خۆیان له‌ ناوفیدراسیۆنی عێڕێقدا درێژه‌ پێده‌ده‌ن ؟ .
به‌رهه‌م ساڵح : له‌ یه‌کێک له‌ سه‌ردانه‌کانم بۆ تورکیا پێش شه‌ڕی ساڵی 2003 ڕوخانی سه‌دام ئه‌وده‌مه‌ به‌ڕێز عه‌بدوڵا گوڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ بوو لێی پرسیم ئایا ئێمه‌ دوای ڕوخانی سه‌دام نیازی چیمان هه‌یه‌ منیش پێم وت (هه‌مومان ده‌چین بۆ به‌غداو ده‌بین به‌ عێراقی ، ئێوه‌ش یارمه‌تیمان بده‌ن که‌ ببین به‌ عێڕاقی ، ده‌بێت نیشێنی بده‌ین که‌عێڕاق وڵاتی دایکمانه‌) وه‌ ئێمه‌ ئه‌مه‌شمان کرد له‌ ساڵی 2003 به‌ڕێزان تاڵه‌بانی و بارزانی بڕیارێکی گرنگیان دا ، دوای ڕوخانی سه‌دام ده‌توانر سه‌ربه‌خۆیی ڕابگه‌یه‌نرێت ، ئه‌مه‌یان نه‌کرد ، چون بۆ به‌غداو کاریان بۆ پێکهێنانی عێڕقێکی نوێ کرد.
له‌ ماوه‌ی 10 ساڵی تر کورد هه‌ست به‌ عێراقی بونی خۆی ده‌کات
پرسیار : مۆدێلی ئێستای عێڕاق بۆ کورده‌کانی پارچه‌کانی تر ئایا باشترین مۆدێله‌ ؟ .
به‌رهه‌م ساڵح : مۆدێلی عێڕاق له‌ عێڕاق ده‌خوات مۆدێل تورک له‌تورکیا ، 10ساڵ پێش ئێستا کورد به‌هۆی کرده‌وه‌کانی سه‌دام ده‌یانوت نه‌فره‌ت له‌ مۆدێلی عێڕاق به‌ڵام ئێستا له‌ قۆناغێکی نوێدا ده‌ژین ، ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕه‌وشه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بڕوات به‌ ڕێوه‌ له‌ ماوه‌ی 10ساڵدا کورد خۆیان به‌ عێڕاقیه‌کی ته‌واو ده‌زانن .
پرسیار : به‌م په‌یامه‌تان ده‌تونین بڵێین وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی کورد خه‌یاڵی سه‌ربه‌خۆیتان خستۆته‌ که‌نارێکه‌وه‌ ؟.
به‌رهه‌م ساڵح : پێم وایه‌ که‌ مافی کوردیشه‌ وه‌ک میلله‌تانی تر که‌ چاره‌نوسی پاشه‌ڕۆژی خۆی دیاری بکات ، به‌ڵام ڕاستیه‌ک له‌ ئارادایه‌ ، ئێستا خه‌ریکین تا عێڕاقێکی نوێ ساز بده‌ینه‌وه‌ ، ئه‌م وڵاته‌ نوێیه‌ش ده‌بێته‌ وڵاتی ئێمه‌ش، ئه‌گه‌ر ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ به‌ده‌ست بخه‌ین به‌شێکی زۆری کورد ده‌یانه‌وێت ببن به‌ به‌شێک له‌عێڕاق ، ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست نه‌هێنین کوردی نه‌ته‌وه‌یی ڕادیکاڵ به‌ڕوماندا قیت ده‌بنه‌وه‌ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە