کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کوردستانپۆست هۆکاری کێشەی گرانبوون و نەبوونی غاز لە سلێمانی ئاشکرا دەکات!

Monday, 10/11/2014, 12:00


سەرچاوەیەک، کە کارمەندێکی  کۆمپانیای قەیوانە، ئەم نهێنییەی بۆ کوردستانپۆست ئاشکراکرد.
سلێمانی رۆژی ١٥٠ تەن غازی فەلی پێویستە. ئەم بڕە غازە کۆمپانیای قەیوان وەری دەگرێت و ئەیفرۆشێتەوە بەو شوێنانەی کە لە بوتڵدا دایدەگرنەوە، بەڵام قەیوان ٨٠٠ تەن وەردەگرێت. واتە ٦٥٠ تەن غاز زیادە لە پێویستە. ئەو زیادەیە بە کێ دەفرٶشێت؟
ئەو ماوەیەی کە غاز لە بازاڕدا نەما و بوو بە قاتیی، قەیوان تەنها ٥٠ تەن غازی فەلی دابەشکردبوو. ئەو ٧٥٠ تەنەی تری کە وەریگرتبوو فرۆشتبووی بە لایەنی نادیار. بە کێ؟ ئەوە گرنگ نییە. گرنگ ئەوەیە قەیوان کە کۆمپانیای مافیاکانە قازانج بکات میللەتیش چاوی دەربێت.
ئێستا قەیرانی غاز کەوتۆتە کەرکوکەوە. دیارە لەوێش لە پێویستیی خەڵکی دەگێڕنەوە بۆ قازانجی گیرفانی دەستەیەک کە لە سەر حسابی گەلێکی کۆیلە یاری بە پارە دەکەن.
کۆمپانیای قەیوان یەکێکە لەو کۆمپانیایانەی دەستەڵات دەستی گرتووە بەسەر زۆربەی چالاکییە ئابورییەکاندا. پارە هەڵ لوشینی ئەمان بووە بە نەهامەتی بۆ کورد.
تکایە هەر کەسێک زانیاریی هەیە دەربارەی پیسخۆرییەکانی ئەم کۆمپانیایە بۆمانی بنێرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە