سەركردە
Saturday, 20/03/2010, 12:00
ئەو كاتە دڵی دڵخۆشیت لە دەستدا
لە پەنا ژنەكەت خۆت حەشاردابوو ,و
مناڵەكانی ئێمەت بۆ جەنگ دەنارد
بە بێجامە پیاسەت بە نێو لەزەتی كوشتندا دەكردوو
لە دەفتەری قوربانییەكانی دەستی خۆت رادەمایی و
دەتگووت: من بێ گوناهم
تۆ پاسەوانی عیشق نی
دەركەوانی ماڵی جەهەنەمی
توڕەم لێت
بە قەد توورەبوونی ئادەم لە ئەهریمەن
توڕەبوونێك ووشك بوونی مردنە
ئەی گوڵكوژ
تۆ مۆلەتی كوشتنت لە كێ وەرگرت ؟
دڵت هات من بكوژیت و شار چۆڵ بكەی لە وەفا؟
دەفتەری عەشق بكەیتەوەو
بە زمانی عەشق بڵێی من جەنگاوەرەم
ئای حەسرەتی جەنگی پیرۆز
تۆ لە كوێی ؟
منداڵەكانت بنێری بۆ دادگای وەفا
بۆ سەربڕینی ئەو بێ شەڕەفانەی
گوڵ بە دەستەوە دەگرن و
ژیانیش دەكەنە گۆڕستان
هەولێر:2010
کوردستانپۆست : برای بنووسی ئهو هۆنراوه داوای له ئێمهکردووه وێنهی مهسعود لاببهین ، که دیاره وێنهکه زۆر گونجاوه لهگهڵ ناوهرۆکی هۆنراوهکه ، بهڵام بۆ ئهوهی برای نووسهر تووشی سهیهشه نهیهت ئهوا لامانبرد.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست