ئۆپۆزیسیۆنێک به‌ره‌و راپه‌ڕین و راماڵین (1)
Friday, 25/03/2011, 12:00
2281 بینراوە
سه‌ره‌تایه‌کی پێویست:
دوای راپه‌ڕینه‌که‌ی گه‌لی تونس و نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری زه‌ین العابدین بن عه‌لی، که به دوای خۆیدا رژێمی میسری راماڵی، رژێمی دیکتاتۆری لیبیاش خه‌ریکه به‌ره‌و داڕماندن ده‌چێت، زۆر وڵاتی دیکه‌ی ناوچه‌که‌ش چاوه‌ڕێی هه‌مان چاره‌نووس ده‌که‌ن، ئه‌م جم‌و جۆڵی دیکتاتۆر راماڵینهعێراق و کوردستانیشی گرتۆته‌وه، که گه‌لی کوردییش له‌م به‌شه داگیرکراوه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاله‌بانی خه‌ریکه تین به خۆی ده‌دات. هاوڕییه‌کی نووسه‌رم له کوردستانه‌وه، که له نزیکه‌وه ئاگای له ره‌وشی سیاسیی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی ناوه‌وه‌ی کوردستانه، سێ رۆژ دوای راپه‌ڕینه‌که، نامه‌یه‌کی بۆ نووسیم، که خۆپیشاندانه‌کان به‌ره‌و ئاڕاسته‌یه‌کی دیکه ده‌ڕوات، له نیمچه راپه‌ڕینه‌وه وو به خۆپیشاندان، ئیستا وه‌ک کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له شوێنێکی دیاریی کراودا ده‌بینرێت که به‌رده‌رکی سه‌رایه و ناوی لێنراوه سه‌رای ئازادیی، ئه‌و براده‌ره به نامه‌یه‌کی زۆر کورت، ته‌نها ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ی بۆ نووسیم: (راپه‌ڕین سه‌رکه‌وتوو نابێت، خه‌ڵکه‌که ئه‌مڕۆ بۆ ئه‌وه ئاماده نه‌کراوه راپه‌ڕیین بکات، چونکه رێکخستنێک له پشتیه‌وه نییه. گۆڕان متمانه‌ی پێناکرێت، به ئاقارێکی خراپییدا ده‌بات. نووسه‌ر و روناکبیرانی کوردیش ئه‌وه نیین ببنه گڕو تین).ئه‌و چه‌ند دێره ئه‌وه‌ی پێوتم که راپه‌ڕین پێویستی به بوونی رێکخراوێک هه‌یه، گۆڕان له ئاستی به‌ڕیوه‌بردنی ئه‌و خۆپیشاندانه‌دا نییه، ئه‌وانه‌ی له‌وێ قسه ده‌که‌ن وتار و نمایش ده‌که‌ن زۆربه‌یان که‌سانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتن، یان وه‌ک عه‌قڵی ده‌سه‌ڵات بیرده‌که‌نه‌وه.**************************
ئۆپۆزیسیۆنێک به‌ره‌و راپه‌ڕین و راماڵین:کۆمه‌ڵگایه‌کی ته‌ژی له خراپه و گه‌نده‌ڵیی، ناته‌ندروست به مانایه‌کی فراوان، که تێیدا ده‌سه‌ڵاتێکی زاڵی چه‌وسێنه‌ر خۆی له کۆمه‌ڵگا جیاکردۆته‌وه، له لوتکه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه، مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی له هاوڵاتییان سه‌ندوونه‌ته‌وه، مافی ژیان و خۆشگوزه‌رانی به خۆی هه‌ڵبژاردووه، مردنیشی به خه‌ڵکی داوه. بۆ خۆی بۆته خاوه‌نی هه‌موو شتێک و خه‌ڵکیشی کردۆته خاوه‌نی هیچ، چوار ده‌وری خۆی پڕکردووه له رووناکیی و به‌رده‌می خه‌ڵکیشی تاریک کردووه، به‌هه‌شتێک بۆ خۆی و دۆزه‌خیش بۆ خه‌ڵکی داناوه. هه‌موو ئه‌مانه پێناسه‌ن بۆ ئه‌و سیسته‌مه ناڕه‌وا دیکتاتۆرانه‌ی که له هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌کانی مێژوودا ده‌خوێنرێته‌وه، ئه‌و سیسته‌مه‌ش ته‌واو پێناسه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاله‌بانییه، سیسته‌مێکه خاڵی له ره‌وشت و موڕاڵ و جوانیی، پڕ له تاوان و خیانه‌ت. ئه‌وانه‌ی له پشت ئه‌م سیسته‌مه‌وه وه‌ستاون، په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه‌ن، به‌هره‌مه‌ندن له توانای درۆکردن و داپۆشینی سیمای ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان، توانای درۆکردنیان له ئاستێکی بڵندایه، هه‌مێشه ئاماده‌ن پاساوهێنانه‌وه‌ن بۆ ئه‌و هه‌موو به‌رهه‌می خراپه‌کارییه‌ی بنامالهی بارزانی و تاڵه‌بانی به‌رهه‌میان هێناوه و چه‌ند ساڵه‌ی کۆمه‌ڵگا و وڵاتێک به‌ڕێوه ده‌به‌ن، بێشه‌رمن له‌وه‌ی په‌یمانی خۆباشکردن و ریفۆرم به خه‌ڵکیی ده‌ده‌ن، ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌مانه رازیین گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا بکرێت، دیاره ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی که‌ڵکوه‌رگرتنه له گوێگرتنی خه‌ڵکیی و له کاتکوشتن، تا به‌رامبه‌ری پێ ماندوو بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی کۆڵ‌یان پێبده‌ن و نائومێدیان بکه‌ن. ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌یه‌وێ له چوارچێوه‌ی ئه‌مانه‌دا ره‌خنه‌کان کۆبکاته‌وه، نهترازێته نێو داواکردنی جیدیی بۆ نه‌مان و راماڵینی خۆی.
ده‌سه‌ڵاتی کوردی، که هه‌ردوو بنه‌ماڵه رابهرای ده‌کات، هه‌موو سنوره‌کانی ره‌وشیان بساندووه، شه‌رمیان تکاوه، چه‌ند فایلی رابردوویان له‌سه‌ر هه‌ڵبدرێته‌وه، گوێیان لێ نییه، تاوانی تیرۆر و کوشتن و خیانه‌تیی گه‌وره‌تری نه‌ته‌وه‌یی، که له نێو کۆمه‌ڵگا و گه‌لێکی ته‌ندروستدا قبوڵ نییه، بۆ ئه‌مانه بۆته سه‌رمایه‌ی ده‌سه‌ڵات و بازرگانی سیاسیی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه، له‌و رێگایه‌وه ده‌سه‌ڵاتیان به ده‌ست هێناوه، ئیستا باسکردن و په‌رده هه‌ڵدانه‌وه له‌سه‌ر خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌و سنورهشی پساندووه، باکیان نییه له‌و مه‌ترسییانه که خه‌ڵکی لێیان بپرسێته‌وه، له کاتێکدا نیشتیمان هه‌تک بکرێت، میلله‌ته‌که‌ش سووک و بێ که‌رامه‌ت ببێت، لای خه‌ڵکه‌که‌ش بۆته رۆتین و به ساناییی وه‌رده‌گیرێت، کورد خه‌ریکه ناسنامه‌ی کوردبوون و خاوه‌ندارێتی نیشتیمانی خۆی له ده‌ست ده‌دات. که‌سه‌کان هیلاک و ماندوو کراون بۆ ئیستایان ده‌ژین نه‌ک بۆ پاشه‌ڕۆژ، بۆ خۆیان ده‌ژین نه‌ک بۆ منداڵ و نه‌وه‌کانی داهاتوو. مه‌ترسیی له‌وه دایه که بیری کۆمه‌ڵگایه‌ک به‌ره‌وه ئاژه‌ڵبوون ببرێت، ته‌نها خه‌می پارچه زه‌وی و سێ ژه‌مه‌ی خواردنی بێت، خه‌می تێرکردنی سک و ئاره‌زووه ئاژه‌ڵییه‌کانی بێت، به داخه‌وه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته کوردییه له داگیرکه‌ره‌کانی پێشووتر کۆمه‌ڵگایان ناته‌ندروستتر کردووه، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به‌رهه‌مهێنه‌ری کۆمه‌ڵگایه‌کی دڕنده‌یه به یاسای نێو دارستان کۆمه‌ڵگا به‌ڕیوه ده‌بات.
ده‌سه‌ڵاتی کوردیی، که له خودی تاله‌بانی و بارزانییدا خۆی ده‌بینێته‌وه، نمونه‌ی نییه له خیانه‌تی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یی. وشه‌ی خیانه‌ت بچوکترین پێناسه‌یه له ئاست ره‌وشت و بیرکردنه‌وه و ره‌فتار و مێژووی ئه‌م دوانه‌دا، هه‌رچی ناشرینییه‌کانی ناو فه‌رهه‌نگی زمان هه‌یه، شه‌رمه‌زاره له ئاست بوونی ئه‌م دوانه، که‌سیان ته‌واوکه‌ریی پێناسه‌یه‌کی راسته‌قینه‌ی مێژوو و کرداری ئه‌مانه نیین، کاتێک باس له بوونی ئه‌مانه وه‌ک مافیا ده‌کرێت، هه‌رچی جوانیی هه‌یه له مافیاکاندا له رێگای ئه‌مانه‌وه ناشرینترین ده‌بینرێت، ئێمه غه‌در له مافیا ده‌که‌ین کاتێک ئه‌مانه به مافیا ده‌چوێنین، مافیا موراڵیان به‌رزتره، منداڵ و ژنکوژ نیین، یارمه‌تی هه‌ژاران ده‌ده‌ن. دزیی ناکه‌ن، به‌ڵکو سه‌رانه ده‌سێنن. کاتێک باس له دیکتاتۆر ده‌کرێت، دیکاتۆره به‌ناوبانگه‌کانی مێژوو له نمونه‌ی هێتله‌ر، ستالین، ناپلیۆن و ده‌یانی تر، به‌رزترین ره‌وشتی نیشتیمانپه‌روه‌ریی و دڵسۆزییان بۆ خاک و نیشتیمانه‌که‌یان هه‌بووه، لایان خیانه‌ت له نیشتمان، له خاک و نه‌ته‌وه، هێڵی سوور بووه، دیکتاتۆره‌کان که‌سانی به توانا و زیره‌کیش بوون، مه‌سعود و جه‌لال ده‌به‌نگ و نه‌زانترین و بێموڕاڵترین که‌سایه‌تیین، نمونه‌یان زۆر که‌مه، مرۆڤ که گوێیان لێده‌گرێت به‌زه‌یی به‌و میلله‌ته‌دا دێته‌وه که چۆن له شاخ دوای ئه‌مانه که‌وتبوون و ئیستاش له شار به‌ڕێوه‌یان ده‌به‌ن! هیچ خه‌سڵه‌تێکی جوانیان تێدا نییه تا ده‌ستی ئۆخه‌ی بخرێته سه‌ر شانیان، سه‌رمایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مانه ته‌نها درۆ، فێڵ و کوشتن و پلانی نامه‌ردانه و پاشقولگرتن بووه. ئه‌وه‌ته‌ی ئه‌م بنه‌ماڵه ده‌ستڕۆیشتوانه‌ی کورد رابه‌رایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی کوردیان کردووه، جگه له زیان و ماڵوێرانی، هیچ دهستهوتێکیان بۆ کورد نه‌بووه. پاشه‌ڕۆژی نه‌ته‌وه‌یه‌کیان خستۆته ژێر مه‌ترسییه‌وه، ئه‌گه‌ر سنوور و به‌ربه‌ستێک له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه دانه‌نرێت، گومانم نییه، له 100 ساڵی داهاتوودا، جگه له که‌مایه‌تییه‌کی بچوک، کورد له عێراقدا بوونی نابێت.
ئه‌مه ده‌م زهردکردنهوهیهک بوو بۆ پێناسه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردیی، که زۆربه‌ی نووسه‌ر و رووناک‌بیر و رۆژنامه‌نووسه‌کانیش، له سنورێکی ته‌سکدا ره‌خنه‌یان لێده‌گرن، ره‌خنه‌یه‌ک، که ده‌سه‌ڵات گوێی لێنییه. چاره‌سه‌ر بۆ گۆڕینی ئه‌م باروو دۆخه نه‌مانی ئه‌مانه‌یه، بوونی ئه‌ڵته‌رناتیڤ و رێکخراوێکی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسییه، بوونی ئه‌و رێکخراوه‌یه بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی ئیستا، پێویستییه‌کی هه‌نوکه‌ییه تا خه‌ڵکی خۆی تێدا کۆبکاته‌وه، خۆی به‌هێز بکات، ئه‌و رێکخراوه‌یه به هه‌مان میتۆی ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه کار بۆ نه‌مان و له ناو بردنیان بکات.
ئایا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌و ئه‌ڵته‌رناتیڤه‌یه؟
له به‌شه‌کانی داهاتووماندا چاوه‌ڕێی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره بن