فازیڵ میرانی و کۆسره‌ت ڕه‌سۆڵ دوو بازرگان و تاوانباری گه‌وره ده‌رهه‌ق به خه‌ڵکی کوردستان
Saturday, 15/10/2011, 12:00
په‌یامنێری کوردستانپۆست / سلێمانیبهدواچونی ئه‌و نهێنییه‌ی که‌چ شتێک ،کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و فازیک میرانی به‌یه‌که‌وه گرێداوه ؟ هێنانی دا‌و ده‌رمانی کۆپێ و بێ که‌ڵک بۆ باشوری ووڵات ،له‌ژێر ده‌ستی ئه‌م دوو که‌سایه‌تییه‌دا له‌ڕێگه‌ی (عه‌لی قه‌مبورسماقولی)یه‌وه که که‌سێکه که‌س نازانێ چۆن و به‌چی گه‌یشتۆته ئه‌و شێوه‌یه له ده‌سه‌ڵات له‌م ڕۆژانه‌دا (عه‌لی قه‌مبور) لانگرۆزێکی له‌گبوز بۆ کوڕه‌که‌ی کڕیوه به 13 ده‌فته‌ر دۆلار ژماره‌که‌ی 5141 به‌میوانه‌کانی ووتوه بازرگانی ده‌رمان خۆشبێت ، ئه‌وه هه‌ر هیچ نییه ، ئه‌م که‌سایه‌تییه خائینه له‌ڕێگه‌ی کۆسره‌ت و فازیل میرانیه‌وه ته‌نده‌ری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وه‌رده‌گرێ و هه‌ر چه‌ند مانگێک به بڕی 6 ملیۆن دۆلار ، عه‌لی قه‌بور و پیاوه‌کانی ده‌چنه ووڵاتی چین و ده‌رمانی خراپ ده‌هێنن ، ئێمه وه‌ک کوردستانپۆست په‌یوه‌ندیمان به دکتۆرێکه‌وه کرد که له خه‌سته‌خانه‌ی هیوا کار ده‌کات، ئه‌و ئه‌و هه‌واڵه‌ی ده‌مڕاستکرده‌وه، که به‌ڵێ
ئه‌م بازرگانه بێ ویژدانانه چه‌ندین نمونه‌ی ده‌رمانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یان هێناوه که هیچ کاردانه‌وه‌ی باشی نییه، به‌ڵکو که‌س نازانێ له چی ئه‌م ده‌رمانانه دروست کراون، هێنانه‌که‌شی له ڕێگه‌ی تورکیا، یان به‌نده‌ره‌کانی به‌سڕه‌وه‌یه، تورکیاش له‌ناو ئه‌و یاریه‌دایه و ئاگای له‌و پلانه جه‌هه‌نه‌مییه‌یه دژ دژ گه‌لی به کورد له باشووری ووڵات ، عه‌لی قه‌مبور نووسینه‌گه‌یه‌کی بازرگانی له‌هه‌ولێر له‌سه‌ر جاده‌ی شه‌ست مه‌تری کردۆته‌وه دوو ژووری گه‌وره‌ی داناوه ، ژوورێکیان هه‌مووی وێنه‌ی مه‌سعود و مه‌لامسته‌فایه ، ژووره‌که‌ی تری هه‌مووی وێنه‌ی تاڵه‌بانی و کۆسره‌ته ، ئه‌گه‌ر یه‌کێتی بچێت بۆ لای بۆ ژووری تاڵه‌بانی ده‌با و پارتیش بچێت به‌پێچه‌وانه‌وه بۆ ژووری مه‌لامسته‌فای ده‌بات، کاتێک په‌یامنێره‌که‌مان ڕوماڵی ئه‌م هه‌واڵه‌ی ده‌کرد له به‌رپرسێکی پارتی پرسیارمان کرد، که حوکمه‌تی هه‌رێم، یان مه‌سعود بارزانی ئاگای له‌م بازرگانییه نییه ، له وه‌ڵامدا ووتی: چۆن هه‌موویان ئاگایان لێیه به‌ڵام ناتوانن قسه بکه‌ن به‌تایبه‌تی به‌رهه‌م ساڵح هه‌ر بۆی نییه قسه بکات و وه‌زیری ته‌ندروستیش که کابرایه‌کی هه‌ورامییه و هه‌ر خه‌ریکی پاره په‌یداکردن و کڕینی ماڵ و موڵکه له سلێمانی هه‌ر ئیمزای له‌سه‌ره ئه‌ویش ئاگای لێیه، هه‌موو ئه‌مانه تاوانبارن، ده‌بێت له پاشه‌ڕۆژدا به سزای گه‌ل بگه‌یه‌نرێن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست