کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شــــــا گەنـــــــــــدەڵ

Monday, 02/07/2012, 12:00


لەگەڵ مەراسیمى هەڵبژاردنى شاجوانى كوردستان و هەموو ئەو هەواڵ و دەنگۆیانەى لەو ووشكە ساڵیە وەكو كانى لێى هەڵقولان، بۆچوونێكى بۆ دروست كردم كە دەگونجێ پتر لە شاجوان، دڵ و دەروونى خەڵك و رۆژنامەكان گەرم بكات، ئەویش هەڵبژاردنى شاگەندەڵى ووڵاتە.
لە مەراسیمى شاجوانیدا بەشداربوان بە پەنجەى دەست هەژماردەكران، وەلێ دڵنیام لە شا گەندەڵ بەشداربووان ئەوەندە زۆردەبن كە دەبێت سنوورداربكرێن و لەوەى كە ناتوانرێت هەمووان بخرێنە ركابەریەكانەوە كەسیان زوویر نەبن و دڵنەواییان بكرێت.
لە شاجواندا خەڵكى گومانى هەبوو، شۆخێكى پێ لە ئەوى دیكە جوانتر بوو، بەڵام دڵنیام لە شا گەندەڵ هەمووان هەقى خۆیان وەردەگرن و كەسیش گومانى لە پاكى گەندەڵبوونى ئەوى دیكە نیە.
دڵنیام خەڵك لارى نیە بۆ فەرەهنایى گۆرى خەون و ئومێدى چەندین ساڵەیان شاگەندەڵمان خەڵات بكرێت و لایەلایەى بەدبەختى هاوڵاتیانى بۆ بلێن . لە ئامێزى هەموو ئەوانەى تاوەكو ئەمرۆ خۆیان دەخەڵەتێنن بۆ ئایندەى پڕ لە یاسا سەروەرى و ئارامى و خۆشگوزەرانى ماچ باران بكرێن و خۆیان بە خزمەتكار و بەندەى موخلیسیان بزانن.
لە مەراسیمى خانماندا، هەموو چاوەڕوانى ئەوەبوون كە ئاخۆ كێ بێت بۆ یەكەمجار ئەو شەرەفەى بەردەكەوێت و بە شاجوانى ووڵات هەڵدەبژێردرێت.
وەڵى بە ئەسەفى زۆرمانەوە شاگەندەڵەكانمان ئەوەندە ناسراون كە دڵە راوكێمان بۆ دروست ناكەن لە هەڵبژاردنیان.
كەواتە بە هەموو پێوەرێك هەڵبژاردنى شاگەندەڵ بایەخى بۆ سایكۆلۆژى تاكى كورد زیاترە لە هەڵبژاردنى شاجوان.بۆیە چاوەڕوانین لە ئایندەیەكى زۆر نزیك مەراسیمى پڕشكۆى هەڵبژاردنى شاگەندەڵمان بكرێت و تاجى هەموو سەروەریەكانى لەسەر بكرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە