دوو پرسیار له وه‌زیری ته‌ندورستی هه‌رێم.. جا ئه‌و وه‌زیره کێ بێت ، گرنگ نییه!
Sunday, 24/05/2009, 12:00
1725 بینراوە
که‌سێ نییه له هه‌رێمی کوردستان بژیێت و نه‌زانی که‌رتی ته‌ندورستی چه‌نده له پاشه‌کشه‌دایه.. زۆربه‌ی داتا‌کان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن که ئه‌و خزمه‌تگوزارییه ژیارییه که پێشکێشی هاولاتیان ده‌کرێت زۆر نزمته له ئاستی پێویست ، خۆ ئه‌گه‌ر به‌راوردی بکه‌ین به خوارو و ناوه‌راست که تیرۆر تێیدا زاڵه دووباره هه‌ریم نا‌توانیت شان له شانی بدات.
راسته له هه‌رێمی کوردستان به جددی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌خوازرێت به‌ڵکو کاریشی بۆ کراوه تا ببێ به که‌رتی تایبه‌ت ڤو بازرگانی به ته‌ندورستی خه‌ڵکی ره‌شوڕووتی کوردستان بکرێت.. ئه‌م نه‌فه‌سه بریتیه له‌نه‌فه‌سی قۆرخکردن له بچوکترین شت تا ده‌ه‌گاته ته‌ندورستی مرۆڤه‌کان.
پیش ئه‌و وه‌زیره‌ی ئێستا هه‌ریمی کوردستان دوو وزیری دیکه‌ی هه‌بوو ، که هه‌ردووکیان به‌ده‌ست له‌پشتدان ده‌سه‌لات به‌تایبه‌تی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا (جه‌لال و مه‌سحود) گه‌وره‌ترین بازرگانی به ته‌ندورستی خه‌ڵکی ده‌کرا..ده‌یه‌ها کۆمپانیای هاوردنی ده‌رمانی ئێکسپایه‌ر زه‌لامه بێویژدانه‌کانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا له پسته‌وه بوون..ئه‌و دوو وه‌زیره که حه‌مه خۆشناو و جه‌مالی فایلدار بوو ، که هه‌ریه‌که‌یان توانیان له پاڵ ئه‌و بازرگانییه ببن به ملیۆنێر و ئافه‌ریمیشیان له لایه‌ن مه‌سعود و جه‌لال وه‌رگرت.
لێره‌دا ئێمه دلنیاین جه‌نابی وه‌زیری تازه ، شتێک ده‌یویست گۆڕانکاری پۆزه‌تیڤانه له سیسته‌می ته‌ندورستی بکات ، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵه‌ی رووبه‌ڕووی توندی ره‌تکردنه‌وه‌ی مافیاکنی ده‌سه‌ڵات بۆوه و هه‌ر زوو ته‌سلیم بوو و به‌وه‌نده‌ش نه‌وه‌ستا تێکه‌لی ئه‌و جه‌وه ناشه‌رعییه‌بوو ئه‌ویش که‌وته کۆمیشن وه‌رگرتن.. ئه‌مه راستییه‌که که پێویسته وه‌زیری ئێستا نکۆڵی لێ نه‌کات..
لێره‌دا دێمه‌وه سه‌ر ناوه‌رۆکی باسه‌که‌مان که بریتییه له دوو پرسیار :
1- تۆ ده‌ڵێیت ئه‌و تۆمه‌ته‌ی حکومه‌تی عێراقی راست نییه له‌وه‌ی که ده‌رمانی ئیکسپایره‌کان له ده‌روازه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم بۆ ناوه‌راست و باشور ده‌ڕوات.. تۆ نکۆڵی لیده‌که‌یت .. باشه ئه‌گه‌ر وایه بۆچی زۆربه‌ی ئه‌و کۆمپانیایانه‌ی که موڵکییه‌تی کۆسره‌ت ره‌سوڵ و فازیل موتین به ناوی عه‌لی قه‌مبورن له وه‌زاره‌تی ته‌ندورستی عێراقی بلاک لیست کراون؟.. تۆ له ئێمه باشتر ده‌زانیت ده‌یه‌ها مه‌دخه‌ری نا ره‌سمی و نا ئسوڵی له هه‌ولێر و سلێمانی دا هه‌ن ده‌رمانی ئیکسپایه‌ر و خراپ به گران به خه‌ڵکی کوردستان ده‌فرۆشنه‌وه.. دیاره حکومه‌تی عیراق به‌مه‌ی زانیوه بۆیه بازرگانیکردنی ده‌رمان له رێگه‌ی کوردستانه‌وه قه‌ده‌خه‌کردووه و کۆمپانیاکانیشی بلاک لیست کردووه. پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه... ئایا تۆ نکۆلی له‌وه ده‌که‌یت که کۆمپانیاکانی فازیل میرانی و کۆسره‌ت له‌ده‌ره‌وه‌ی پرینسیپه‌کانی بازرگانی ده‌رمان ده‌رمان بۆ کوردستان ده‌هێنن؟ ئه‌گه‌ر نکۆڵی ده‌که‌یت ، راستییه‌ک ده‌سه‌لمێنیت که تۆی به‌رێزیش یه‌کێکی له‌و بانده مافیایه‌ی که بازرگانی به‌ژیان و ته‌ندورستی مرۆڤه‌کان ده‌که‌یت...
2- ده‌توانین کاکی دکتۆر پێمان بڵییت ، کردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌ک تایبه‌ت به نه‌زۆکی و نه‌خۆشییه‌کانی ژن له سلێمانی به چ پێوه‌رێک و به ج یاسایه‌ک کراوه‌ته‌وه؟! ئێمه ده‌زانین هیج ره‌زامه‌ندییه‌ک نییه بۆ کردنه‌وه‌ی .. ئایا خاوه‌نه‌که‌ی کێیه؟ ئێمه ده‌زانین هی
کۆسره‌ت ره‌سوڵ و دکتۆره ئامانج ره‌حیمه کهخزمێکی نزیکی ژنه‌که‌ی کۆسره‌ته.. ئه‌و که‌لوپه‌ل و ئامێره‌کانی پزیشکی له کوێ بۆی دابینکراون؟ ئێمه ده‌زانین جه‌نابت له کۆگاکانی وه‌زاره‌ت به خۆڕایی بۆت دابین کردوون و له‌سه‌ر حساب و بوودجه‌ی خه‌ڵکی کوردستان پێتبه‌خشیون تا کۆسره‌ت رازی بکه‌یت..
حه‌ز ده‌که‌ین وه‌زیری ته‌ندورستی وه‌ڵامی ئه‌و دوو پرسیارانه‌مان بداته‌وه.. ئه‌گه‌ر وه‌ڵامیش ناداته‌وه، با هه‌تا زووه ئیستقاله‌یه‌ک بدات و راستییه‌کان بۆ رای گشتی ئاشکرا بکات ، دیاره ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر ئه‌وه بکات بله پێناو پاککردنه‌وه‌ی په‌رێزی خۆیه‌تی و ئاشکراکردنی راستییه‌کانه ، چونکه با دکتۆر و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه دڵنیا بێت ئه‌و هه‌موو خیانه‌ت و گه‌نده‌ڵییه که له که‌رتی ته‌ندورستی له دژی خه‌ڵکی به‌شمه‌ینه‌تی کوردستان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وا ئه‌نجامدراون ، بێ حساب ره‌تنابێت..