کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌ ئاگاداریی حاکم قادر، ئاسایشی سلێمانی پلان بۆ تیرۆرکردنی ئاسۆی جه‌مال موختار داده‌ڕێژێ‌

Sunday, 12/07/2009, 12:00


پێش دوو شه‌و له‌مه‌وبه‌ر9ی مانگ کاتژمێری 12ی شه‌و، چه‌ند که‌سێک که‌ گومان ده‌کرێت سه‌ر به‌ ئاسایش بن، بۆ ترساندنی ئاسۆی جه‌مال موختار ته‌قه‌ له‌ ماڵه‌که‌یان ده‌که‌ن و دوای ئه‌وه‌ هه‌ڵدێن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ کوردستانپۆست په‌یوه‌ندی به‌ ده‌زگای ئاسایشه‌وه‌ کرد، هیچ که‌س ئاماده‌ نه‌بوو، لێدوان له‌ سه‌ر ئه‌و ڕووداو و ئه‌و تۆمه‌ته‌‌ بدات، که‌ گوایه‌ پیاوه‌کانی پاراستن به‌و کاره‌ هه‌ڵستابن، دیسان سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک به‌ پاراستن پێی ڕاگه‌یاندین، که‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکه‌ پاراستن پلانی لێدان و تیرۆرکردنی ئاسۆیان داڕشتووه‌،گومان ده‌کرێت حاکم قادر له‌ پشت ئه‌م کاره‌وه‌ بێت، یان ئاگاداری داڕشتنی پلانه‌که‌ بێت، به‌ڵام تا ئیستا له‌ به‌جێهێنانی کاره‌که دوو دڵن‌.
شایانی باسه‌ ئاسۆ جه‌مال موختار به‌رپرسی به‌شی کامێرای که‌ناڵی (KNN)ه‌، پێشتر به‌ڕیوه‌به‌ری که‌نالێ ته‌له‌فیزیۆنی په‌روه‌رده‌ بوو له‌ سلێمانی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی برای که‌مال جه‌مال موختاری به‌رپرسی کوردستانپۆسته‌، ویستیان له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌سجێکی بۆ بنێرن، سه‌ره‌تا به‌ فه‌رمانی عومه‌ر فه‌تاح له‌ کاره‌که‌ی ده‌رکرا، دوای ئه‌وه‌ به‌ ماوه‌یه‌ک له‌ مانگی 7ی 2007 دا چه‌ند چه‌کدارێکیان نارده‌ نزیک ماڵه‌که‌ی له‌ کاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا به‌ خه‌ستیی لێێاندا و برینداریان کرد، ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێک له‌ جێگادا بکه‌وێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە