کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەگەر داواکانمان جێ بەجێ نەکرێت دڕیژە بەنارەزایەتیەکان دەدەین

Friday, 22/10/2010, 12:00


بەسەدان هاولاتی خەلکی پشدەر کەلەبنەمالەی قوربانیان و هاولاتیانی بەشەرەفی خەلکی پشدەر دژ بە رادەست نەکردنی تاوانباران (عەباسی بایز ئاغا و برایم کانەبی) ئەمڕۆ خۆپیساندانیان ئەنجامدا ، کە ماوەی ٧ سالە و ٤٧ داوای یاسایی لەدادگاکانی کوردستان و عێراق لەسەر تۆمار کراوە کەچی ماڵی لەبەرامبەرپەرلەمانی کوردستانە بەئاشکراش لەچەندین دیدار دەلێت ئامادەنیم بچمە دادگا تا بارزانی نەلێت .
خۆپێساندەران یاداشتیكیان پشکەش بە بەڕیوبەری ناحیەی سەنگەسەر کرد کە دەبێت یاسا بەسەر ئەم دو تاوانبارەش بچەسپێ دەقی داخوازیەکانی خۆپێساندەران لەم لینکەی خوارەوە هەیە 
Link شایەنی باسە وەفدێکی چاک بەسەرپەرشتی سەرۆکی چاودیری کوردۆساید چاک گۆران هەلەبجەیی بەشداری ئەم خۆپیشاندانەی خەلکی دەڤەری پشدەریان کردو وتەیەکیان خوێندەوە کە چاودیری کوردۆساید بەتەواوی پشتگیری سەرجەم داخوازیەکانتان دەکات و هەر لێرەشدا داوا دەکەین لەدەسەلاتی کوردی کەپێویستە سەرجەم تاوانباران بدڕینە دادگا و هیچ پاساوێکیش نیە کە پارتە کوردستانیەکان دالدەیان دەدەن و تەسلیم بەدادگایان ناکەن ، بێتاوانی و تاوانبارێتیان ئەوا دادگا یەکلای دەکاتەوە نەوەک حزبەکان 
یەکێک لەئامادەکارانی خۆپێشاندەران بە کوردۆسایدی راگەیاند کە ئەوە سەرکەوتنێکی گرنگە ئێمە توانیمان ئەو ژمارە زۆرەی خەلک کۆبکەینەوە و ئاوا خەلک بوێرانە ئازارەکانی خۆیان دەرببڕن و بینە مەیدان 
ئێمە رایدەگەیەنین کەبەردەوام دەبین لەنارەزایەتیەکان بەشیوازی جۆراو جۆر ئەگەر ڕیز لەدادگا ویاساکان نەگیرێت 
دەبێت بلێین چەندین کەنالی راگەیاندنی حزبی و سەربەخۆ ئامادەی ئەم خۆپیشاندانە بون

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە