کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ یادی 31ی ئاب دا

Tuesday, 31/08/2010, 12:00


جێگه‌ی شانازیمانه‌ ،گه‌لی کورد شاعیری شۆڕشگێڕو چاونه‌ترسی وه‌کو-حاجی قادری کۆیی و-مامۆستا قانیع و-گۆران و-فایه‌ق بێکه‌س ی تیابووه‌،زۆرجار ڕوو به‌ ڕووی گرتن وسوکایه‌تی پێکردن وزوڵمی زۆرداران بوونه‌ته‌وه‌،به‌ڵام هه‌شبووه‌ و ئێستاش زۆرن که‌ خه‌ریکی کاسه‌لێسی وپیاهه‌ڵدانی زاڵمان بوون،زۆر جاریش ته‌نها بۆ خۆ بردنه‌پێشه‌وه‌وده‌م چه‌ورکردنیان، شیعریان بۆ که‌سانی تاوانبار و بوده‌له‌ هۆنیوه‌ته‌وه‌،که‌ده‌ستیان سور بووه‌ له‌ شه‌هید کردن و به‌ به‌رد سه‌ر پانکردنه‌وه‌ی دڵسۆزانی میلله‌ت دا. ئه‌و شاعیرانه‌ زۆر جار که‌و تونه‌ته‌ به‌ر نه‌فره‌تی گه‌ل وهه‌ر زوو پاشه‌ڵیان هه‌ڵماڵراوه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه‌ ..وه‌کو پێویست باسی مێژوو نووسان- نه‌کراوه‌،که‌ ده‌ورێکی زۆر گرنگیان هه‌یه‌ له‌ چه‌واشه‌کردنی خه‌ڵک دا.ئه‌ گه‌ر ئاوڕێک له‌ چه‌ند ساڵانێکی پێش ئێستا بده‌ینه‌وه‌ ئه‌بینین کاتیک سه‌دام حه‌سه‌ین- له‌ لوتکه‌ی شکۆی خۆی دابوو،مێژوو نووسی وا هه‌بوو- شه‌جه‌ره‌ی- وای بۆ دروست کردبوو، گه‌یاندبویه‌ نزیکی ئیمامی عه‌لی - .مێژوو نووسی کوردی واش هه‌بوو،ئه‌وه‌ نده‌ نزیک بوو لێوه‌ی ،ئه‌یتوانی به‌ سه‌ردانێکی خه‌ڵک له‌ سێداره‌دان ڕزگار بکات...ئیستاش هه‌مان مێژوو نووس ئه‌وه‌نده‌ له‌ سه‌ره‌ک مافیا کورده‌کا نه‌وه‌ نزیکه‌ ،به‌ بۆنه‌و بێ بۆنه‌ سه‌ردانیان ئه‌کات،ئه‌وانیش له‌ ڕێگه‌ی بۆقه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌کانیانه‌وه‌ به‌ مێژوو نووسی پایه‌ به‌رزو،بێ هاوتا، زۆرگه‌وره‌ی گه‌له‌که‌مان ناودێری ئه‌که‌ن...بۆ نا !! چونکه‌ ئه‌وه‌ هه‌ر ئه‌و مێژوو نووسه‌ ماستاو چیانه‌ن، که‌به‌ پاره‌ی خویناوی وقووتی هه‌تیوان وبه‌ شمه‌ینه‌تان ، ئاره‌قی سته‌م دیده‌کانی کوردستان، مێژووی درۆ بۆ به‌ناو سه‌رکرده‌کانی کورد ئه‌نوسێته‌وه‌،خه‌یانه‌ته‌ گه‌وره‌کانیان پینه‌ وپه‌ڕۆ ئه‌کات، زۆر به‌ دووری ناگرم، ڕه‌نگیشه‌ هه‌ر ئێستا ،به‌م جۆره چه‌نده‌ها به‌شیان له‌ -مێژووی درۆ نامه‌ - کانیان ،ده‌رباره‌ی-سیویه‌کی ئاب ئاوا ئاماده‌ کردبێت، تا نه‌وه‌ی نوێ یپێهه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنن.!!..(بارزانی وپارتی دوو سه‌روه‌ری گه‌وره‌یان له‌ مێژووی تازه‌ی گه‌له‌که‌ماندا تۆمار کردوه‌، یه‌که‌م: له‌ئازاری هه‌زارو نۆسه‌دو حه‌فتاو پێنج دا،کاتێک شای ئێران له‌ -جه‌زائیر-له‌ گه‌ڵ سه‌دام حوسه‌ین- دا، ڕێکه‌وتنی جه‌زائیریان مۆر کرد،هۆی سه‌ره‌کی بۆ له‌نا بردنی شۆڕش !! ی کورد بوو ،به‌وه‌ی شا- ئیتر ده‌ستی له‌پشتگیری کردنی شۆرشی ئه‌یلوول !! هه‌ڵگرت.به‌ڵام بارزانی- به‌ حوکمی ئه‌زموونی زۆری خۆی،به‌و سیفه‌ته‌ی جه‌نه‌ڕاڵ- بوو،دووای هه‌ ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی ناوخۆو ده‌ره‌کی بڕیاری کشانه‌وه‌ی بۆ- ئیران-دا، دوای ئه‌ وه‌ی چه‌کداره‌کانی سه‌ر پشک کرد،بۆ له‌گه‌ڵیدا چوونه‌- ئیران- ،وه‌ یانژی خۆ به‌-عێراق-ته‌سلیم کردنه‌وه‌.ئه‌وه‌ بوو میلله‌تی کوردی له‌قڕان ڕزگار کرد !!..وه‌ئیلا ڕه‌نگه‌ کاره‌ساتی ئه‌نفال- ئه‌وکاته‌ ڕووی بدایه‌ !!..ئه‌ گه‌ر چی لێره‌ و له‌وی بۆڵه‌ بۆڵ ده‌ستی پێکرد، ئه‌و کشانه‌وه‌- تاکتیک- کیانه‌ ،بێ ئه‌ده‌بی نه‌ بێت به‌ -ئاشبه‌ تاڵ ناوزه‌د کرد،به‌ڵام ئه‌وه‌ تانه‌ی ناحه‌زان وبه‌کرێگیراوانی موساد وئیستیعمار بوو. له‌ ڕاستی دا خۆ ئاماده‌ کردن بوو بۆ شۆڕشی گوڵانی-پیرۆز !!، وه‌ گه‌ر نا بۆ سه‌رۆکی ئه‌و ژاوه‌ ژاوه‌،تۆبه‌ی کردووپه‌شیمان بوه‌ وه‌،که‌ ئه‌و په‌نجا سا ڵ ئاسنی ساردی کوتاوه‌و ناماقوڵی کردوه‌، چه‌کی به‌رانبه‌ر بارزانی- وه‌یان شت و متی له‌ سه‌ر نوسیوه‌ !! . سه‌روه‌ری دووه‌م- : سیو یه‌کی ئابی هه‌زارو نۆسه‌دونه‌وه‌دو شه‌ش-ه‌، له‌ هه‌لو مه‌رجێکی وادا ناحه‌زانی عێراق-حکومه‌تی مه‌رکه‌زییان لاواز کردبوو،ئه‌یانه‌ ویست به‌ هه‌ر چی جۆرێک بووه‌،به‌ شێک له‌ -نیشتیمان- داگیر بکه‌ن ،ئه‌ وه‌ بووده‌سته‌یه‌کی خۆفرۆش ومیلله‌ت فرۆش ! ،په‌نایان بردبوه‌ به‌ر قاجارو سه‌فه‌ویه‌کان،به‌ فیتی ئه‌وان وبه‌ بوون به‌ که‌وا سوری به‌ر له‌شکره‌که‌یان ،ئه‌یانویست شۆڕشی گوڵان له‌ ناو به‌رن،ئه‌یانویست کوردستان بخه‌نه‌وه‌ ژێر ڕکێفی سه‌فه‌ویه‌کان،هیوای بوونی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ر به‌خۆو په‌رله‌مانێکی ئازاد له‌گۆڕ نێن ! ،هه‌ر بۆیه‌ سه‌رۆک بارزانی کوڕ ،به‌ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ ئه‌زموونی چه‌ند ساڵه‌ی هاوڕێ بوون له‌ خزمه‌تی باوکی دا، به‌ عه‌بقه‌ری خۆی ودووربینیه‌ که‌ی، گه‌یشته‌ ئه‌و بڕوایه‌،که‌ ته‌نها چاره‌سه‌ر ،داوای هاوکاری و هاوئاهه‌نگی حوکومه‌تی مه‌ر که‌زیه‌، بۆیه‌ پێی به‌ جه‌رگی خۆی دا ناو به رژه‌وه‌ندی تاکه‌ که‌ سی خسته‌ لاوه‌، نه‌هامه‌تی میلله‌ت وئه‌نفالی په‌رده‌ پۆش کردو، نامه‌ی بۆ- سه‌دام حوسه‌ین- نارد،ئه‌و واقیعه‌ی بۆ باسکرد،که‌ ئه‌و تاقمه‌ میلله‌ت فرۆشه‌ ،نیازیان وایه‌ قاچی سه‌فه‌ویه‌کان له‌ پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستاندا جێگیر بکه‌ن، سامانی نه‌ته‌وایه‌تیمان ئاودیوی ئێران بکه‌ن، هه‌ر بۆیه‌ -پارتی- به‌ته‌گبیرێکی ژیرانه‌، به‌سوود وه‌رگرتن له‌ ته‌کنیک وتوانای سه‌ربازی برا عه‌ره‌به‌کان،دیاره‌ به‌ موباره‌که‌و ڕه‌زامه‌ندی ئه‌مه‌ریکا، توانی له‌ سیویه‌کی ئاب وڕۆژانی دواییدا،ئه‌و تاقمه‌ سه‌ر لێشێواو گێره‌ شێوێنه‌ تاوانکاره‌، ڕاوبنێنه‌ ئێران، به‌م جۆره‌ کوردستانی ئازیز،بۆ هه‌ تا هه‌ تایه‌ له‌ژێر ته‌ماحی ئێرانیه‌کان ڕزگاری بوو !!، چه‌ند ساڵێک دوای ئه‌وه‌، مێژوو ئه‌وه‌ی سه‌لماند که‌بڕیاره‌کانی سه‌رۆک بارزانی و پارتی، چه‌نده‌ دروست بوون، ئه‌وه‌ بوو له‌ ساڵی دووهه‌زارو سێ به‌ دواوه‌، شه‌ره‌فی سه‌ر له‌ نوێ دروستکردنه‌وه‌ی-عێراق-وه‌ک ده‌وڵه‌ت، وه‌ک جه‌یشی نیشتمانی ،پشکێکی گه‌وره‌ی به‌ر پارتی که‌وت !!) .
ئازیزان و خۆشه‌ویستان، ئه‌ی ئه‌ وانه‌ی ئه‌م چه‌ند دێڕانه‌ ئه‌ خوێننه‌وه‌، زۆربه‌مان ئه‌ زانین، مێژوو به‌و جۆره‌ی سه‌ره‌وه‌، ده‌سه‌ڵات داران،زۆرداران به‌ درووی ئه‌ده‌ن ،ڕێک وه‌ک چۆن- به‌رگ دروویه‌ک- ئه‌چێته‌ لایان وپێوانه‌یان ئه‌گرێت وجل و به‌رگیان بۆ ئه‌دورێت..هه‌ر ئاواش مێژوونووسه‌ بێ ویژدانه‌کان ،ئه‌چنه‌ به‌رده‌میان وچۆنیان بوێت ئاوا هه‌ویری مێژوویان بۆ ئه‌ شێلن، بۆیه‌ منیش ڕێک ده‌نگی خۆم ئه‌خه‌مه‌ پاڵ ده‌نگی هۆشمه‌ندی مه‌زنی عێراق- مه عرووف ڕه‌سافی- ،که‌ حه‌فتاو حه‌وت ساڵ پێش ئێستا، له‌ پێشه‌کی کتێبه‌ نایابه‌ که‌ی دا که‌سایه‌تی موحه‌مه‌دی یان حه‌لکردنی ته‌لیسمی پیرۆز به‌م جۆره‌ باسی مێژوو- ئه‌کات : بۆم ده‌رکه‌وتوه‌ مێژوو پڕه‌ له‌درۆوده‌له‌سه‌، گه‌ردیله‌ یه‌کی که‌می ڕاستی له‌ خۆ گرتووه‌، بۆیه‌ من ڕوو ئه‌که‌مه‌ هه‌قیقه‌ت نه‌ک مێژوو وا بڕیاریشم داوه‌ که‌ته‌نهاو ته‌نها بۆ ڕاستی بنووسم،ئه‌وه‌ش ئه‌زانم و به‌ وه‌ش ڕازیم مادام ئه‌مه‌وێت بۆ ڕاستی بنووسم.. ئه‌وه‌ خه‌ڵک په‌ست ئه‌بن لێم به‌ڵام چونکه‌ به‌ ڕاستی ڕازیم ،نه‌ له‌ په‌ستی ئه‌وان نیگه‌رانم ونه‌ ڕازی بوون به‌ هه‌قیقه‌تیش که‌ڵکی بۆ ئه‌وان ئه‌بێت،مادام ئه‌وان پێشوه‌خت به‌ په‌رده‌ی درۆکان به‌ر چاویان گیراوه‌، خوێنه‌ری خۆشه‌ویست : ئه‌گه‌ر ئه‌پرسیت ،کێ گه‌ره‌نتی ئه‌وه‌ ئه‌دات که‌ تۆ ڕاسستی ڕازی ئه‌که‌یت ؟! ، منیش ئه‌ڵێم ته‌نهاو ته‌نها سه‌ربه‌ستی بیروڕا..ئه‌توانێت ڕاستی ڕازی بکات..بییر کردنه‌وه‌..نووسین به‌ سه‌ر به‌ستی. به‌ڵام تووره‌ بون وقڕه‌ قڕی خه‌ڵک وجنێودان وبه‌ روودا هه‌ ڵشاخان..هتد ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر زیندوو بووم ئازارم ئه‌ده‌ن، به‌ڵام ئاماده‌م له‌ پێناوی راستی دا به‌رگه‌ی ئه‌و ئازارانه‌ بگرم. خۆ ئه‌گه‌ر مردیشم ئه‌ وه‌ جنێووتانه‌و ته‌شه‌ره‌کانیان نه‌خێر به‌ من ئه‌گه‌یه‌نن نه‌به‌ ئه‌وان چونکه‌ (جنێوودان به‌ مردوو هیچ سودو ئازارێک به‌مردوه‌که‌ ناگه‌یه‌نێت) . هه‌ر وه‌ک چۆن موحه‌مه‌د- که‌ ڵه‌ گه‌وره‌پیاوانی به‌شه‌ریه‌ت ئه‌فه‌رموێ.‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە