کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆمیته‌ی یه‌کێتی له‌چورقوڕنه‌ ئێواره‌ پشوه‌کانیان به‌پاره‌ی وه‌رزشکاران به‌ڕێ ده‌که‌ن.

Thursday, 19/01/2012, 12:00


ده‌مێکه‌ نیازم وایه‌ به‌دواداچونێ بکه‌م له‌سه‌ر یاریگایی تارتانی چۆمان که‌دیاری هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی خانمی یه‌که‌می عێراقه‌ ، بۆ گه‌نجانی سنوری چوارقوڕنه‌ ..

ڕێگا به‌خۆم ناده‌م له‌م نوسینه‌مدا تشهیر به‌هیچ که‌سێ ب‌که‌م و ڕاستیه‌کان بۆ وه‌رزشدۆسنان ڕونده‌که‌مه‌وه‌، له‌دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی به‌غدا که‌یه‌کێتی توانی کاندیده‌که‌ی به‌ناوی) عادل خۆشناو) دوایی پێدانی کۆمه‌ڵێ به‌ڵێنی شاخدار به‌‌ده‌نگێکی باش ده‌ربچوێنێ ، وه‌ له‌هه‌مانکاتدا چه‌ندین ئیمزامان کۆکرده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی لیستی کوردستانی به‌به‌ڵێنه‌کانیدا بچێته‌وه‌و ئاوڕێک له‌ئێمه‌ی گه‌نج بداته‌وه‌ بۆئه‌و به‌ڵێنانه‌ی که‌به‌ئێمه‌ی دابوو بۆ دروستکردنی چه‌ندین هۆڵ و شوینی وه‌رزشی بۆ ئه‌م سنوره‌ ، ئه‌وه‌بوو دوا جار سه‌ری گرت زیاتر له‌ (10) ده‌ ده‌فته‌ر دۆلاریان بۆ یاریگایه‌کی بچوک سه‌رفکرد و به‌کۆمه‌ڵێ که‌م و کوڕی له‌پایزی 2010 دا ته‌واو کرا ..

پێش ته‌واو بونی ئه‌م یاریگایه‌ کۆمه‌ڵێ که‌س خۆیان ئاماده‌کردبوو که‌له‌ڕێگه‌یی موزایه‌ده‌ی ئازاد ده‌ست به‌سه‌رئه‌م یاریگایه‌دا بگرن و له‌ئاینده‌دا بیکه‌نه‌ تاپۆ به‌سه‌ر خۆیاندا ، به‌ڵام له‌دوایی ته‌واو بونیدا (عادل خۆشناو) که‌خۆیی به‌خاوه‌نی یه‌که‌می ئه‌م یاریگایه‌ ده‌زانی ، دوایی کۆکردنه‌وه‌ی نوێنه‌ری تیپه‌کانی چوارقوڕنه‌ له‌ئێواره‌یه‌کدا له‌نێو یاریگادا له‌به‌رده‌م که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فزیۆنیدا له‌ترسی یانه‌ی وه‌رزشی و کۆمیته‌ی چوارقوڕنه‌دا یاریگایی سپارد به‌لیژنه‌یه‌ک له‌تیپه‌کانی چوارقوڕنه ‌، که‌ئه‌وانیش له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی مه‌لا به‌ختیاره‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌کرێن..

‌ئێمه‌ وه‌ک خوێندنگاکان و چه‌ندین تیپی تۆپی پێ هه‌فتانه‌ بلیتمان بۆ خۆشی ده‌کری به‌ (5) پێنچ هه‌زار بۆ دوو سه‌عاتێک ، به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی یاریگا له‌ده‌ستی لیژنه‌که‌دا نه‌ماوه‌و که‌وتۆته‌وه‌ ده‌ست کۆمیته‌ی چوارقوڕنه‌ ،ئێستا نزیکه‌ی (6) شه‌ش مانگێک ده‌بێت نوینه‌رێکی خۆیان سه‌رپه‌رشتی ده‌کات چه‌ند جار بلیتم به‌ 12 هه‌زار لێ کڕیوه‌ و گوایه‌ بۆی کڕیومه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێ ببورن من وه‌ک کڕینه‌وه‌ وایه‌ هی خۆمه‌ بێ گومان ئه‌و ئه‌ندام که‌رته‌ به‌بڕی (8) هه‌شت ملیۆن دینار یاریگاکه‌که‌ی وه‌رگرتوه‌ له‌کۆمیته‌ ئه‌وانیش به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌و نوینه‌ره‌و کۆمیته‌که‌ وه‌ک برا به‌شی ده‌که‌ن و وه‌رزشکارانیش زه‌قه‌ی چاویان دێ !

سوئالیک ئایا ئه‌گه‌ر محمد وه‌تمانی مه‌ڵبه‌ندو عادل خۆشناوی ئه‌ندام په‌رله‌مان شه‌ریک نین جۆن به‌نوێژی نیوه‌ڕۆ کۆمیته‌ ئه‌م پاره‌یه‌ی که‌ داهاتی گه‌نجانه‌ به‌ش ده‌که‌ن و ئێواران پێی ده‌ڕۆن بۆ ‌ خابات و پشوی قوله‌ی ڕانیه‌ ؟

هه‌رچه‌ند ناتوانین بشارینه‌وه‌ که‌یه‌کیه‌تی له‌م سنوره‌دا یاریگایی وه‌رزشی زۆر باشی دروست کردوه‌ بۆ گه‌نجان و داهه‌ته‌که‌شی بۆ تیپ و یانه‌کانه‌ ، به‌ڵام له‌چوارقورنه‌یی پڕ ململانێی کۆنه‌ گۆڕانه‌کان و جه‌لالیه‌کان بۆ داهاتی یاریگا وه‌ک برا وان و پاشه‌مله‌ش قسه‌ی سوک بۆ یه‌کتری دروست ده‌که‌ن!!

به‌هیوام ئه‌گه‌ر ئه‌م زانیاریانه‌‌ی من ناراست وهه‌ڵبه‌ستراون به‌تۆمه‌ت وه‌ری ده‌گرن، با لیژنه‌یه‌ک له‌مه‌کته‌بی ڕێکخستن و مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی سه‌ردانی چوارقوڕنه‌ بکه‌ن و بۆ ئێمه‌ی وه‌رزشدۆست و مامۆستاکانی وه‌رزشی ڕون بکرێته‌وه‌‌ که‌ پێشترو ئێستاو داهاتوش پاره‌ی یاریگایی تارتانی چۆمان بۆ کوێ ده‌به‌ن؟!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە