کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەبێت گۆڕان و نەوشیروان مستەفا چیان بكردایە ؟

Wednesday, 25/08/2010, 12:00




ساڵێك و تۆزێكە گۆڕان وەكو بزوتنەوەیەكى جەماوەرى بەرفراوان بێ جیاوازى ئایدیا خۆى ڕاگەیاندوە ,بزوتنەوەیەك بێ هیچ سەرچاوەیەكى دارایى ,بزوتنەوەیەك بێ چەك ومیلیشیاو هێزى چەكدار ,لەناو ئەم گەندەڵستانەدا لە دایك بوە ,هەر لە سەرتاوە گۆڕان كەوتە بەر پەلامارى گەورەترین هێرش , هێرشێكى دڕندانە لەلایەن حكومەت و دوو حیزبە دەسەڵاتدارەكەى كوردستانەوە , تەنانەت ئەو لەشكرە گەندەڵەى بەرهەمى دەسەڵاتى كوردین , هێرشى قورس كرایە سەریان , نانبڕینى هەزاران لە هەوادارانى گۆڕان گەورەترین هێرش بوو كە كرایە سەر ئەو بزوتنەوە ساوایە ,كە ئەمە گەورەترین شەڕ بوو , نان بڕین هەر بەدەم خۆشە , تەنها ئەوانەى 15 مانگە نانیان بڕاوە لە ماناكەى تێ دەگەن, هەمومان دەزانین لە ساتەكانى یەكەمى ڕاگەیاندنى ئەم بزوتنەوەیەوە دەست خرایە بینە قاقاى ,دەسەڵاتى گەندەڵى كوردستان هەموو هێزى خۆى خستەكار بۆ لە ناوبردنى ئەم بزوتنەوەیە , بەڵام ئەم بزوتنەوەیە بە هیمەتى ئەو تێكۆشەرانەى گۆڕانیان قبوڵ كرد نەك لەناو نەچوو , بەڵكو بوە بزوتنەوەیەك هەناوى گەندەڵى دەسەڵاتى هەڵتەكاند , ئەم بزوتنەوەیە بێجگە لە پشتگیرى خەڵك وەكوهێز,وەكو یارمەتیدەرى ماددى كەسى ترى شك نەدەبرد , ئەو خەڵكەش بوو خۆیان ڕاگرت لەبەردەم ئەو هەموو هێرشەى پارتى و یەكێتیدا , هەر ئەوان بوون نەیان هێشت بزوتنەوەكەلاواز بێت , بەڵكو توانیان لە دوو هەڵبژاردندا گۆڕان سەر بخەن ,سەرخستنى گۆڕان , ئازایەتى جەماوەرەكەى بوو , گۆڕانیش بە پشتى ئەو جەماوەرە گەورەیە سڵى لە هێرش وهاش و هوشى دەسەڵات نەكردەوە , ئەوەى گۆڕِانى سەرخست ڕاست گۆێى بوو لەگەڵ ئەوپەیامەى دابوى بەخەڵكى , گۆڕان توانی لەناو ئەو هەموو چقڵەى سەر ڕێگایدا گەشە بكات و ببێتە بزوتنەوەیەك جێگاى هیواى هەمومان بێت , من ناڵێم گۆڕان هەڵەى نەكردوە , كەمتەرخەم نەبوە , بەڵام هەر هێزێكى تر بوایە لە ئاست ئەو هەموو هێرشەدا , لە ئاست جەبەرووتى لەشكرى گەندەڵكارانى كوردستاندا ئەتوایەوە , بەڵام ئەوەى نەیهێشت گۆڕان بتوێتەوە , دڵسۆزى بوو , خەم خۆرى بوو , پارەو پلەنەویستى بوو ,ئەمەگۆڕانى گەیاندەلوتكە , گۆڕان ناكرێ دەرگاوپەنجەرەكان لەسەر خۆى دابخات ,نابێت لەگەڵ ڕەوتى ڕووداوەكاندا بەپێچەوانەى باوە مەلەبكات , ئەگەر وابكات بەرگەى زیاتر ناگرێ ,هەمووشمان ئەزانین هیچ هێزێك نیە بتوانێ بەرگەى لەوەزیاتر بگرێ ,ساڵێك و تۆزێكە ئەم بزوتنەوەیە لە چایەكەوە هەتا دەزگاكانى ڕاگەیاندنى لە سەر گیرفانى هەوادارانیەتى ,ئەمەش تاسەر بڕ ناكات , ناكرێ گۆڕِانیش لەگەڵ كۆ دەنگى میللەت و هێزەسیاسیەكاندا نەبێت , هەر هیچ نەبێ لەدەرەوەى كوردستان ,من بەش بە حاڵى خۆم ئەوكاتەم زۆر پێ ناخۆش بوو كەووتیان گۆڕان دەنگ ئەدات بەتاڵەبانى , هەرچەندە تا ئێستا ئەمە بە ڕەسمى ڕانەگەیەندراوە و هیچ بڕیارێكیش ئایەتى قورئان نیە نەتوانى بیگۆڕى ,من بەهەموو ئەوانە دەڵێم لە سەر ئەمە ڕەخنە لە گۆڕان دەگرن , ئەبێت گۆڕان چى بكردایە ؟ هەزاران نان بڕاو , بێ ئیمكانیەت , ئەكرێ دەرگاو پەنجەرەكان لە سەر خۆى دابخات , بێ گومان ئێوەش ئەڵێن نا , ئازارى نان بڕاوەكان زۆر گەورە بوو , 15 مانگ هەر بەدەم خۆشە ئێوەش بونایە هەر واتان دەكرد , بۆ ئاگاداریشتان هەتا ئەم ساتە گۆڕان هیچ تەنازولێكى نەكردوەلە ئاست دەسەڵاتى كوردیدا ئەوەئەوانن لەتەنازولدان , نەك گۆڕان , جەلال تاڵەبانیش ئەگەر عەرەب بیانەوێ دەربچێت ئەوا پێویستى بەدەنگى كورد نیە , ئەگەر نەشیانەوێ هەموو كورد دەنگى بداتێ ئەوانابێتەوە , هەر چەندە جارێ ئەمەش لە غەرغەرەدایە , گۆڕان ئەبێت لەمەو دوا سیاسەت بكات , سیاسەتیش گاڵتەى مناڵان نیە , گرنگ ئەوەیە هەمو و گۆڕان خوازان لە سەرەوە بۆ خوارەوە , لە كۆن و نوێوە شێت و شەیداى دەسەڵات نین , ئەوان بوون وازیان لەباشترین پلە و پایە هێنا , ئێستاش ئامادە نین جارێكى تر ئەوە بكەن ,هەتا ئێستاش گۆڕان بودجەى وەرنەگرتوە , كەمافى خۆیەتى وەرى بگرێ , بەڵام نەیان داوە , گۆڕانیش گەورە بوە و ناتوانێ تا سەر ئاوا بژى , گرنگ ئەوەیە گۆڕان چ وەكو بزوتنەوەكە , چ وەكوگۆڕان خوازان لەو پەیامە لانەدەن كەداویانە بە خەڵك ,ئەمەگرنگە و خاڵى جەوهەریە , ئێستاش بە هەمومانەوەئەگەر بزانین گۆڕان تەنازولى كردوە ئەوا ئیتر گۆڕان نابین , بەڵام دڵنیا بن نەیان كردوەو ناشیكەن , ئەگەر بیان كردایە شتى زۆر گەورەتر هەبوو هەم بۆ بزوتنەوەكەو هەم بۆ تاكەكانى ناوبزوتنەوەكە ,بەڵام بۆ سەركەوتنى گۆڕان برسێتى و هەڕەشە مان هەڵبژاردو تەنازولمان نەكرد و لەمەو دواش نایكەین , ئەوەش بزانن مادام سیاسەت ئەكەین ئەبێت كۆمەڵێك ڕێگاش بگرینە بەر , نابێت گۆڕان دژى واقیع كاربكات ,هەر بۆ مانەوەى بزوتنەوەكە و هەم بۆ مانەوەى جەماوەرەكەى و سەركەوتنى پەیامەكەى ئەبێت سیاسیانە تەعامول بكات .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە