ساڵیادی شەهید سەردەشت لە ستۆکهۆڵم کرایەوە
Monday, 07/05/2012, 12:00
دوێنی بەبەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لەکوردانی ستۆکهۆلم ساڵیادی شەهید سەردەشت کرایەوە کەسەرەتاکەی بە وتنی وتەیەکی کورت لەلایەن قادر نادر لە گروپی ١٧ شوباتەوە دەستی پێ کرد سەرباری بەخیر هاتنی ئامادەبوان کرد و ووتی ، سەرباری ئەوەی دەسەلاتی کوردی دەیان کەسایەتی و سەرۆک خێلی گەورە وسیاسی ناودار و بەرپرسی حزبی تیرۆر کردیە ، بەڵام کەسیان بە ئاستی شەهیدی قەڵەم (سەردەشت عوسمان) نەیانتوانیوە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لەملی ئەو دەسەلاتە بئاڵین.
دواتر باوکی شەهید سورکێو لە وتەیەکدا پرسە وسەرخۆشی خۆی ئاراستەی بنەمالە ی شەهید سەردەشت کرد و ووتی وەک بنەماڵەی شەهیدان ، خەمی سەردەشت وەک مناڵەکانی خۆمان هەڵی دەگرین لە کارو خەباتی جەماوەری و دادگایی وناوەندە جیهانیەکان دا چونکە هەمویان شەهیدی ئازادین.
هونەرمەند خالید رەشید سەرەتا وتەیەکی کورتی پێشکەش کردو ووتی پرسە وسەرخۆشی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی شەهید سەردەشت و قوربانیانی ١٧ شوبات دەکەم، دەسەڵاتی کورد بەرەخنەگرتن لیی سودی نما و لەم روداوانەدا نیشانی دا کەبەزمانی گول و ئاشتی گۆڕانکاری ناکات ، لەناو ووتەکانیشیدا ووتی دەبێت ئێمە لەسارکۆزی دیموکراسی تربین ، جونکە ئەو لەکاتی شەرەکانی ناتۆ لەگەل قەزافی ووتی لەگەل دیکتاتۆریەت ناتوانرێ بەئاشتی خەبات بکرێت . دواتر بەبلوێرەکەی هۆڵەکەی هەژاند هەمومانی بۆ ئەو خەیاڵە برد ئێمە چ دەسەلاتیكی سیاسی حوکمی نیشتمان دەکات .
دواترچاودیری سیاسی و نوسەر دکتۆر شەعبان مزوری ، وتی میژوی تیرۆر لەژێر ئەو دەسەڵاتە زۆر کۆنترە لەشەهید سەردەشت ، بەلکو لەدوای راپەرین سەرەتاکەی بەئاشکرا لەشەهید رەئوف ئاکرەیی، ڕیناس و یوسف تۆما و ئەبو نەسیر و نەزیر عومەر لەبادینان دەستی پێ کرد تادەگاتە شەهیدان سۆران و تاهیر شەریف و سەردەشت عوسمان . هەروەها لەدرێژەی ووتەکانی دا وتی لەکوردستان بۆچما فۆڕم هەیە تا ریفۆرم بکرێت . وەرەخنەی گرت کەدەبوایە لەگەرمەی سزادانی بڕیاری دادگا دەبوایە ئۆپزسیۆن و هەموو لایەکمان بڕژاینەتە شەقام چونکە ناکرێت یاسا بەسەر خۆپیشاندەرێکی وەک بیلال زیندانی هەتا هەتایی بدرێت و بۆ بکوژانی سەردەشت و ١٧ شوبات ، بەئازادانە بسوڕینەوە
ئامینە کاکە باوە پەرلەمانتاری سویدیش ووتی ، جگە لەهاوخەمی بۆ بنەمالەی شەهیدان (سەردەشت و ١٧ شوبات) هاوکات وتی ئێمە دەمێکە دەلێین ناکریت بەناوی ئەوەی کەتۆ دەسەلاتی کوردیت هەیە ، بلیی مادام بە جلی کوردیەوە بتکوژی ئێتر بێ دەنگ بێت .. جونکە ئەگەر سەیر بکەین وولاتی تورکیا کەهەموومان دەلێین بەرامبەر کورد فاشستە ، بەلام کەمناڵی کورد بەرد لەپۆلیس خانە دەدات گولەبارانیان ناکات وەک ئەوەی لەسلێمانی و لە١٧ شوباتدا رویدا ؟
ووتاری کۆتایی بۆ نوسەر و پێشمەرەگەی دیڕین (هاشم کۆچانی) بوو ، کەسەرەتاکەی جگە لەهاوخەمی خۆی بۆ هەموو بنەماڵەی شەهیدان راگەیاند هاوکات ووتی . سەردەشت تەمەنی ٢٢ سال بوو ، بەلام ئەگەر سەیری ئەو چەند نوسینەی بکەی کەبڵاو بۆتەوە ، زۆری ساتیرە و کەم کەس دەتوانێ بەو شێوەیە بینوسێ و یان خۆی لەساتیرە نوسین بدات کەچی ئەو لە چەند پەرەگرافێکدا ، توانیبوی ، هەموو ئازاری گەلەکەی دەرببڕێت . ئەو پێی وابوو ئەوان هەستیان بەو توانایە شاراوەی سەردەشت کردبوو بۆیە ئەمە یەکێک لەخاڵەکانی تیرۆرکردنەکەیەتی . هاوکات رەخنەی زۆری لەسەر ئەو دەسەلاتە کوردیەی گرت کە چر بۆتەوە بۆ سەرحوکمی دووبنەماڵە .
شایەنی باسە ماوە ماوە ش نوسینەکانی شەهید سەردەشت بۆ ئامادەبوان دەخوێنرایەوە بەتایبەتی ئەو بابەتەی بەئاشکرا هۆکاری تیرۆر کردنێتی (من عاشقی کچەکەی بارزانیم) وە بابەتی (وامن ڕۆێشتم) دەخوێنرایەوە و لەشاشەکەشدا وێنەی چەندین کەسایەتی تیرۆرکراوی ژێر دەسەلاتی کوردی بلاو دەکرایەوە
لە کۆتایشدا چەندین میوانی ئامادەبوو بە پرسیار و سەرنجەکانیان کۆڕەکەیان دەولەمەند کرد
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست