مەحمود سەنگاوی ئیسپاتى كرد كەیەكێتى بەرەو هەڵوەشانەوە دەچێت.....
Thursday, 26/02/2009, 12:00
رۆژى 20-2-2009 لەبارەگاى مەكتەبى سیاسى یەكێتى نیشتمانى كوردستان وبەئامادەبونى هەردووجێگرى تاڵەبانى كۆبونەوەیەك سازكرابوو كەتیایدا باس لە قۆناغى ئێستاى كوردستان وگۆرانكارى وچاكسازیەكان كران كە نیازن لەئێستادا بیكەن.كۆبونەوەكەكە ئامادەكرابوو بۆ ئەندامانى مەكتەبلى سیاسى وسەركردایەتى ولێپرسراوانى مەڵبەندەكانى رێكخستن.. لەبەشێكى باس وپێشنیارەكاندا. كۆسرەت رەسول عەلى ئاماژەى بە هەندێ دەسەڵا ت وگۆران داكەدەبێت بكرێت. یەكێك لەوكارانە ئیتر لە هیچ دام ودەزگایەكدا نوێنەرى مام جەلا ل نامێنێ تەنها من ودكتۆر بەرهەم وەك دووجێگرى نوێنەرى مام جەلا ل دەبین.ئێستا لە فەرماندەیى (كاك مەحمود سەنگاوى) كەنوێنەرى مام جەلال بوو ئیتر لەو ئیشەى لادەبرێت وئیتر كارى خۆى دەكات..مەحمود سەنگاوى توورە دەبێت ودەڵێ (كەس ناتوانێت من لابات من مام جەلال دایناوم بەس ئەو دەتوانێ لام بات وغەیرى ئەو كەس ناتوانێت) پاش دەمەقاڵێیەك كاك كۆسرەت دەڵێت تۆ خروقاتت ئەمەندە زۆرە وبەناوى نوێنەرى تاڵەبانیەوە دەیكەیت وەك تاپۆكردنى زەوى وشەر وكارى نایاسایى لەباسكردن نایەت.. مەحمودى پشت قایم بەتاڵەبانى بێ ئەوەى رێز بۆ سەرووى خۆى دانێ چ وەك پلە چ وەك تەمەن دەڵێ بۆ خوتان كەم خروقاتتان هەیە گەر باسى خروقات بكەم هى ئێوەبە نووسینەوە تەواو نابێت و سەنگاوى كۆ بونەوەكە بەجێ دێڵى ودەرواتە دەرەوە... من لێرەدا رووى پرسیارم دەكەمە تەنها كاك كۆسرەت وپێ دەڵێم بەرێزم مانگە شەو سەر ئێوارە دیارە.. یەكێتى تەرازوى تێك چووە وبەرە وهەڵوەشاندنەوەیەكى حەتمى دەچێت. چۆن سەنگاویەكى نەخوێندەوار زاتى كرد بەرەو رووى بەرێزت وەها بدوێ وكاوێژ بكات.. نە دەبوو بەهیچ پرۆژەیەكى تاڵەبانى رازى بوویتایە كە هەموان دەزانین تاڵەبانى تهنها مەبەستیەتى تۆ بگرێتەوە خۆى نەوەك بچیتە لاى نەوشیروان وگردەكە .ئەگینا دڵنیا بە گەر كۆنگرە بكرێت تۆڵەى خۆیت لێ دەكاتەوە و ئێستاش زیاتر رێزت لێ دەگیراو ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست