بانگه‌وازێک بۆ کورده‌کانی دانیمارک و کوردستانیانی هه‌نده‌ران و باشووری کوردستان
Thursday, 02/09/2010, 12:00
محه‌مه‌د سادق محه‌مه‌د ره‌حیم ناسراو به (حه‌مه پۆخچی)، یه‌کێکه له سه‌رۆک جاشه ئه‌نفالچییه‌کانی که‌رکوک، که ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه له دانیمارک ده‌ژیت، به‌ڵام ناوه‌که‌ی خۆی گۆڕیوه و ناوێکی تری هه‌یه له دانیماک که ئێمه نایزانین، بۆیه زه‌حمه‌ته بۆ ئێمه له رێگای پۆلیسی دانیمارک تاوانبارێکی وا بدۆزێنه‌وه که زانیاری ووردمان نه‌بێت. بۆیه داوا له هه‌موو کوردستانییه‌کان ده‌که‌ین به‌تایبه‌ت کوردانی دانیمارک ئه‌گه‌ر هه‌ر زانیارییه‌ک له‌م زانیارییانه‌ی خواره‌وه‌یان له‌سه‌ر ناوبراو هه‌یه، رێکخراوی چاودێری کوردۆساید چاک ئاگادارکه‌نه‌وه:
1. ناوی خوازراوی تاوانبار محه‌مه‌د سادق محه‌مه‌د ره‌حیم (حه‌مه پۆخچی) که له دانیمارک هه‌یه‌تی.
2. ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی حه‌مه پۆخچی له دانیمارک کۆن یان نوێ گرنگ نییه، که پۆلیس ده‌توانێت بیدۆزێته‌وه.
3. وێنه‌یه‌کی تاوانبار حه‌مه پۆخچی کۆن بێت یان نوێ گرنگ نییه.
4. رۆژ و ساڵی له‌دایکبوونی حه‌مه پۆخچی.
5. ناوی ژنه‌که‌ی حه‌مه پۆخچی.
6. حه‌مه پۆخچی چه‌ند منداڵی هه‌یه‌و ناوی منداڵه‌کانی.
چاودێری کوردۆساید چاک
2-9-2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست